ئاگر لە كابینەیەكی سەنتەری پشكنینی هاوسەرگیری لە هەولێر كەوتەوە
چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی گرنگ و چارەنووسسازی سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا بکرێت و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە یەکلاکردنەوەی دۆسیەی پۆستە وزارییەکان و دابەشکردنی پشکەکانی ناو چوارچێوەکەیە.
چاوگێک رایگەیاند، بە تۆمەتی "گەندەڵی و وەرگرتنی سەرانە"، بەڕێوبەری پۆلیسی کاروباری ناوخۆ لە کەرکوک بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق دەستگیرکرا.
بهڕێوهبهرایهتی تهندروستی ههولێر رایگهیاند، ئاگر له یهكێك له سهنتهرهكانی پشكنینی خوێنی پێش هاوسهرگیری كهوتهوه و لهئێستاشدا لیژنهیهكی تایبهتمهند پێكهێندراوه بۆ لێكۆڵینهوهی له رووداوهكه.
نەخۆشێکی باشووری عێراق کە توشبووی تای خوێن بەربوون بوو لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەری بۆکراو بەتەندروستیەکی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت.
ئاژانسی هەواڵی "تەنسیم"ی ئێرانی رایگەیاند، دوای هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران، رێگە بە کەشتییەکی نەوتهەڵگری عێراقی دراوە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ ببێت.
وەزارەتى دارایى حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، کە بەشێک لە موچەى مانگى چوار خراوەتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى و سبەی گوژمەی تەواوی مووچە دەگات و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
عەدنان سەید حسێن، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی خزمەتگوزاری گرنگی وەک (پرسی ئاو خواردنەوە، کەرتی تەندروستی و پڕۆژەی بەدووسایدکردنی رێگای نێوان دەربەندیخان و زەڕایەن) سەردانی قائیمقامییەتی دەربەندیخانی کرد.
نەوتی عێراق رایگەیاند، لهماوهی یهك مانگدا بۆری نهوتی كهركوك - نهینهوا ئاماده دهبێت بۆ كاركردن كه له دهرهوهی ههرێمی كوردستانه.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر بنەمای ئاگادارییەکی وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراکی ئەمساڵ دەستپێکردووە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پڕۆسەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار حاجی کوردستان گەیشتوونەتە شاری مەککە و بە گەیشتنی کاروانە نوێیەکانی ئەمڕۆ ژمارەی ئەو حاجیانەی گەیشتوونەتە سعودیە بگاتە دەگاتە هەزار و ١٧٦ کەس، هەروەها پڕۆسەی گواستنەوەکە بەبێ هیچ گرفتێک بەردەوام بێت، ئەمڕۆش یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەڕێدەکەون بۆ سعودیە.
سامان بەرزنجی دەڵێت، سەرەڕای تۆمارنەکردنی هیچ حاڵەتێکی تووشبوون لە هەرێم و عێراق بەڵام ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی هانتا.
چاوەروان دەکرێت پێنج شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە حکومەتەکەی عەلی زەیدی بکرێت، تا ئەو کاتەش بەشێکی دیکە لە کاندیدی وەزارەتەکات یەکلایی بکرێنەوە.
ئاسیاسێڵ و پلاتفۆرمی 1001، پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەکەن، لە رێگەی داهێنانەکانی پەخشی دیجیتاڵییەوە کە پشت بەستە بە کەرتی پەیوەندییەکان.
چاوگێک بە ئێن ئار راگەیاند، بەغدا نزیکەی ٦٦٤ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد وەک چەردەی یەکەمی مووچەی مانگی چوار، چاوگێکیش لە دارایی هەرێم وتی، لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، رەزامەندی درا لەسەر دابینکردنی هاوکاری دارایی مانگانە بۆ ٢٧ خۆبەخشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان لە سەنتەری ئۆتیزمی کەلار.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، یەکێتی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ لایەنەکان و بە تایبەت پارتی، هاوکات جەختیشی کردەوە کە ئەگەر بڕیار لەسەر دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنیش بدرێت، ئەوان ئامادەکارییان بۆ کردووە.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە فەرمی خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندرا.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە نێوان دوو بنەماڵە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قوشتەپە لە هەولێر، دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
کاروباری مینی هەولێر رایگەیاند، لە سنووری چۆمان کەسێک مینێکێکی پیادا تەقیوەتەوە و بە سەختی برینداربووە، لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و لە هەندێک ناوچە ئەگەری خۆڵبارین هەیە سبەینێش، پێشبینی شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبرووسکە دەکرێت.
لیژنەی دارایی رایگەیاند، پەرلەمانی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە پێش جەژن مووچەی مانگی پێنج دابەشبکات.
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و لە بازاڕەکانی هەرێمیش نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە یەک ملیۆن دینارە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک ژنێک کوژراوە کە ئاسەواری ٣٠ چەقۆ بە جەستەیەوە بووە و چاوگێکی ئەمنیش وتی، بەهۆی کیشەی کۆمەڵایەتییەوە ئەو ژنە لە لایەن براکەیەوە کوژراوە.
رۆژنامەی شەرق ئەوسەت رایگەیاند، ڤیتۆی ئێران کە ئامانج لێی رێگریکردنە لە دوورخستنەوەی گروپە چەکدارەکان لە حکومەتی عێراق، بووەتە ئاستەنگ لە دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حكومەت.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاند، وەڵامەكەی ئێران داخوازییەكانی ئەمریكا لەبارەی یۆرانیۆمی پیتێندراو بەدیناهێنێت و دامەزراوە ئەتۆمییەكانی هەڵناوەشێنێتەوە.
ئەگەرچی کاربۆھیدراتەکان زۆرجار بەشێوەیەکی خراپ نیشان دەدرێن، بەڵام ئەم چوار جۆرە کاربۆھیدراتە یارمەتی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی خراپ(LDL)دەدەن.
وەزارەتی بازرگانيی عێراق نرخی هێلکەی بە شەش هەزار بۆ تەبەقێک دیاریکرد و جەختی لەوەشکردەوە کە سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزا دەکەنەوە.
شارەزایەكی بواری كەشناسی دەڵێت، کەشی فێنک و بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە کۆتایی نەهاتووە و دەشڵێت، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا شەپۆلی دیكە بەڕێوەیە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرای کرد، وەڵامە فەرمییەکەی تاران بۆ پێشنیازەکەی واشنتن بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ، لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی ئیدارەی ترەمپدا نییە، بەتایبەت لە دۆسیەی پیتاندنی یۆرانیۆم و چارەنووسی بنکە ئەتۆمییەکان.
سەرۆکی ئەمریکا هێرشێکی توندی کردەسەر ئیدارەی دیموکراتەکانی پێشوو و رایگەیاند کە تاران بۆ چەندین دەیە لاوازیی سەرکردایەتیی واشنتنی قۆستووەتەوە بۆ بوژاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و دەشڵێت، "ئێران چیتر ناتوانێت پێمان پێبکەنێت".