لیستی مووچەی مانگی شەش بڵاوکرایەوە
هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، لە هەفتەی ئایندەوە کامێراکانی تیژڕەوی دەکەونە کار و سەرپێچییەکان تۆماردەکەن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە شوقەکانی مامۆستایانی هەولێر کەوتەوە و دوای کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانیەوە کۆنترۆڵکرا، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
تا دێت، نارەزایی هاوڵاتیان لە نرخی کارەبا گرانەکەى حکومەتى ماوەبەسەرچوو زیاتر دەبێت و سەرۆکی پێشووی دەستەی مافی مرۆڤ دەلێت، نرخی کارەبا لە پرۆژەى رووناکی بووەتە بارگرانی بەسەر هاوڵاتیانەوە و داوا دەکات پێداچوونەوە بە نرخەکەدا بکرێت.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، هێزە ئەمنیەكان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك درۆنیان لە سنووری دەباشان و ئەزمەڕ خستە خوارەوە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لیستی مووچەی مانگی شەشی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی لیستەکەش، سبەینێ سێشەممە، مووچەی زۆربەی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت و پرۆسەکە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، نرخی یهك ئهمپێر كارهبای موهلیدهی ئههلی گهڕهكهكانی ناوشاری سلێمانی لە نێوان ١١ بۆ ١٢ هەزارە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێ، کەسێک بە چەقۆ کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، تەمویلی مووچەی مانگی شەش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
نوێدەکرێتەوە..
بەڕێوەبەری سایلۆكانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵانی رابردوو رەوانە کراوە و دواتر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و جوتیاران دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی.
ئەمڕۆ رۆژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانە لە قوتابخانە حکومییەکاندا و مامۆستایانیش دەڵێن، دواکەوتنی مووچە ئەمساڵیش کاریگەری لەسەر پرۆسەی خوێندن دەبێت.
لەدوای چەندین گردبوونەوە و مانگرتن و خۆپیشاندان لە نەخۆشخانە جیاجیاکانی هەرێم کە دەرچوانی پزیشکی دژی دانەمەزراندنیان ناڕەزاییان دەربڕی، دواجار حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڕیاریدا ٧٧٥ کەسیان دابمەزرێنێت.
بومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلەی رێختەر ئەفغانستانی هەژاند و بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە نزیکەی هەزار کەسیش برینداربوون.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمیر ١٢ـی شەو دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمـی ئەلیکترۆنی خۆراک.
ڤیتامین سی پێویستە بۆ کارکردنی بەرگری جەستە و بەرهەمهێنانی کۆلاجین و چاکبوونەوەی برین و تەندروستی خانەکان بەگشتی.
دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی؛ ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٤٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٩٥ هەزار دینارە.
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو جێگیرە.
پزیشکانی ئوسترالیا یەکەم نەشتەرگەرییان لە جیهاندا بە بەکارهێنانی دوو سیستەمی ڕۆبۆتی پێشکەوتوو لە یەک کاتدا ئەنجامدا.
ئۆجەلان دەڵێت، دەرگای سەردەمێکی نوێ کراوەتەوە تا ئاشتی و دیموکراسی جێگەی شەڕ و وێرانکاریی بگرێتەوەو دەشڵێت، ئاشتییەکی راستەقینە تەنها بە بێدەنگکردنی چەک و شەڕ و پێکدادانەکان بەدەستنایەت.
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لە دوای ١٥ـی مانگی ئەیلوولەوە نزیکەی ٣٨٨ هەزار کارتی دەنگدان تەواو دەبێت و هاوڵاتییان دەتوانن وەریبگرنەوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، حكومەت هەوڵدەدات بوونی کۆمپانیا تورکییەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان لە عێراق بەهێزتر بکات و دەشڵێت، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بارزگانی نێوان عێراق و توركیا، ٢٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لە ئاوی گوندی هەمزەی ناوشوان لە نزیک چەمچەماڵ خنکا و تەرمەكەشی گەیەندرایە نەخۆشخانە.
دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عێراق تەواوکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی خانەنشینان رادەگەیەنێت.
لە ساڵیادی ٣١ـی ئابدا، پارتی و یەکێتی رێکەوتوون کە هیچ لایەکیان باسی نەکەن لەکاتێکدا ساڵانی رابردوو بەردەوام هێرشی میدییای توندیان دەکردە سەر یەکتری.
ئاسایشی شارەزوور کۆتا مۆڵەتی بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دیاریکرد و دەڵێت، دوای ئەو وادەیە ناتوانن خۆیان تۆماربکەن.
وەزارەتی كارەبای هەرێم دەڵێت، لەهەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك تاقیكردنەوەی فشاری سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی ئەنجام دەدات و بەو هۆیەوە ئەگەری هەیە لەكاتی تاقیكردنەوەدا پچڕانی كارەبا رووبدات.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان و خێراترکردنی رێرەوی دانوستان بە ئاراستەی گەیشتن بە رێککەوتن و دابینکردنی مافە دەستووریی و یاساییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەخولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، دەستگیرکردنی شاسوارعەبدولواحید و دهست بهسهرداگرتنی موڵهكانی "سودفە نیە و موئامەرەیەکی پێشتر داڕێژراوی پارتی و یەکێتیە".
تەندروستى راپەڕین دەڵێت، وەزارەتى دارایى نووسراوى فەرمى بۆ کردوون کە بە زووترین کات، مووچەى مانگەکانى ٤، ٥، ٦، ٧ـى ژینگەپارێزانى نەخۆشخانەکانى سنوورى راپەڕین خەرج دەکرێت.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لە سنوری مێرگەپان سێ کەسی دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکی نایاسایی سەرقاڵی بیرهەڵکەندن بوون.