سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو: پێویستە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، پێویستە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە. دەشڵێت، پێویستە قەوارەی فیدراڵیی هەرێم بپارێزرێت.
رێكخراوی ئایندە بۆ لێكۆڵینەوە و راوێژكاریی ئابووری عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە ١٨ هەزار ئۆتۆمبێل لە چینەوە هاوردەی عێراق كراون.
کۆمپانیای مێتا دەڵێت، بە بڕیاری یەکێتی ئەوروپا لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ـەوە، هەموو بانگەشەیەکی سیاسی لە رێگەی ئەپلیکەیشنەکانیەوە لە ئەوروپا قەدەغە دەکرێت و ئەم بڕیارە بە سانسۆر و هۆکاری کپکردنی گوتاری سیاسی ناودەبات.
دوای ئەوەی پلەکانی گەرما گەیشتنە ٥٠ پلەی سیلیزی، لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان، تەندروستی کەرکوک چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە گەرما بڵاوکردەوە.
فەرمانبەرانی گرێبەست پەیامێک ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچوو و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکەن و داوادەکەن، بڕیارێك دەربکرێت كە فەرمانبەرانی گرێبەست مۆڵەتیان پێبدرێت درێژە بە خوێندنەکەیان بدەن.
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران دەڵێت، سبەینێ رێگای سەرەکی سۆران - چۆمان دادەخرێت.
وەزیری پەروەردە ئاگاداری فەرمانبەران و مامۆستایانی پەروەردە دەكاتەوە، ئێستا دەتوانن لە ئەپلیکەیشنی ئی پەروەردە بەدواداچوون بۆ داواكارییەكانیان بكەن.
سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی هەرێم دەڵێت، ناونووسین بۆ پرۆسەی حەج، دەبێتە دیجیتاڵی.
لە شاری زاهیدان لە باشوری رۆژهەڵاتی ئێران چەند چەکدارێک تەقەیان لە دادگای شارەکە کرد و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، گەنجێک لەکاتی کۆچکردن بۆ ئەوروپا لە بەلەمێکدا بێهۆش بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی ئیتاڵیا، گیانی لەدەستدا.
سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشووری سەبارەت بە پشتگوێخستن و زەوتکردنی زەویەکانی گەلەکەیان راگەیەندراوێک ئاڕاستەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکات و دەڵێت، داگیرکارەکانی ئەو زەویانە کەسانی دەستڕۆیشتوون لە حکومەتدا، دەشڵێت،"هیوامان بە حکومەتە نوێیەکەتان بوو، هیچ شتێکتان نەکرد جێگای باس بێت".
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ناوچەکانی سنووری گەرمیان دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی.
دوای کۆبوونەوەکەی شاندێکی دەم پارتی و رێبهری زیندانیكراوی پهكهكه، لە دورگەی ئیمڕاڵی، شاندەکە دەڵێن، کۆمیسیۆنێک بۆ پرسی پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێندراوە و ئۆجەلان چاوەڕوانە، کارەکانی ئەو کۆمیسیۆنە بە رێبازێکی گشتگیر و هەمەلایەنە، لەپێناو ئاشتی و دیموکراسیدا کاربکات.
ئەم جۆرە بە بچووکترین مارە ناسراوەکانی جیهان دادەندرێت کە نزیکەی دوو دەیە نەبینراوە، ئەمەش نیگەرانی بەشێک لە زانایان دروستکردووە کە رەنگە لەناوبچن.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥١ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە دۆلارێک نزمبووەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، دەنگۆی بڕینی رۆژانەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی لە نیوەشەو تا کاتژمێر شەشی بەیانی دوورە لە راستییەوە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا وتی، ئەو ١٪ی لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بڕدراوە لەسەر داواکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بووە، وتیشی، ئەو لێبڕینە تەنها بۆ یەک جارە و لەسەر مووچەی مانگی ئایار لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە جێبەجێ کراوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشی حکومەتەکانی، سوریا، فەرەنسا، ئەمریکا، بڕیارە بەم زووانە لە پاریس گەڕی گفتوگۆکانی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەستپێبکاتەوە.
بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، لە بەنداوی گۆمەسپان مێردمنداڵێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا.
دوای ٤٠ ساڵ زیندانیکردنی لە فەڕەنسا، چالاکوانێکی دیاری کۆمۆنیستی لوبنانی، بە بڕیاری وەزارەتی دادی فەڕەنسا ئازادکرا و لهگهڵ گهیشتنهوهی بۆ وڵاتهكهی جارێكی دیكه پشتیوانی خۆی بۆ گەلی فهڵهستین دووپات كردهوه.
دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئێران لەگەڵ نێردراوی فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا کە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران ئەنجامدرابوو، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، هەردولا بە بیرۆکەی دیاریکراوەوە بەشدارییان لە کۆبونەوەکەدا کردووە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی کوشتنی کەسێک و بریندارکردنی کەسێکی تر، مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی کوشتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکە، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد و لە ئێستادا راگیراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، خۆتۆمارکردن بۆ خولی ئەفسەری دەستیپێکردووە کە دەرچوانی شەشی ئامادەیی و خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەگرێتەوە و دواتر دەتوانن ببنە ئەفسەر و لە وەزارەتەکە کاربکەن.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا دەڵێت، ئیسرائیل و سوریا لەسەر هێورکردنەوەی دۆخی سوەیدا رێککەوتن.
بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، لە سیستمی ئەلیکترۆنی بانکیدا پێویست ناکات هاوڵاتیان بە دەستی پارەی رسووماتەکەیان بدەن، یان راستهوخۆ هیچ رسوماتێك بدهنه فرۆشگاكانی بانكی، سیستمەکە خۆی ئەم کارەیان بۆ جێبەجێدەکات.
وهزارهتی نهوتی عێراق دەڵێت، له ماوهی مانگی حوزەیرانی ئهمساڵدا، زیاتر له شهش ملیار دۆلار داهاتیان له ههناردهكردنی نهوتی خاودا بهدهستهێناوه.
وتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک لەمەوبەر تەرمی گەنجێک لە پارکێکی قەڵادزێ دۆزرایەوە کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لێبڕینی ٣٪ــی مووچەی مووچەخۆران دزییەکی ئاشکرای بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانییە.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی گەشتی عومرە دابەزیوە و بە رێگای وشکانی لە ٣٤٥ دۆلار و بە گەشتی ئاسمانیش ٦٥٠ بۆ ٧٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.