کۆمیسیۆن گۆڕانکاری لە کاتی تیروپشکی لیستی حزب و هاوپەیمانێتیەکان دەکات
٤٠ رۆژ تێدەپەڕێت لە وادەی ناردنی مووچەی مانگی شەش و بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بریارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە و ئەو خاڵە ناکۆکانەی کە لە نێوان هەردوولادا هەیە لەبارەی ناردنی مووچەی هەرێم، لەسەری بگەنە رێککەوتن، بەو پێیەش ئەگەر هەرێم هیچ گرفتێک دروست نەکات تا یەکشەممە بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت.
شارەوانی سلێمانی دەڵێت، هەڵمەتی لابردنی ریکلامە نایاسایی و نا ئەندازەییەکانی لە چەند شوێنێک دەستپێکردووە.
بەپێی راپۆرتی خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتیی ئەوروپا، مانگی تەممووزی رابردوو سێیەم گەرمترین مانگ بووە لەسەر زەوی و لە مێژوودا، هەروەها بەراورد بە ٣٠ ساڵی رابردوو گەرمترین بووە.
سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبردنی تیروپشکی ژمارەی دەنگدەران لە کۆمسیۆن دەڵێت، شەممەی داهاتوو کاتژمێر شەشی ئێوارە، تیروپشک بۆ دیاریکردنی ژمارەی حزب و هاوپەیمانییەتیەکان دەکرێت، کە پێشتر بڕیاربوو کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ ئەنجامبدرێت.
رۆژانە مشتێکی کەمی بادەم یارمەتی سنووردارکردنی ئارەزووی خواردن دەدات و پشتگیری تەندروستی میتابۆلیک دەکات.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٧٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٦ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزی.
ئیدارەی ئەمریكا دەڵێت، سەرۆکی رووسیا دەیەوێت لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە، سەرۆكی ئەمریكاش بۆ هەر چەشنە دیدارێك لەگەڵ پوتن و زێلێنسكی، ئامادەیە.
لە بەندەری بەسڕە دەستبەسەر کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا گیرا کە بە ئاڵای وڵاتی لایبیریاوە هەوڵی بە قاچاخبردنی ٢٥٠ هەزار تەن نەوتی عێراقی دابوو.
سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی سەپاندنی باجی بەسەر وڵاتی هیندستاندا واژۆکرد و ٢٥٪باجی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند. حکومەتی هیندستانیش رایگەیاند، "بڕیاری زیادکردنی باج لەسەر کاڵاکانمان جێگای داخە و هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان، دەیکەین".
ئەمشەو لەسەر شەقامی کۆیە و بەدیاری کراوی لەناو بەنزین خانەی شێر شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان چەند کەسێک لەگەڵ کارمەندی بەنزینخانەکە دروستدەبێت و لەئەنجامدا سێ کەس دەکوژرێن.
ئانیا سەیوان، ماوەیەک پێش ئێستا لەسەر رێگای زەڕایەن - دەربەندیخان بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە دایک و باوک و برایەکی گیانیان لەدەستدا، کەمێک پێش ئێستا ئەو منداڵە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
لە پارێزگای نەجەف بەبۆنەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەكانی یادی چلەی ئیمام حسێن حەوت رۆژ پشووی فەرمی راگەیەندرا.
بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، تەواوی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە باس لە راگرتنی مامەڵەکردن بە دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە دەکەن لە بانکەکەدا.
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، زیاتر لە ٨٢٥ هەزار کەس ناویان بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان تۆمارکردووە.
دوانیوهڕۆی ئهمڕۆ بۆری ئاوی ئیفراز سێ شکا کە بههۆیهوه ٪٤٠ـی گهڕهكهكانی ههولێر بێ ئاو دهبن و شكانهكه كهوتووەته گوندی ئیفراز.
نەوەی نوێ لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، شەرمە بۆ حکومەتێک خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دابین نەکات. دەشڵێت، پڕۆژەی بەناو فریاگوزاریی ئاوی هەولێر لە سوودی خەڵکی شارەکە نەبوو.
قایمقامیەتی دەربەندیخان دەڵێت، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ئاڕاستەی دووەمی رێگای دەربەندیخان-ژاڵەناو قیرتاودەکرێت، پێویستە شۆفێران بە رێگای خۆڵ هاتووچۆ بکەن.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، لە سنووری دەربەندیخان دوو راوچی کە بە نایاسایی راویان کردووە لە کاتی هاتنی پۆلیس بۆ ناوچەکە، هەڵاتوون و کەلوپەلەکانیان دەستی بەسەرداگیراوە.
خاوەن فرۆشگاکانی قوتابخانەکان لەبەردەم پەروەردەی گشتی شاری سلێمانی گردبوونەوە و دەڵێن، بەهۆی پێنەدانی مووچە و بایکۆتەوە زەرەرێکی زۆریان کردووە و قەرەبووی ئەو کرێیە نەکراونەتەوە کە پێشتر داویانە بە حکوومەتی ماوەبەسەرچوو.
بەگوێرەی ئامارەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، كۆی گشتی ئەو زیندانیانەی كە بە یاسایی لێبوردنی گشتی ئازادكراون گەیشتووەتە ٣١ هەزار و ٤٥٢ كەس.
دەستەی خانەنیشینی عێراق دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی مانگی هەشت خانەنشین بوون، رێکارەکانی پێدانی ئیکرامییەیان تەواو بووە و سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ یان سبەی نەوتی هەرێم وەردەگرن و رەوانەی بەندەری جەیهان دەکرێت، دەشڵێت، سەرەتا ٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە وەردەگیرێت.
بە گوێرەی ئاماری مانگانەی تەندرووستی سلێمانی، لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە ٨٠٠ منداڵ لەدایکبوون و ١٥ حاڵەتی لەدایکبوونی دووانە تۆمارکراوە.
بە پێی رەشنووسی بوودجەی سەربازیی ئەمریکا، بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە هاوکارییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پێشمەرگە رابگیرێت و حکومەتی عێراق دابینی بکات.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، بێجگە لە ناوچەی گەرمیان، پلەکانی گەرما لە خوار ٤٥ پلەی سیلیزیدا دەمێننەوە.
دانیشتوانی گوندێکی سنووری خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر دژی نەبوونی رێگاوبان، ئاو و ئاوەڕۆ، کێشەی تەندروستی و قوتابخانە و پێداویستییەکانی دیکە رژانەوە سەر شەقامەکان. دەشڵێن، تا داواکانیان جێبەجێ نەکرێت لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبن.
ئەو وادەیەی ترەمپ بۆ رووسیای دیاریکردبوو کۆتایی بە جەنگی ئۆکرانیا بهێنێت، نزیکەی لەوەی کۆتاییبێت، لە نوێترین هەوڵیشدا بۆ فشارخستنە سەر روسیا، نێردەی ترەمپ گەیشتە مۆسکۆ.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، گفتوگۆکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەردەوامن، دەشڵێت، ئامادەن ئەو بڕە نەوتەی هەرێم بەرهەمی دەهێنێت وەریبگرن.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٥ هەزار دینارە.