کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە وەڵامى داوایەکی دەوڵەتی یاسا بۆ ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردن بە دەستی رایگەیاند، لە هەر ناوەندێکی دەنگداندا دەنگەکانى وێستگەیەک بە دەستى هەژمار دەکرێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی هەموارى یاسای هەڵبژاردن لە ساڵى ٢٠٢٠دا، ئەگەر جیاوازی دەنگەکان لەگەڵ ئەلکترۆنیدا ٥٪ بوو، جیاکردنەوە و هەژمارکردنى تەواوى دەنگەکانى ئەو ناوەندە دووبارە بە دەستى هەژمار دەکرێتەوە.
باس لەوەشکراوە،
بەچاودێری نوێنەری لایەنە سیاسییەکان پابەند دەبن بە ژماردنی دەنگەکان بەشێوەی دەستی
و ئەلکترۆنی.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
بەگوێرەی پابەندی بە یاسای کۆمسیۆن بەشێوەیەکی خێرا هەموو دەنگەکان دەگوازرێنەوە بۆ
بنکەی سەرەکی لە بەغدا و لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردن
رادەگەیەنرێت.
بڕیاروایە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، جیاواز
لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە، چەندین هەنگاوی
گرنگ گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکە دوور لە ساختەکاری بەڕێوەبچێت.