بەرپرسی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو کەسی دانیماریکی لە ئامێدی بە ناوچە شاخاوییەکاندا گەڕاون و لە رێگادا مینیان پێدا تەقیوەتەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەیان بریندارە.
هەیسەم عەبدی بەرپرسی سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ١٢٢ لە دهۆک بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەهۆی ئەوەی رێگاکە مەترسیدارە، تا ئێستا تیمەکانیان نەگیشتونەتە شوێنی رووداوەکە.
باسی لەوەشکرد،
هێشتا تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە نەهێندراوەتە دەرەوە لە ناوچەکە و چاوەڕێی تیمی
هەنەدەسە دەکەن بۆ پاککردنەوەی رێگاکە.
لەو بارەیەشەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوەکە لە نزیک کاتژمێر ٥ی ئێوارە روویداوە و ئەو
دوو کەسە لە دانیماریکەوە بە پاسکیل هاتوونەتە کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو،
ئەو رێگایەی ئەوانی پێدارۆیشتوون مینرێژ بووە و پێشتریش مین بە چەندین هاوڵاتی
ناوچەکدا تەقیوەتەوە.
باسی لەوەشکرد، ئەو کەسەی دیکە کە گیانی
لەدەستنەداوە، خۆی گەیاندووەتە هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیە بۆ ئەوەی بە
دەمییانەوە بچن.
نیهاد ئورەماری، دهۆک
هـ.ئـ