راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، شەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان دەکرێت.
دوای نزمبوونەوەی بەرچاو لە نرخەکەیدا؛ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم کەمێک بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٣٩ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەستیپێکرد و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم گەرەنتی کراوە.
سەرۆکی پارتی دەڵێت، لەگەڵ یەکێتی تێگەیشتنی باشتریان هەیە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، دەشڵێت،"هیوادارین پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێندرێت".
وەزیری بازرگانی عێراق دەڵێت، ٥٠٠ ملیار دیناری پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران لە وادەی خۆیدا دابەشدەکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی راسپارد بە دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە و سەرەمووچەى فەرمانبەران.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت، رەزامەندیی دابەشكردنی بەشەخۆراکی پێنجەمی ئەمساڵ دەرچووە و بڕیارە لەم چەند رۆژەدا دەست بە دابەشكردنی بکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لیستی ئەو ناوە پاڵێورانەی پلەی باڵیۆز رەتدەكاتەوە كە لە تۆڕەكۆمەڵاتیەكاندا بڵاوكراونەتەوە و روونکردنەوە لسەر ئەو بابەتە دەدات، دەشڵێت، ئەمساڵ ١١ باڵیۆز خانەنشین دەبن و پێنج باڵیۆزی دیكەش لە ساڵی ٢٠٢٦.
لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی وڵاتەکە، لابردنی چوار سفر لە دراوی نیشتیمانیی ئێران پەسندکرد و گۆڕینی ناوی دراوەكەی لە ریاڵەوە بۆ تمەن رەتكردەوە.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکاندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، ئامێرەکانی هەڵبژاردن لە زیاتر لە هەزار وێستگە تاقیدەکەنەوە.
لە تریفەی ھەڵبەستەوە دەستیپێکرد؛ ١٢ ساڵ لەمەوبەر یەکێک لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شیعری نوێی کوردی و نووسەری ناوداری گەلی کورد کۆچی دواییکرد.
کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشی ئەمڕۆ و سبەینێ دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکاندا نزم دەبێتەوە.
سەرۆکی دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، بۆ یەکەمجار و لە عێراق تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە.
بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، لە چیای برادۆست ئاگر کەوتەوە و لە ئێستادا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەن.
میدیا جیهانییەکان دەڵێن، دوای ئەوەی مارێکی کوبرای مەترسیدار بە دەوری دەستی منداڵێکدا خۆی لوول دەکات، منداڵە دوو ساڵانەکە بە توندی گازی لێدەگرێت و دەیکوژێت.
بەرگری شارستانی سلێمانی دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە شەش کۆگای سنووری سلێمانی کەوتەوە و بێجگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
نەخۆشخانەیەکی سنووری هەولێر دەڵێت، بەهۆی قووتدانی بزمارەوە؛ منداڵێک مەترسی لەسەر ژیانی درووستبوو و دوای نەشتەرگەری توانرا دەربهێندرێت.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی سێ دۆلار نزمبووەوە؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٩ هەزار دینارە.
بەرگری شارستانی ئاکرێ دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووبارێکی گوندی قەیماوە لە سنووری بەردەرەش، چوار کەس لەکاتی مەلەکردندا خنکان.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو کەمێک نزمبووەوە.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەڵیت، عێراق لە پلەی پێنجەمی گەورەترین ئابووری وڵاتە عەرەبییەکان دێت بۆ ئەمساڵ دەشڵێت، داهاتی عێراق گەیشتووەتە ٢٥٩ ملیار دۆلار.
پهروهردهی ھهرێم مهرج و رێنماییهكانی وهرگرتنی خوێندكارانی له پهیمانگاكانی پیشهیی خوێندنی ئینگلیزی بڵاوكردهوه كه وهرگرتن لهسهر بنهمای بهرزترین كۆنمرهی بابهتی زمانی ئینگلیزی پۆلی نۆی بنهڕهتی دهبێت و نابێت له ٨٠ نمرە كهمتر بێت.
لە حاڵەتێکی دەگمەندا لە دیالە منداڵێک لەدایکبوو کە شێوەیەکی سەیر و جیاوازی هەیە و ناوی لینراوە منداڵی ماسی.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، لهسنوورى پارێزگاى سلێمانى شهش هاوڵاتی لهسهر سهرپێچیكردنى جیاواز به ژینگهوه دهستگیركراون و هاوڵاتییهكیش لهدواى ئهنجامدانى سهرپێچییهكه لهشوێنهكهى نهمابوو.
دوای نزیکەی شەش مانگ لە رووداوی گیان لەدەستدانی پەیامنێر و هاوکارمان وریا حەمە کەریم، ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی یەکەم دانیشتنی دادگایکردنی ئەو شۆفێری بارهەڵگرەی کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی وریا و هاوڵاتییەکی تر بەڕێوەچوو.
بهرگریی شارستانیى ههولێر دەڵێت، ئاگاداركراونهتهوه لە خنكانى هاوڵاتییهک له رووباری زێى گهوره و تیمهكانیان توانیویانه تهرمهكهى بدۆزنهوه، كه دانیشتووى خهباته.
گرفتی کەمئاوی لە هەولێر و سلێمانی بەردەوامی هەیە و نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا و ئەمڕۆش ئاو بەسەر چەند گەڕەکێکی سلێمانیدا دابەش کرا. پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش وتی، ساڵانێکی زۆرە کێشەی بێئاوی هەیە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچ پلان و چارەسەرێکی نییە بۆ ئەو گرفتە.
سەرۆك وەزیرانی عیراق جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە وادەی خۆیدا دەكاتەوە. دەشڵێت، حکومەت پابەندە بە دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكانی هەڵبژاردن.
دەستەی گشتی خانەنشینانی عێراق دەڵێت، سەرجەم رێکارەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت تەواو کراوە و سبەینێ دەستبەدابەشکردنی دەکرێت.
نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی داگیرکردنی شەنگال و جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، به ئومێدهوه له داهاتوو دهڕوانين و پێكهوه كار دهكهين بۆ ساڕێژكردنى برينهكانيان.