پشتیوان سادق: لەم رۆژانەدا کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
وەزیری ئەوقافی هەرێم جارێکی تر دەرکەوتەوە و دەڵێت کێشەی مووچە لەم چەند رۆژەدا بەیەکجاری چارەسەر دەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی پێشووش بە هەمان شێوە باسی لەوەکردبوو بە هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە نزیکترین کاتدا کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.
پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، ساڵی نوێی خوێندن وابەستەی زیرەکیی دەستکرد دەکرێت و سمارت بۆرد و پلاتفۆڕمی تایبەت بە خوێندکاران و مامۆستایان دابین دەکرێت، جلوبەرگی قوتابیانیش تەنها بۆ ئەم ساڵ بەو شێوازەی ئێستا دەمێنێتەوە و لە ساڵی داهاتووەوە گۆڕانکاری بەسەردادێت.
کاردانەوەکانی دەستگیردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر ئاستی جیهان بەردەوامە دەلێن، دەستگیرکردنەکەى هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەى هەڵبژاردن و هۆشداریدانى بە حکومەت لەبارەی دابەشنەکردنی مووچەوە.
فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ دەڵێن، "داوا لە لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی دەکەین خۆپیشاندانی سەرتاسەری رابگەیەنین".
فوئاد حسێن کە وەزیری دەرەوەی عێراقە لە پشکی پارتی دەڵێت، لە رووی دەستورییەوە، كاری بەغدا نییە مووچە بدات بە فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵکو ئەو كارە پەیوەستە بە حكومەتی ماوەبەسەرچوو.
ئەو کەسەی کە لە سەردەمی رژێمی پێشوودا کتێبە قەدەغەکراوەکانی بۆ گەنجان و رۆشنبیرانی سلێمانی دابین دەکرد، خاوەنی کتێبخانەی پەیام، نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری شارەکە، ئەنوەر برزوو کۆچی دوایی کرد.
بەهۆی پشووی چلە لە عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکە راگیراون و حەج و عومرەی هەرێم ئەو عومرەکارانە ئاگادار دەکاتەوە کە لە وڵاتی سعودیە گیریان خواردووە، دەتوانن لە رێگەی وشکانی بگەڕێنەوە.
چاوگێک لە حکومەتی عێراق دەڵێت، هێزەکانی هاوپەیمان لە سەربازگەی عەین ئەسەد و فرۆکەخانەی بەغدا دەکشێنەوە بەرەو هەولێر.
شارەوانی سۆران دەڵێت، دەست بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا دەگیرێت کە لە ناو کۆڵان و گەڕەکەکان و سەر شەقامەکان بەرەڵا دەکرێن و دەبنە هۆی پیشاندانی سیمایەکی ناشارستانی، دەشڵێت، لە سبەینێوە رێکاری یاسای توند دەگیرنە بەر خاوەن ئاژەڵەکانیش، چاوپۆشی لە کەس ناکرێت.
بازرگانی و خۆراکی سلێمانی بریکارەکانی خۆراکی ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوە، بڕیارە سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی مانگانە دابەشبکرێت.
شارەوانی دەربەندیخان خاوەن تەنکەرەکانی ئاو و تراکتۆرەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، شەمعی تایبەت بە شارەوانی سنوورەکە جگە لە ئاودان بۆ هیچ مەبەستێکی تر نابێت بەکاربهێنرێت، چونکە هیچ مەرجێگی تەندروستی تێدا نییە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە ئەمڕۆوە دەستدەکەن بە پرۆسەی راگواستنی دانیشتوانی غەززە بۆ باشوری کەرتەکە و سەرجەم پێداویستییەکانیشیان بۆ دابیندەکەن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوامە و کاریگەرییەکەی لە چەند شوێنێک دەمێنێتەوە، دەشڵێت، لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان شەپۆڵى خۆڵبارین زیاتر دەبێت، پلەی گەرماش لە نزمبوونەوەدایە، لە گەرمیان دەگاتە ٤٤ پلەی سیلیزی.
پاسپۆرتی هەڵەبجە دەڵێت، لە ئێستادا دەتوانن کاری دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت تەنها بۆ هاوڵاتیانی سنووری هەڵەبجە و شارەزوور و سەیدسادق ئەنجامبدەن؛ پێویستە کارتی زانیارییان پێبێت.
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئامادەکارییە بەردەوامەکان، کۆمسیۆن دەڵێت، تاوەکو ئێستا ٢٠٠ کاندید بەهۆی نەبوونی مەرجە یاساییەکانەوە دوورخراونەتەوە.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٠ هەزار دینارە.
دادگای فیدراڵی دانیشتنی لەسەر سکاڵاکەی نەوەی نوێی دژ بە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەسەر گرانکردنی نرخی کارەبا دواخست.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، شەش هاوپەیمانی لە هەڵبژاردن بێبەش کران و ٨٨ کاندیدیش بەهۆی بەڵگەی تاوانکارییەوە دوورخرانەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رێنمایی دەدات بە سەرجەم شۆفێران بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە و کەمبوونەوەی رادەی بینین.
هەریەكە لە سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی روسیا دوای كۆبوونەوەكەی دوێنێیان لە ئالاسكا وردەكاریی رێككەوتنەكەیان ئاشكراكرد و دەڵێن، ئاگربەست كێشەی ئۆکرانیا چارەسەر ناكات و پێویستە ئاشتی هەمیشەیی رابگەیەنرێت.
بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە و نادیاری چارەنووسی دابەشكردنی، کارمەندان و پزیشکانی خولاو لە گەرمیان و شارەزوور بایکۆتی دەوامیان کرد.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، پێنجشەممە و هەینی رابردوو هێڵی ئاسمانی عێراقی ٦٦ گەشتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەنجامداوە، بەوەش کۆی گشتی گەشتەکان گەیشتووەتە ١٣٦ گەشت.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لەشارباژێڕ کەسێک گیانی لەدەستدا و ٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
کاردانەوەکان لەسەر دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بە نایسایی بەردەوامە و نوسەرێک و چاودێرێکی سیاسی دەڵێت، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید ئەوەی سەلماند کە نەوەی نوێ سەر بە هیچ لایەنێک نییە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە ناوچەکانی بەشێک لە گەرمیان و سنووری هەولێر و کەرکوک دەکات.
وتەبێژی پارتی دەڵێت، لەگەڵ یەکێتی لەسەر بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رێککەوتووین. دەشڵێت، هیچ خاڵێکی ناکۆکیان نییە کە ببێتە هۆی پێکنەهێنانی حکومەت.
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، پارتی و یەکێتی دەیانەوێت شاسوار عەبدولواحید لە هەڵبژاردن داببڕن، دەشڵێت، هەندێک بەناو ئۆپۆزسیۆن سڵ لە سەرۆکی جووڵانەوەکە دەکەنەوە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکەیان کێشەی مووچەیان لەبیرناباتەوە و بەردەوام دەبن لە هەوڵدان بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق وتی، ناردنی مووچە بەستراوەتەوە بە رادەستکردنی نەوتەوە بەڵام پارتی و یەکێتی نایانەوێت نەوت رادەستبکەن و دەیانەوێت لەژێر دەستی خۆیاندا بمێنێتەوە و بە قاچاخ بیفرۆشن.