نوێترین زانیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنج و شەش
پەیامنێری ئێن ئاڕتی دەڵێت، کۆبوونەوەکانی حکومەتی عێراق و شاندی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەغدا بەردەوامە و چاوگێکیش لە کۆبوونەوەکە بە ئێن ئاڕ تی وت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رازیبووە رۆژانە تەنها ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بدرێت بە سۆمۆ.
پەروەردەی گەرمیان دەڵێت، ئاگاداری هەموو ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەکەنەوە کە لە دایکبووی ١ـی تەمموزی ١٩٦٥ـن و لە ١ـی تەمووزی ئەمساڵ خانەنشین دەبن ئەگەر خۆیان بیانەوێت دەتوانن تا ٣١ـی کانونی یەکەم لە خزمەتکردن بەردەوام بن.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێزێکی پارتی سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێیان لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و خراپی دۆخی خەڵک رفاند و بەرەو شوێنێکی نادیاریان برد، تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ دەڵێت، پێویستە ئەندامانی پەرلەمان بە ئازادی و سەربەخۆ ئەركی خۆیان بەبێ ترس لە لێپێچینەوە یان تۆقاندنیان ئەنجام بدەن و پێویستیشە دەستبەجێ (سیپان ئامێدی) ئازاد بكەن.
كەمتر لەهەفتەیەك لەبەردەم هاوڵاتییانی هەرێمدا ماوە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆمی خۆراك، هاوكات داوا لە وەزارەتی بازرگانی عیراق دەكرێت ماوەكە درێژ بكاتەوە، چونكە بەشێكی زۆری هاوڵاتییان بەهۆی قەرەباڵغی نۆرەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانییەوە كە مەرجی سەرەكی پڕكردنەوەی فۆڕمەكەیە، نەیانتوانیوە فۆڕمەكە پڕبكەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەڵێت، نەخۆشێکی پەتای تای خوێنبەربوون لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا کە تەمەنی ٤٧ ساڵە و لە مەیدانی ئاژەڵان کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەکات.
هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق كوشتنی سێ چەكداری داعشیان لە سنووری پارێزگای كەركوك راگەیاند، كە دووانیان بەرپرسی باڵای ئەو گروپە توندڕەوەن.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا دەڵێت، عێراق لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا چوارەم باشترین گەشەسەندنی ئابووری هەیە و ئەمساڵ ئابوورییەکەی ٤.١٪ گەشەی کردووە.
هاتووچۆى سۆران، ئاگادارى شۆفێران دەکات کە لە سەرەتاى مانگى داهاتووەوە، کامێراى تۆمارکردنى تیژڕەوی لە دوو رێگاى سنوورى زاخۆ دادەنرێن و بەرزترین خێرایى رێگەپێدراویش لەو رێگەیانە ٦٠ بۆ ٨٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێیان رفاند و بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردووە.
لە رووداوێکی سەیردا، ورچیک دەچێتە سەر رێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەیەکی ژاپۆن.
کۆمسیۆنی عێراق دەڵێت، لیژنەی ناوەندی بۆ دانانی ستافی دەنگدان بەردەوامە لە وەرگرتنی داواکاری لە هەردوو رەگەزەوە و دوا وادەی پێشکەشکردن رۆژی چوارشەممە ٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥ـە.
بەڕێوەبەرایەتی بەشەخۆراكی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی چوار دەکرێت، دابەشکردنی زەیتیش دەستیپێکردووەتەوە.
هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەداتە شۆفێران و دەڵێت، نابێت ئەم شتانە لە کاتی گەرمادا لەناو ئۆتۆمبێل جێبهێڵدرێن، چونکە رەنگە ببنەهۆی روودانی کارەساتی نەخوازراو.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وەڵامی تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی بابەتی (کیمیا و ئابوری) بڵاوکردەوە و دەڵێت، رۆژانى تاقیکردنەوە پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکانی وەزاری نوێدەکرێنەوە و لە لینکێکدا بۆ خوێندکاران دادەنرێت.
دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاژانسێکی ئەمریکی دەڵێت، کە بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دوای چۆڵکردنی شوێنەکانیان لە ماوەی رابردوو، لە ئێستادا گەڕانەونەتەوە سەر کارەکانیان.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، بەغدا بە هەرێمی ووتوە نەوت رادەستی سۆمۆ بکەن مووچە دەنێرن و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بەغدا دەیەوێت سەرەتا ٢٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم هەناردە بکرێتەوە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش ١٨٥ هەزار بەرمیل نەوتی رادەست دەکات و نزیکن لە رێککەوتن.
سایلۆی سلێمانی دەڵێت، لە سبەینێوە جوتیارانی سنووری بەشی کشتوکاڵی بنگرد سەردانی سایلۆی سلێمانی بکەن بە مەبەستی رادەستکردنی گەنمەکانیان.
ئەنجومەنی دادوەری عێراق دەڵێت، مونزر ئیبراهیم حسێن جێگری سەرۆکی دادگای تەمیزی فیدراڵی بە سەرۆکی دادگای فیدراڵی دیاریکرا.
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەى خۆڵبارینێکی کەم روو لە ناوچەکانی هەرێم بکات، کەشناسی عێراقیش دەڵێت لە ناوەڕاست و خوارووی وڵات پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بۆ ٥٠ پلەی سیلیزی.
پرۆسهی وهرگرتنی گهنمی جوتیاران له ههرێم بهردهوامە و وەزارەتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، تاوهكو ئێستا نزیکەى ٢٠٠ ههزار تۆن گهنم له جوتیاران وهرگیراوه.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، شەقامی بازنهیی مهلیك مهحمود ئاڕاستەی گاردن ستی تاوەکو پردی كۆبانێ، بهربهست دهكرێت.
تەندروستی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی مامەڵەکردن بە دەرمانی قـاچـاخ و فرۆشتنەوەی دەرمانی میـری، نۆرینگەیەکی یاریدەدەری پزیشکی لە شاری سۆران درایە دادگا.
هەندێک کەس چ بەهۆی ئارەزوو نەکردن لە خواردنی نانی بەیانی یان خەوتن و کارکردنەوە نانی بەیانی ناخۆن، ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندرووستی جەستەیان جێدەهێڵێت، بەتایبەت مێشک.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٤٨ هەزار دینارە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
راوێژکاری رێبەری باڵای ئێران چۆنیەتی رزگاربوونی لە هێرشەکەی ئیسرائیل دەگێڕێتەوە کە لە بەرەبەیانی ١٣ـی حوزەیران باڵەخانەکەی کرایە ئامانج.
کەناڵی ئێن بی سی نیوز دەڵێت، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گفتۆگۆکانیی دەستپێدەکاتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، ١٦٠ هاوپەیمانی و حزب و لیستی تاکە کەسی لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش کردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا و دەشڵێت، ناوەکان پڕۆسەی وردبینییان بۆ دەکرێت کە مانگێک دەخایەنێت تا تەواو دەبێت.
شاندە تەکنیکیەکەی بەغدا لە هەرێم کۆتاییان بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو هێنا و راپۆرتی خۆیان لەسەر خەرجی و داهاتەکان ئامادە کرد، بڕیاریشە سبەی یاخود دووسبەی شاندە باڵاکەی عێراق بێنە هەرێم پرسی نەوتی هەرێم و مووچە یەکلای بکەنەوە.