کارکردن لە شەقامێک ٦٠٪ی دانیشتوانی کۆیە بێ ئاو دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و شاندی یاوەری کرد و لێكتێگەیشتنی ئەمنی سنوورەكانیان واژۆ كرد.
بانکی ناوەندیی عێراق قەبارەی خەرجی گشتیی دەوڵەت و قەرزی گشتیی ناوخۆیی بۆ مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٥ـی ئاشکراکرد.
بە پێی راگەیەندراوی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، هێرشی سەگی بێلانە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی ٤٠٪ زیادیکردووە.
ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران پرۆژەیاسای لابردنی چوار سفری لە دراوی نیشتمانیی وڵاتەکەی پەسەندکرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی کارکردن لە شەقامێکدا، بۆری پڕۆژەی ئاو خواردنەوەی نێوان بۆگد - کۆیە شکاوە و ٦٠٪ی دانیشتوانی کۆیەی بێ ئاو کردووە.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم دەڵێت، لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی دیکەدا دوو سایدکردنی رێگای هەولێر – سلێمانی تەواودەکرێت.
پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، لە گوندێکی پارێزگاکە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە هەشت کەس بە سەختی برینداربوون.
دوای نزمبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی؛ ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٠ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە.
پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لە رووداوێکی تەقەکردندا هاوڵاتییەک کوژرا و کەسێکیش بە سەختی برینداربووە، ئەو کەسەی کە تەقەی لێکردوون، ناسیاوی خۆیانە و پێشتر کێشە لەنێوانیاندا هەبووە، دواتر تۆمەتبار دەستگیرکراوە.
کەسناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ و لە ناوچەکانی گەرمیان دەگاتە ٤٤ پلەی سیلیزی کە بەروارد بە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر ٤٩ پلەی سیلیزی تێپەڕاندبوو.
٤١ رۆژ بەسەر دابەش نەکردنی مووچەى مانگی شەش تێپەڕیوە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش نە نەوت و داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا دەکات، نە مووچەیەکیشی پێ دابەش دەکات.
ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، حکومەتەکەی سودانی سەرکەوتوو و دادپەروەر نەبووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ مووچەخۆران و بەڵێنی هەڵبژاردنی پێ نادەنەوە. دەشڵێت، مانگی ئەیلولی داهاتوو رووبەڕووبونەوەكان جارێكی تر سەرهەڵدەدەنەوە، رەنگە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراقیش هەبێت.
نەخۆشخانە حکومییەکان دەرمانیان تێدا نییە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش دەڵێت، لەم کابیەنەیەدا شۆڕشیان بەرپاکردووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، قۆناغی دەنگدانی ئەزموونی ئەنجامدرا و ئامێرەکانی دەنگدانی ئەلیکترۆنی بە سەرکەوتووانە تاقیکرانەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی ماوەبەسەرچوو ناتوانێت پابەندی رێککەوتنەکان بێت، با خۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبکات، دەشڵێت،" هەفتەیەک مۆڵەت دەدەین بە حکومەتی ماوەبەسەرچوو، ئەگەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکرێت، ئەوا هەڵوێستی جددیمان دەبێت".
نرخی یەک بتکۆین گەیشتە ١٢١ هەزار و ٧٠٠ دۆلار، بەراورد بە ماوەی رابردوو بەهایەکی پێوانەیی تۆمارکرد.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٧٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٦ هەزار دینارە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، شەوی رابردوو لە ناحیەی قۆرەتوو لە سنووری گەرمیان، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان چەند کەسێکدا، هاوڵاتییەک کوژرا و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.
کەناڵی جەزیرە رایگەیاند، تیمێکی رۆژنامەوانی کەناڵەکەیان کە بۆ رووماڵی جەنگی غەززە لە فەڵەستین بوون، لە یەکێک لە کەمپەکاندا بە بۆردومانی سوپای ئیسرائیل گیانیانلەدەستدا.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٦ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو لە جێگیریدا مایەوە.
پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو لە عێراق دەڵێت، بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رێکەوتنەکان شکستیانهێناوە و خەرجکردنی مووچەی هەرێم دواکەوتووە.
سهنتهری ئهڵمانی بۆ زانستی زهوی دەڵێت، بوومهلهرزهیهك به گوڕی ٦.١٩ پله له قوڵایی ١٠ كیلۆمهتر توركیای ههژاند.
وهزارهتى بازرگانى هەرێم دهڵێت، بەشەئاردی حەوتەم و بەشەخۆراكی پێنجەمی ئەمساڵ له ههرێم دابەش دەكرێت و لهم ههفتهیه دهگاته دهستى هاوڵاتییان.
تیمی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق دەڵێت، بەبێ بەرامبەر سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە دەدەنە خێزانە کەم دەرامەتەکان.
پێش هەموو شتێك با بزانین ئەستێرەی گەلاوێژ چییە؟ ئەستێرەی گەلاوێژ، رووناکترین ئەستێرەی ئاسمانە و یەکێکە لە نزیکترین ئەستێرەکان لە زەوی، تیشکدانی ئەستێرەی گەلاوێژ ٢٥.٤ هێندەی خۆرە.
کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، بەهۆی پەرەپێدانی پێنج بەرنامەی زانستی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەم بارانی و کەم ئاوی، بەکارهێنانی ئاویان لە کشتوکاڵکردندا بە رێژەی ٦٠٪ کەمکردووەتەوە.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆتاییهات و بەهۆی پابەند نەبوونی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە رێککەوتنەکانی نێوان هەرێم و بەغدا باسی مووچە نەکرا
چاوگێک لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بە ئێن ئاڕ تی وت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك لە شارەزوور بەدەستڕێژی گولـلە کوژرا.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئاشکراکردنی ژمارەی لیست و کاندیدەکان بە مانای ئەوە نییە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی پێنجشهممهی داهاتوو بكاته پشوو لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بهبۆنهی چلەی ئیمام حوسێن.