دادگای فیدراڵی لەبارەی پێدانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی بڕیاریدا
شارەوانی سلێمانی دەڵێت، لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری لە یەکتربڕی تاسڵوجە، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەشێک لە رێگەی سەرەکی سلێمانی بۆ کەرکوک دادەخرێت و داواش لە شۆفێران دەکات رێگەی جێگرەوە بەکار بهێنن.
هاوڵاتیانی کفری دژی پێنەدانی مووچە گردبوونەوە و دەڵێن، حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەستی دەستی بە مووچەخۆران دەکات بۆ ئەوەی داهاتی زیاتری دەستکەوێت.
دادگای فیدراڵی عێراق دەڵێت، یاسای پێدانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی بە هەتاهەتایی بە سیاسەتمەداران نادەستورییە.
ئاژانسی هەواڵی بەریتانیا بڵاویکردەوە، عێراق و بەریتانیا رێککەوتنێکی نوێیان لەسەر گەڕاندنەوەی کۆچبەران واژۆ کرد، بەپێی رێککەوتنەکە بەریتانیا ئەو کۆچبەرانە دەگەڕێنێتەوە کە بە نایاسایی رۆشتوونەتە وڵاتەکەی.
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ئەمڕۆوە ماوەی سێ رۆژ مۆڵەتی خستە بەردەم هاوپەیمانی و حزبە سیاسییەكان بۆ ئەوەی جێگرەوە بۆ كاندیدە دوورخراوەكانیان پێشكەش بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لەسلێمانی دەڵێت، تا رۆژی دووشەممە ٢٥ـی ئەم مانگە هاوڵاتیان دەتوانن بێبەرامبەر ناوی خۆیان ۆ فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن و دوای ئەوە دەبێتە پارە.
کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق دەڵێت، بە راسپاردەی راستەوخۆی وەزیری گواستنەوەی عێراق، گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی مەراسیمەكانی یادی ئەربەعینەوە، عێراق گەشتەكانی بۆ سعودییە راگرت.
پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، ئێوارەی دوێنێ لە سنووری کەلار، منداڵێک دوای ئەوەی لە سەربان کەوتە خوارەوە، گەیەندرایە نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەستدا.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا ٥٤٢ کاندید لە پرۆسەی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە و پێویستە لایەنەکانیان کەسانی دیکە بخەنە شوێنیان،
کەسایەتی دیاری عەشیرەتی هەرکی دەڵێت، کەناڵی ئێن ئاڕ تی نەبوایە، دەنگم بە هیچ لایەک نەدەگەشت دەشڵێت، پێویستە کەناڵی ئێن ئاڕ تی قەڵغانی زێرین وەربگرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی عێراق.
شاندی هەرێم لەگەڵ وەزیر و تیمی وەزارەتی دارایی عێراق و سەرۆکی لیژنە پێکهێندراوەکەی عێراق کۆبوونەوە، پەیامنێری ئێن ئار تیش دەڵێت، چاوگێک لەناو کۆبوونەوەکە پێی وتووە، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و باس لەوەکراوە لەگەڵ رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە ئەوا بەغدا مووچەی مانگی شەش دەنێرێت.
بانکی رەشید، دەستپێکردنی پێدانی قەرزی بۆ کڕینی سیستمەکانی وزەی نوێ راگەیاند، کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت و سووی بانکییەکەی ٣٪ دەبێت.
سەرۆکی پارتی دەڵێت، پێویستە چارەسەری پرسی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بکرێت و مووچەی هاوڵاتییان نەبێتە بەشێک لە ناکۆکی و ململانێی سیاسی.
دوای ئەوەی ماوەی رابردوو نرخى بیتکۆین نزیکەی ١١ هەزار دۆلار دابەزی و ئاستێکی پێوانەیی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ دووبارە دابەزیەوە و بە ١١٣ هەزار و ٥٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا ئەمریکا بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بە تەواوی چۆڵبکات.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، لە ناحیەی گەرمک سەر بە سنووری پێنجوێن زیاتر لە ٣٠٠ دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتا.
دوای ئەوەی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبووەوە؛ ئەمڕۆ بە ١٤٢ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئەفغانستان ٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ١٧ـیان منداڵن.
دژی دواکەوتنی مووچە؛ لەلایەن مامۆستایانەوە خۆپیشاندان لە پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێش پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی و دەڵێن، مووچە پرسێکی نیشتیمانییە و نابێت بە دیدێکی حزبیانە لێی بڕواندرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک لە ناوچەکانی ناوەراست و باشوری هەرێم، پلەی گەرماش بەردەوامە لە نزمبوونەوە.
دوای هەڕەشەکەی نەوەی نوێ بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری، بە گوێرەی چاوگێکی فەرمی، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رازیبووە نەوت و ١٢٠ ملیارەکە رادەستی بەغدا بکات و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو رێکارەکانی خەرجکردن و ناردنی مووچە دەستپێبکات.
کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ و پوتندا، سەرۆکی رووسیا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ زیلێنسکی. ترەمپیش دەڵێت بە کۆتایی هێنان بەو جەنگە دەچێتە بەهەشت.
بڕیارە شاندێکی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و تیمی وەزارەتی دارایی و سەرۆکی لیژنە پێکهێندراوەکەی عێراق کۆببێتەوە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێم و گەشتن بە رێککەوتنێک کە ببێتە بنەما بۆ مانگەکانی داهاتوو.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لەبارەی نەبوونی کارتی نیشتیمانی ئاگاداردەکاتەوە، سەردانی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سنووری پارێزگاکان بکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەروەردەی هەرێم، ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی منداڵان لە باخچە و قوتابیانی پۆلی یەک لە قوتابخانە حکومیەکاندا.
نرخی نرخی زێڕ لە نزمبوونەوەدایە و بە سێ هەزار و ٣١٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ لە جێگیریدا مایەوە و لە خوار ٦٨ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا.
چوار سهرۆكایهتییه باڵاكهى عێراق بڕیاریاندا، بە راگرتنی دامەزراندن و دەركردنی سوپاسنامەی بە كۆمەڵ بۆ فەرمانبەران، داواشیان له كاندیدەكانى ههڵبژاردن كرد خۆیان بهدوور بگرن له یەکترشکاندن و زمانی تائیفی و رەگەزپەرستیش بەکارنەهێنن.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سهرپهرشتی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی گەڕان و پشکنین لە ژمارەیەك گێڵگەی نەوتیدا، هەروەها سودانی لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی كۆمپانیاكە پێشوازیی لە گەڕانەوەی بۆ سەر کارەکانی لە عێراق کرد.