نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزی
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و لە بازاڕەکانی هەرێمیش نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە یەک ملیۆن دینارە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک ژنێک کوژراوە کە ئاسەواری ٣٠ چەقۆ بە جەستەیەوە بووە و چاوگێکی ئەمنیش وتی، بەهۆی کیشەی کۆمەڵایەتییەوە ئەو ژنە لە لایەن براکەیەوە کوژراوە.
رۆژنامەی شەرق ئەوسەت رایگەیاند، ڤیتۆی ئێران کە ئامانج لێی رێگریکردنە لە دوورخستنەوەی گروپە چەکدارەکان لە حکومەتی عێراق، بووەتە ئاستەنگ لە دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حكومەت.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاند، وەڵامەكەی ئێران داخوازییەكانی ئەمریكا لەبارەی یۆرانیۆمی پیتێندراو بەدیناهێنێت و دامەزراوە ئەتۆمییەكانی هەڵناوەشێنێتەوە.
ئەگەرچی کاربۆھیدراتەکان زۆرجار بەشێوەیەکی خراپ نیشان دەدرێن، بەڵام ئەم چوار جۆرە کاربۆھیدراتە یارمەتی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی خراپ(LDL)دەدەن.
وەزارەتی بازرگانيی عێراق نرخی هێلکەی بە شەش هەزار بۆ تەبەقێک دیاریکرد و جەختی لەوەشکردەوە کە سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزا دەکەنەوە.
شارەزایەكی بواری كەشناسی دەڵێت، کەشی فێنک و بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە کۆتایی نەهاتووە و دەشڵێت، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا شەپۆلی دیكە بەڕێوەیە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرای کرد، وەڵامە فەرمییەکەی تاران بۆ پێشنیازەکەی واشنتن بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ، لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی ئیدارەی ترەمپدا نییە، بەتایبەت لە دۆسیەی پیتاندنی یۆرانیۆم و چارەنووسی بنکە ئەتۆمییەکان.
سەرۆکی ئەمریکا هێرشێکی توندی کردەسەر ئیدارەی دیموکراتەکانی پێشوو و رایگەیاند کە تاران بۆ چەندین دەیە لاوازیی سەرکردایەتیی واشنتنی قۆستووەتەوە بۆ بوژاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و دەشڵێت، "ئێران چیتر ناتوانێت پێمان پێبکەنێت".
بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی عێراق نوێترین ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی لە وڵاتدا بڵاوکردەوە و دەڵێت، تەنها لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٠ کارمەندیان لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا گیانیان لەدەستداوە، دەشڵێت توێژی گەنجان زۆرترین قوربانی و بکەری رووداوەکانن.
یوسف محهمهد، سهرۆكی پێشووتری پهرلهمانی كوردستان رایگەیاند، لهسهر ئهوهی قسهی لهبارهی لێبڕینی خانهنشینی و مووچهی فهرمانبهران كردووه، ئاوات جهناب، وهزیری دارایی ههرێم، داوایهكی لهسهر تۆماركردووه به بیانوی ئهوهی "قسهی ناڕاست"ی خستووەته پاڵی و داوای ١٠٠ ملیۆن دیناری لێدهكات وهكو قهرهبوو.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، "هیچ هێز و دهسهڵات و كهسێك له هیچ سهردهمێكدا، به دهسهڵاتی رژێمی دیكتاتۆری بەعسی، نهیانتوانیوه ئازادی سلێمانی بێدهنگ بكهن".
دوای ئەوەی ڕۆژنامەیەکی ئەمریكی بڵاویكردەوە كە ئیسرائیل پێگەیەکی سەربازیی نهێنی لەناو بیابانەکانی عێراقدا دامەزراندوە، عێراق ڕونکردنەوەیەكدا دەڵێت، "جگە لەو پێكدادانەی كە مانگی ئازار روویداوه لە بیابانەکانی کەربەلا و نەجەف، هیچ رووداوێكی دیكە نەبووە و هێزەكانیان تەواوی ناوچەكەیان پشكنیوە و هیچ هێزێکی بێ مۆڵەت لەو شوێنانەدا بوونی نییە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، "ئامانجی دیاریكراومان له ئێران ههیه كه ههوڵی بهدیهێنانیان دهدهین، رهنگه ٧٠٪ـی ئامانجهكانمان بهدی هێنابێت". دەشڵێت، "چاودێری یۆرانیۆمه پیتێنراوهكهی ئێران دهكهین و ههر كهسێك لێی نزیك ببێتهوه پێی دهزانین و دهیتهقێنینهوه".
جارێکی دیکە بەشێک لە کارماندانی خۆبەخش و دەرچووی دانەمەزراوی پزیشکی لە دهۆک گردبوونەوە و بایکۆتی دەوامیان کرد و رایانگەیاند، ماوەی ١٢ ساڵە دانەمەزراون و پشتگوێخراون و دەرچووانی زانکۆیەکی ئەهلی لەبری ئەوان دامەزرێنراون.
دوای دوو هەفتە لە خستنەڕووی پێشنیازێکی چەند خاڵی ئەمریکا، ئێران لە رێگەی پاکستانەوە وەڵامی دایەوە و هاوکات ئاگربەستی کاتیی رەتکردووەتەوە و داوای کۆتاییهاتنی جەنگی کردووە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستپێکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکێکی نوێی هاوڵاتیانی راگەیاند، کە بڕیارە لە سبەینێ دووشەممەوە لە سەرجەم پارێزگاکان دەستپێبکات.
نەخۆشخانەی میهرەبانی لە شاری هەولێر داخرا و خاوەنەکەی دەڵێت، "حکومەت داوای ١٣٣ ملیۆن دینارمان لێدەکات بۆ دەستەبەری کرێکاران لەکاتێکدا سێ مانگە مامەڵەکانمان بۆ رایی ناکەن" ، کاروباری کۆمەڵایەتیش ئاماژەی بەوەکرد، نەخۆشخانەکە ماوەی ١٨ مانگە مافی دەستەبەری کرێکارانی نەداوە.
چاوگێک بۆ ئێن ئاڕ تی، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە تەمویلکردنی مووچەی مانگی چواری هەرێم.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو کۆبووەوە و جەختی لە پێویستی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کردەوە.
دامەزراوەی پەی رایگەیاند، ژمارەیەک لە نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رۆشنبیران لە سلێمانی یاداشتێکیان ئاراستەی فراکسیۆنەکان کرد و دەڵێن، دوای ١٨ مانگ لە هەڵبژاردن پەرلەمان پەکخراوە و تەنها شوێنی وەرگرتنی مووچە و ئیمتیازاتە و هەرێم پێویستی بە پەرلەمانێکی کارا هەیە.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارەگاکانیان لە دۆڵی ئالانە بە سێ مووشەک ئامانج و ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا ئێران بە زیاتر لە ٧٦ مووشەک و درۆن هێرشی کردووەتە سەریان.
فەرهاد ئەتروشی دەڵێت، بەشداری دەکەن لە دانیشتنی دەنگدان بە کابینەی عەلی زەیدی و حکومەتی نوێ و بڕیاری بەشدارییان باوەڕبوونە بە پێویستی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی شایستر دەستورییەکان.
بڕیارە تا ناوەڕاستی هەفتە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بۆ متمانە بەخشین بە حکومەتەکەی عەلی زەیدی، ئێن ئاڕ تیش زانیاری لەسەر کاندیدانی بەشێک لە وەزارەتەکانی دەستکەتووە و لە پشکی کورد کەسی نوێ کاندیدە بۆ وەزارەتەکان.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، بەشێک لە جووتیارانی کەرکوک لە بەغدا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و دەڵێن، حکومەت هەر تۆنێک گەنمیان بە ٥٠٠ هەزار دینار لێ وەردەگرێت و ئەوەش مەترسی ئیفلاسبوونی لەسەر دروست کردوون.
وتەبێژی سوپای ئێران دەڵێت، "متمانەمان بە ئەمریكا نییە و كار بۆ بەهێزكردنی تواناكانمان و نوێكردنەوەی بانكی ئامانجەكان دەكەین و ئەو وڵاتانەی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا دەسەپێنن تووشی کێشە دەبن لە تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا".
دوای لێکردنەوەی تابلۆ عەرەبییەکەی باڵەخانەی داد لەلایەن هاوڵاتیانی کوردەوە لە کاردانەوەیان بەرامبەر سڕینەوەی زمانی کوردی، حکومەتی کاتی دیمەشق هێزێکی زۆری بە چەکی قورسەوە بەرەو حەسەکە جوڵاند و هۆزە عەرەبەکانی ناوچەکەش هەڕەشەی هێرشکردن دەکەن.
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز ببنەوە و ئاسمانی ناوچەکەش بە ساماڵی و جێگیری بمێنێتەوە.
دوای نزیکەی سێ هەفتە لە دواخستنی، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، داهاتی نانەوتی هەرێمی بۆ مانگی چوار خستووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
دوای سێ هەفتە لە رادەستنەکردنی، چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەی نزیکەی ٥٠ ملیار دینار رادەستی بەغدا بکەن.