سەردێڕ:

گەنجێکی عێراقی بەهۆی ٣٠٠ دۆلارەوە دەکوژرێت

PM:02:29:08/08/2021

11044 جار خوێندراوەتەوە

گەنجێگی عێراقی بۆ چارەسەری نەخۆشی دەچێتە سوریا، بەلام بەھۆی ٣٠٠ دۆلارەوە لە شاری دیمەشق لەلایەن چەند کەسێکەوە دەکوژرێت.


مازن رازی خەڵکی شاری ئەنبارە لە خۆرئاوای عێراق، پێش چەند ڕۆژێک بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری جومگەکانی و دانانی ددان، سەردانی وڵاتی سوریای کرد. مازن دوای ئەوەی ١٠٠٠ ھەزار دۆلار بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر خەرج کردوە ولەکاتی گەڕانەوەی بۆ شوقەکەی لە شاری دیمەشق، لەلایەن چەند کەسێکەوە پەلامار دەدرێت.

ئەحمەد تائی خاڵی مازن ڕازیە، بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندوە، لە کۆتا ڕۆژدا پێش ئەوەی مازن بگەڕێتەوە بۆ عێراق، لەلایەن چەند کەسێکەوە ھێرشی دەکرێتە سەر و ٢٥ چەقۆی لێی دەدرێت.
تائی وتیشی، "ئەو ڕوداوە تاوانێکی شاراوەیە وپێویستە دەسەڵاتدارانی سوریا ڕونیبکەنەوە".

 

سەبارەت بە گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییەکە کە پێویستی بە ٧٠٠ دۆلارە، داوای ھاوکاریمان کردوە چونکە ئەمە بارگرانییەکی دیکەیە دەکەوێتە سەرشانمان.

ئاشکرایشیکرد، بالیۆزخانەی عێراق لەسوریا پێیان ڕاگەیاندین کەوا تەرمی مازن بە پارچە کراوی دۆزراوەتەوە، وادیارە لەلایەن مافیاکانەوە کوژراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، خەڵکی شاری ئەنبار بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست وبەتایبەت چارەسەرکردنی دەم وددانیان ولەبەر کەمی تێچونەکان سەردانی وڵاتی سوریا دەکەن.

مازن رازی خەڵکی شاری ئەنبارە لە خۆرئاوای عێراق، پێش چەند ڕۆژێک بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری جومگەکانی و دانانی ددان، سەردانی وڵاتی سوریای کرد.

 

مازن دوای ئەوەی ١٠٠٠ ھەزار دۆلار بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر خەرج کردوە ولەکاتی گەڕانەوەی بۆ شوقەکەی لە شاری دیمەشق، لەلایەن چەند کەسێکەوە پەلامار دەدرێت.

ئەحمەد تائی خاڵی مازن ڕازیە، بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندوە، لە کۆتا ڕۆژدا پێش ئەوەی مازن بگەڕێتەوە بۆ عێراق، لەلایەن چەند کەسێکەوە ھێرشی دەکرێتە سەر و ٢٥ چەقۆی لێی دەدرێت.

تائی وتیشی، "ئەو ڕوداوە تاوانێکی شاراوەیە وپێویستە دەسەڵاتدارانی سوریا ڕونیبکەنەوە".













گەلەری