ئەگەری دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، "جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی و خزمەتگوزار دەکەینەوە کە وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانی هاوڵاتییان بێت".
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا لایەنە شیعییەکان لەسەر میکانیزمێک بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، ئەگەر هەیە کۆبوونەوەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سبەی دوابخرێت.
سەرەڕای چاوەڕوانییەکان بۆ دەستپێکردنی گەڕی دووەمی دانوستانەکان، وەزیری دەرەوەی ئێران، پاکستانی جێهێشت و بەرەو وڵاتانی عومان و رووسیا بەڕێکەوت، هاوکات تاوەکو ئێستا شاندی ئەمریکاش بۆ ئیسلامئاباد بەرێ نەکەوتوون.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێنمایی نوێی تایبەت بە مۆڵەتی بەخێوکەری منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەتی دەرکرد و بەپێی رێنماییەکان دایك و باوكەكە پێكەوە دەتوانن مۆڵەت وەربگرن بۆ بەخێوكردنی منداڵەكانیان ئەگەر دوو منداڵ بن.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، کۆمەڵێک رێکاری پێشوەختەیان گرتووەتەبەر بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتییان لە رێگەی خەزێنەی زیادەوە.
قائیمقامیەتی هەڵەبجە (لیژنەی سووتەمەنی)، ئاگادارییەکی گرنگ ئاراستەی هاووڵاتیانی پارێزگاکە دەکات سەبارەت بە دابەشکردنی غازی ماڵان.
یەکەم کاروانی حاجیانی ئەمساڵی عێراق بە رێگەی وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن و لە سەرەتای مانگی داهاتووش حاجیانی هەرێم بەڕێدەکەون.
ماوەی سێ رۆژە گەنجێکی تەمەن٢٥ساڵە لە شارباژێر و بە دیاریکراوی لە چەمی شاخەسور خنکاوە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
چاوگێک دەڵێت، حکومەتی عێراق و هەرێم تا ئێستا لەسەر بڕی داهاتی نانەوتی نەگەیشتوونەتە رێکککەوتن و دەشڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادەیی دەربڕیوە ٨٠ ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی رادەستبکات و تا ئێستاش حکومەتی عێراق وەڵامی نەداوەتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئاماری هێرشەکانی بۆ سەر هەرێم بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە٢٨ـی شوباتەوە تا ٢٠ـی ئەم مانگە، ٨٠٩ هێرشكراوەتە سەر هەرێم و زیاتر لە ١٤٠ کەسیش شەهید و برینداربوون.
کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و سبەینێش، شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە.
کۆبوونەوە بێ ئەنجامەکانی چوارچیوەی هەماهەنگی بەردەوامن و بەپێی کۆتا زانیارییەکان لە ناو چوارچێوەکەدا دوو بەرە دروستبوون، بەرەیەکیان پشتگیریی سودانی دەکەن بۆ بوونەوە بە سەرۆک وەزیران و بەرەیەکی دیکەش پشتگیریی مالیکی دەکەن.
لە سنووری بەردەڕەش دەستڕێژی گولـلە لە ماڵێک کرا و دوو کەس برینداربوون و چاوگێکش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، بە مەبەستی بێبەشنەبوونیان لە وەرگرتنی سووتەمەنی کارتی سووتەمەنی بۆ ئەو کەسانە دروستدەکرێت کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە.
نرخی زێڕ لە هەرێم بەرزبووە و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٣٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتوونەتە شاری ئیسلام ئابادی پاکستان، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستان کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمشەو جارێکیتر چوارچیوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران، سەرکردەیەکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانیش دەڵێت، سودانی و مالیکی چوارچێوەی هەماهەنگیان سەرپشککردووە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران.
وەزارەتی دادی ئەمریکا هەوڵى دەستبەسەرداگرتنى کۆشكێکی مەنسور بارزانی کوڕی سەرۆکی پارتی دەدات لە ئەمریکا کە نرخەکەی دەگاتە ٣٠ ملیۆن دۆلار، ئەوەش بە تۆمەتی بەرتیل و پارە سپیکردنەوە.
میدیاکانی ئەمریکا بە پشتبەستن بە لێپرسراوانی ئیدارەی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ بەنیازە ویتکۆف و کوشنەر بنێرێتە پاکستان تا بەشداری دانوستان لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بکەن.
وەزیری جەنگی ئەمریکا، ئامادەییی سوپای ئەمریکای راگەیاند و وتی، کات لە بەرژەوەندیی ئێراندا نییە و دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەمدایە بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی باش و ژیرانە.
سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون بە دەستوور بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان، ئەمەش بە پابەندبوونێکی دەستووری دەزانین کە ناتوانرێت دوابخرێت.
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی (خاڵ بۆ خاڵ) لەنێوان کفری و کەلار دانراوە و پێش کاراکردنی کامێراکان لە رێگەی میدیاکانەوە شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە.
لە بازاڕەکانی دهۆک نرخی هێلکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی کارتۆنێک ٧٢ هەزار دیناری تێپەڕاند، بازرگانانیش هۆکاری گرانبوونی نرخەکەی بۆ باجی سەپێنراوی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەگێڕنەوە.
هێڵی ئاسمانی عێراقی، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و بەیرووت بە شێوەی رۆژانە راگەیاند و بڕیارە لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو دەست پێ بکاتەوە.
چاوگێک لە حکومەتی پاکستان رایگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئیسلامئاباد دەکات و گەڕی دووەمی دانوستانەکانی تاران و واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
سەرۆکی یەکێتی لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێدا دەڵێت، یادکردنەوەی ئەو کارەساتانەی بەسەر نەتەوەکەماندا هاتوون، دەبێت ببێتە پاڵنەری ئێمە بۆ ئەوەی پێکەوە ژیانێکی شایستە بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هاونیشتمانییانمان فەراهەم بکەین.
تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تی ئهمریكی رایگهیاند، لهماوهی ئاگربهستی نێوان ئهمریكاو ئێراندا، ٤٨ هێرش كراونهته سهر ههرێمی كوردستان كه زۆربهیان راستهوخۆ لهلایهن ئێرانهوه ئهنجامدراون.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە ساڵیادی بۆردوومانی قەڵادزێ پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، " بە رێز و شکۆوە یادی شەهیدانی قەڵادزێ و گشت شەهیدانی کوردستان دەکەینەوە".
هاتووچۆی هەولێر شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل ئاگادار دەکاتەوە، ئەمڕۆ هەینی لەو رێگایانەی دەچن بەرەو سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەکان، لە بەیانییەوە تا درەنگانی شەو هاتووچۆ قەدەغەیە.