سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم: پلانمان هەیە لە داهاتوو ئاوی ئاوەڕۆ بەکاربهێنینەوە
بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم وتی، کێشەی کەم ئاوی هەیە و هەوڵدەدەن چارەسەری بکەن و دەشڵێت، پلانیان هەیە لە داهاتوو ئاوی ئاوەڕۆ بەکار بهێننەوە بۆ پشتێنەی سەوزی و ئاودانی کشتوکاڵ و سەوزاییەکان.
لەسەر رێگای کەلار- ناحیەی رزگاری ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بەستوونێکی کارەبادا کێشا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.
رێکخراوی ئۆپیک دەڵێت، عێراق لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بۆ چوار ملیۆن و ٢٢٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەکاتەوە.
دادگای تاوانەکانی دژە گەندەڵی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ فەرمانبەرێک دەرکرد کە لە بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردنی رهسافە کاردەکات.
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، "لە ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شنگال هاوخەمی خۆمان بۆ ئێزدییەکان دووپاتدەکەینەوە و هیوادارین بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان".
وەزیری پلاندانانی عێراق دەڵێت، بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەی هەژاریان لە ٪٢٠ـەوە کەمکردووەتەوە بۆ لە ٪١٧ و وتیشی، لە رێگەی پلانێکی تایبەتەوە بەردەوامن لە کەمکردنەوەی رێژەکەی.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتی بەشداریکردنی لە ١١ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکانی شنگال، بڕیاریدا یەکەم چوارشەممەی مانگی نیسانی هەموو ساڵێک، بکرێتە پشووی فەرمیی ئێزدییەکان.
بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم وتی، ماوەی خۆتۆمارکردن و نوێکردنەوەی پسووڵەی خــۆراک بــە شێوازی ئەلیکترۆنــی تاكو ٢٥ـی ئەم مانگە بێ بەرامبەرە و دواتر رێکاری تر دەگرنەبەر.
رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە ڕیگای نێوان سەروچاو بۆ شکارتە لە سنوری حاجیاوا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی تر بەسەختی بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری سوریا دەڵێت، هەسەدە بە موشەک هێرشیان کردووەتەسەر هێزەکانمان و هەسەدەش رەتیدەکاتەوە و دەڵێت، هێزەکانی ناو سوپای سوریا سەرەتا هێرشیان کردووە و وەڵامیان داونەتەوە.
لە یادی ١١ ساڵەی ئێزیدیەکاندا مەسعود بارزانی وتی، ئەو تاوانەی تیرۆریستانی داعش یازدە ساڵ بەر لە ئێستا لە دژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجامیان دا تاوانێك بوو هەموو سنوورەكانی نامەردی و دڕندەیی تێپەڕاندبوو، ئەمە ئازارێكە هەرگیز لە یادمان ناچێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لیستی مووچەی مانگی تەمووزـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی مانگی ڕابردووی مۆلیدە ئەهلییەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، نرخی یهك ئهمپێر كارهبای گهڕهكهكان له ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی تەمووز لهنێوان ١٤ بۆ ١٥ دیناره.
١١ ساڵ بەسەر جینۆسایدی ئێزیدییەکان تێدەپەڕێت، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەوبارەیەوە دەڵێت، ئێزیدییەکان لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە بەشێوەیەکی زۆر نا مەسئولانە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە، دەشڵێن، وەک نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بەجینۆسایدناساندنی مەرگەساتی ئێزیدیەکانیان ئامادەکردووەو لە هەوڵدان بەهاوکاری هەندێک فراکسیۆنی تر، لەرێگەی تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایەوە لەپەرلەمانی عێراق، دەرگا بۆ قەرەبووکردنەوەی ئێزیدیەکان بکەنەوە.
نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکای جیهاندا بە جێگیری ماونەتەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە کەمتر لە ٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
کەمیک لەمەو بەر رووداویکی هاتووچۆ لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێش دەڵێت، دوو لە بریندارەکان برینەکەیان سەختە.
دژی نەبوونی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاری دانیشتوانی کفری گردبوونەوەو دەڵێن، کەمتر لە هەشت کاتژمێر کارەبایان پێدەدرێت و ئاویشیان وەک پێویست بۆ بەرنادرێتەوە، وتیشیان دەسەڵاتداران چاویان تەنها لە گیرفانی خۆیانە نەک دۆخی هاوڵاتیان.
بەهۆی ترس لە شیعەکان کە یاسایەکی نوێی حەشدی شەعبی تێپەڕێنن، زۆربەی لایەنە کورد و سوننی و بەشێک لە شیعەکانی پەرلەمانی عێراق بەشداری کۆبوونەوەکان نابن و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش دەڵێت ئەوانەی ئامادەنەبن سزای ماددی دەدرێن.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی هەرێم دەڵێت، هەرێم ١٢٠ ملیار دیناری ئامادەکردووە بینرێت بۆ بەغدا، وتیشی بەغدا پارە نەنێرێت هەرێم ناتوانێت بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە مووچە دابەشبکات.
گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵان لە گەلیێ خەنسی سنووری شێخان خنکا و لە ئێستا دا تەرمەکەی رەوانەکراوە و لەپزیشکی دادی دهۆکە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەڵێت، حکوومەتی ماوەبەسەرچوو چەوساندنەوەیەکی تری بەرامبەر هاوڵاتیان کردووە و بڕیاریداوە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە سنووری شارەزوور بکاتە بە نەخۆشخانەیەکی نیمچە تایبەت.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، باندێکی سێ کەسی کامێرای نهێنیان لە شوقەیەک داناوە و ڤیدیۆی نەشیاوی چەند کەسێکیان کردووە کە لە رێگەی ژنەوە سەرنجیان راکێشاون و دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانیان کردووە.
وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراق ماوەی پڕکردنەوە فۆڕمی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییانی درێژکردەوە.
پەروەردەی هەرێم لەسەر ئاڵوگۆڕ و دەستکاریکردنی میلاکی مامۆستایان دەڵێت، گواستنەوەی مامۆستا لەسەر بنەمای پێویستی دەبێت و دەشڵێت، هەر قوتابخانەیەک وانەی بە تاڵی هەبێت پێویستە بە بەڕێوەبەرەکان پڕی بکەنەوە.
گرفتی کەمئاوی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامی هەیە و نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا و ئەمڕۆش ئاو بەسەر چەند گەڕەکێکی سلێمانیدا دابەش کرا. پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش وتی، ساڵانێکی زۆرە کێشەی بێئاوی هەیە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچ پلان و چارەسەرێکی نییە بۆ ئەو گرفتە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، فشارێك هەیە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت و خەرجكردنی مووچەی مانگی شەش و حەوت، دەشڵێت، هەرێم بە فەرمی بەغدای ئاگاداركردووە كە ئامادەیە نەوت رادەستبكات.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ كەسێك لە گەڕەكێکی شاری سلێمانی، خۆشكەكەی خۆی دەكوژێت، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی كوشتنەكە، تۆمەتبارێك خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
ماوهی مانگێكه بێ ئاوییهكی زۆر له سلێمانی ههیه و بەوهۆیەوە دانیشتووانی گەڕەکی هەوارە بەرزەی سلێمانی گردبوونەوە و وتیان، نزیکی ٢١ رۆژە بێ ئاون و نەیانتوانیوە ئاوی تانکەریش بکڕن.
بازرگانیی عێراق دەڵێت، نوێکردنەوەی زانیاریی كۆبۆنى خۆراك بۆ زیاتر لە ٣٦ ملیۆن هاوڵاتی لەچوارچێوەی کارتی کۆبۆنی خۆراکدا تەواوبووە، هەروەک کاتی دەستپێکردنەوەی رێکارەکانی سڕینەوە و زیادکردنیشى دیاریکرد.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ له گهڕهكی شێخان بە دەستڕێژی گوللە لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.