PM:12:12:10/05/2022
45956 جار خوێندراوەتەوە
پردێکی گەورە کە رێگەی خێرای شاری حەسەن ئابادی لەسەر بووە لە ئەنجامی لافاوێکی بەهێز هەرەسیهێنا.
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە چەند هەفتەی ڕابردوو، ڕێژەیەکی زیاتری بەفر و سەهۆڵی چیاکانی لەباکوری پاکستان توانەتەوە و سەر ئەنجام لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەکانی لێکەوتەوە و لە ئاکامدا پردی حەسەن ئاباد هەرەسی هێنا.
بەپێی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کەساتی هەرەسهێنانەکەی
تێدایە چەند پۆلیسێک خەڵکەکە دوور دەخەنەوە.
شیرین رەحمان وەزیری کەشناسی پاکستان رایگەیاند:"لەماوەی
٤٨ کاتژمێردا پردێکی کاتی لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا دروست دەکەین".