باڵیۆزی لیبیا لە عێراق رایگەیاند، ئەو دۆلارەی لە بازاڕەکانى عێراق بڵاوبووەتەوە بەناوى دراوى لیبییەوە ساختەیە و پارەى وڵاتى لیبیا نییە.
سەید عەلی سەید باڵیۆزی لیبیا لە عێراق بە میدیا عێراقییەکانى راگەیاندووە، ئەو دۆلارەی لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم بە ناوی دۆلاری لیبیەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، پەیوەندی بە لیبیاوە نییە و پارەى بلۆککراوى سەردەمى موعەمەر قەزافى سەرۆکى پێشووى لیبیا نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دراوى بیانی لە بانکەکانى لیبیا لە شوێنێکى پارێزراو
هەڵگیراوە و دەستى کەسى پێنەگەیشتووە تا لە بازاڕەکاندا بەشێوەى نایاسایی مامەڵەى
پێوەبکرێت.
باڵیۆزەکەى لیبیا داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان بە دوور بگرن لە کڕینى ئەو
جۆرە دراوە ساختەیە، چونکە هیچ بنەمایەکى نییە و بە فەرمى لەلایەن دەوڵەتەوە مامەڵەى
پێوەناکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر وتهبێژی پۆلیسی ههولێر بە ئێن ئاڕ تى رایگەیاند،
باندێکیان دەستگیرکردووە، کە لهژێر ناوی پێدانی دۆلاری لیبی و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل،
به زهبری چهك پارهیان له هاوڵاتیان سەندووە.