محەمەد ئیسماعیل: پارتی و یەکێتی لایان وایە بە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید خەڵک دەترسێنن
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رەوشی تەندروستی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندان زۆر خراپە، پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێش دەڵێت، سەلامەتی گیانی سەرۆکی جووڵانەوەکەمان لەسەر ئەستۆی سەرۆکی یەکێتییە.
ئەندام پەرلەمانێکی نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە دەڵێت، پارتی و یەکێتی پێیان وایە کە بە دەستگیرکردنی سەرۆکی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆن، خەڵک دەترسێنن و درێژە بە حکومڕانی خۆیان دەدەن، بەڵام ئەوەی کە دەبێت ترسی هەبێت خودی دەسەڵاتدارەکانن.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تەمەنی خانەنشین بوونی زیندانیانی سیاسیی لە هەرێم دەکرێتە ٦٥ ساڵ و لەم بارەیەوە روونکردنەوە دەدات.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە و لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٤٥ پلەی سیلیزی.
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بریکارەکانی خۆراک ئاگاداردەکاتەوە کە پێویستە ئەپی وەتسئەپ و تێلێگرام لە مۆبایلەکانیاندا هەبێت بۆ وەرگرتنی لیستی بەشەخۆراکی مانگانە.
دوای هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم، کۆمپانیای هەنت ئۆیلی ئەمریکی ئاشکرایکرد، دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت کردووەوە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمیک پێش ئێستا لە سنووری پشدەر رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا
شارەوانی کەلار دەڵێت، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە شەقامێکی سەرەکی لەبەردەم کۆمیتەی شەهیدانەوە دادەخرێت.
دوای ئەوەی دوێنێ نرخی بتکۆین گەیشتبووە ١١٧ هەزار و ٤٢٠ دۆلار، ئەمڕۆ نرخی هەر بیتکۆینێک بە ١١٥ هەزار و ٥٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
زیاتر لە ٥١٠ ساڵ لەمەوبەر، لە شەڕێکی خوێناوی نێوان عوسمانییەکان و سەفەوییەکاندا، بە هاوکاری گەلی کورد کە لەلایەن مەلا ئیدریسی بەدلیسییەوە هان دران، عوسمانییەکان بۆ یەکەمجار توانییان بەسەر لەشکری سەفەوییەکاندا سەربکەون و سوڵتان سەلیم تەورێزی پایتەختی سەفەوییەکانی داگیرکرد.
لەمڕۆوە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی دەستپێدەکەن بەو هۆیەوە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ئینتەرنێت لە هەرێم رادەگیرێت.
بەغدا تا رۆژى سێ شەممەی ئەم هەفتەیەی مۆڵەت داوە بە هەرێم تا پابەندی رێککەوتنەکان بێت، چاوگێکیش لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، ئەم هەفتەیە داهاتى ناوخۆ رادەست دەکەن و بڕیارە بەغداش مووچەى مانگی شەش بنێرێت.
نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەرداهات و بە سێ هەزار و ٣٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٤ هەزار دینارە.
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخەکەی جێگیرە.
چاوگێک لە وهزارهتی دارایی سوریا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، سوریا دوو سفر و وێنهی سەرۆک کۆماری پێشووی وڵاتەکە لهسهر دراوهكهی لادهبات.
کلێر پاتەرسن، پزیشکی دەرونی کۆمەڵێک نیشانەی ئاشکرا کرد کە ئاماژەن بۆ گواستنەوە لە دڵەڕاوکێی ئاساییەوە بۆ دڵەڕاوکێی زۆر، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دەروونی قورس زیاد دەکات.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد، تاوەكو ئێستا ٥٨١ كاندید بەهۆكاری جیاواز دوور خراونەتەوە و رەنگە ژمارەی دوورخراوەکان روو لە زیادبوون بکات.
میدیا عێراقییەکان دەڵێن، هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق دەستیان بە کشانەوە کردووە.
ناردنی مووچەى مانگی شەشی هەرێم قۆناغی باشى لە بەغداوە بریوە و ماوەتەوە سەر رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە بە بەغدا، لەسەر نەوتیش وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی نەوت دەڵێن پرۆسەکە بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆوە بینوە.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی بەردەڕەش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رێگای بەردەرەش - کەلەک بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆوە، خێزانێکی پێنج کەسی گیانیان لەدەستدا و جێی ئاماژە پێدانە کە دایکەکە دووگیان بووە و بەهۆی سووتانی تەرمەکانیانەوە، ناتوانرێت بناسرێنەوە.
لە دوای شەڕەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند،"چاودێریی دۆخی سلێمانی دەکەین".
لە دوای شەڕ و بارگرژیەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر لەم بارەیەوە وتی، بەردەوام لە نزیکەوە چاودێری ئەو بارودۆخە دەکات.
لە دوای شەڕ و بارگرژیەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عیراق، نیگەرانی خۆی بۆ رووداوەكە دەربڕی و داوای دانبەخۆداگرتن لە لایەنەكان دەكات.
لە دوای شەڕ و بارگرژیەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، دهزگای ئاسایشی ههرێم دەڵێت، سهرجهم تۆمهتباران بهپێی ماددهی ٤٠٦ له یاسای سزادانی عێراقی دهستگیركراون، دەشڵێت، رێگه به هیچ تاقم و گروپێكی له یاسا دهرچوو نادرێت كه ببێته هۆكاری تێكدانی ئاسایشی هەرێم".
لە دوای شەڕ و بارگرژیەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، نێچیرڤان بارزانی لەم بارەیەوە دەڵێت، پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييهكان به ياسا و دوور له توندوتيژى يهكلايى بكرێنهوه.
دوای شەڕ و بارگرژییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کە بارەگای سەرەکی بەرەی گەل لەلایەن هێزەکانی یەکیتییەوە کرایە ئامانج، بە گوێرەی رێكخهری سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامهنووسان رایگهیاند، هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر كهناڵیەکەی بەرەی گەل و دهستیان بهسهرداگرت.
لە دوای شەڕ و بارگرژیەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، وتەبێژی سودانی و فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكانی عێراق لەم بارەیەوە دەڵێت،" جێبهجێكردنی یاسا دهبێت به شێوهیهك ئهنجام بدرێت كه شکۆی مرۆڤ بپارێزێت و پاراستنی مافهكانی مسۆگهر بكات"، دەشڵێت،" پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانی هەرێم ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە".
لە دوای شەڕ و بارگرژیەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، ئهمینداری یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەڵێت،" لهم كات و ساتهدا كه هاوڵاتیان چاوهڕێی مووچه و سهقامگیری بژێوی بوون، كهی رهوایه ناسهقامگیری ئهمنی بۆ زیاد بكرێت و خوێنی رۆڵهی میلهتهكهمان برژێت".
لە دوای شەڕ و بارگرژیەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، دژەتیرۆری یەکێتی لەم بارەیەوە لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، دەستگیرکردنی لە یاسادەرچووان تەنیا قۆناغی یەکەمی سزادانیان بووە و توندترین سزا دەدرێت.
لە دوای شەڕ و بارگرژیەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، سهرۆكايهتي ههرێم لەم بارەیەوە دەڵیت، پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييهكان به ياسا و دوور له توندوتيژى يهكلايى بكرێنهوه.