چاوگێک لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی پێنج زانیاریی بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرا دەکات
پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، جوڵەیەکی سیاسی لەناو بەشێک لە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستی پێکردووە بە ئامانجی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێ لەناو پەرلەمانی عێراق دیارترین بژاردەی ئەو جوڵەیەش لەکارخستنی سەرۆکی پەرلەمانە.
دەوڵەت باخچەلی دەڵێت، پێویستە پێگەی عەبدوڵا ئۆجەلان بە فەرمی وەک بەڕێوەبەری دەستەی هەماهەنگیی پڕۆسەی ئاشتی و بەسیاسیبوون بناسێندرێت.
دارایی عێراق چاوەڕوانى هەرێمە بۆ رادەستکردنى لیست و داهاتى نانەوتى تا پێش جەژن مووچە بنێرێت، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕتی وت، چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ حکومەتی عێراق ناردنی مووچەی مانگی پێنج پێش جەژن یەکلابکاتەوە.
کەشناسی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ هەندێک کات نمە باران دەبارێت و پێشبینی خۆڵبارینیش دەکرێت سبەینێش، لە هەندێک ناوچە تاوەباران دەبارێت و هەورەبرووسکەشێ لەگەڵ دەبێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، پاکستان شەوی رابردوو پێشنیازێکی هەمواركراوی ئێرانی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ بۆ ئەمریکا ناردووە.
بەهۆی شەپۆلی بارانبارین و زیادبوونی سەرچاوە ئاوییەکان، ئاستی ئاوی دەربەندی رانیە بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش بەرزبووەتەوە، بەو هۆیەشەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشداری بەپەلە دەدەنە خاوەن بەلەمەکان کە لە کاتی تێپەڕبوونیان بە ژێر پردی دەربەندەکەدا، بە تەواوی وریابن بۆ ئەوەی بەر بنمیچی پردەکە نەکەون.
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر جووتسایدی کەلار - دەربەندیخان ٢٦ کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێن بە شێوازێک کە بۆ هەر سایدێک ١٣ کامێرا تەرخانکراوە، هەروەها لە رێگای کەلار – کفری بۆ هەر سایدێک هەشت کامێرای تۆماری سەرپێچی بە شێوەیەکی ئەزموونی خراونەتە کار.
بەهای زێڕ لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووە و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٨٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق کار بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی دەکات و دیارترین پێشنیازی ناو گفتوگۆکانیش بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینییە بۆ ٦٣ ساڵ، بە ئامانجی سوودوەرگرتن لە فەرمانبەرە دێرینەکان و هاوکات پاراستنی هەلی کار بۆ توێژی گەنجان.
ساڵێک بەسەر گیان لەدەستدانی شیلان ئیسماعیل، ژنە نیشتەجێی شارۆچکەی زاخۆدا تێپەڕدەبێت کە بەهۆی پێدانی خوێنی هەڵەوە لە کاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستدا، بەڵام تا ئێستا دۆسیەکەی لە دادگا یەکلانەکراوەتەوە و کەسوکارەکەشی نیشانەی پرسیار دەخەنە سەر بەڕێوەچوونی کەیسەکە.
لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی حەجدا ئەمڕۆ، دواین کاروانی حاجییانی هەرێم گەیشتنە سعودیە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سعودیە رایگەیاند، سێ درۆنیان خستووەتە خوارەوە کە لە عێراقەوە ئاڕاستەی سعودیە کرابوون.
شەربەتی چەوەندەر یەکێکە لە خواردنەوە تەندروستەکان، بەتایبەت کاتێک بەیانیان دەخۆرێتەوە. ئەم شەربەتە دەوڵەمەندە بە توخمە خۆراکییە سەرەکییەکانی وەک ترشی فۆلیک ، ئاسن، پۆتۆسیۆم و دژەئۆکسانەکان.
بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی کڕین لەلایەن عێراقەوە بازاڕی برنجی تایلەندی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ٪٢٥ دابەزیوە و وڵاتەکەش چاوی لەوەیە لە نیوەی دووەمی ساڵدا بازاڕەکەی ببوژێتەوە.
سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز لە سلێمانی رایگەیاند، دابەشكردنی غاز ئاسایی بۆتەوە، بەڵام بە فۆڕمی خۆراك دابەش دەکرێت.
دادگایی باڵای سعودیە رایگەیاند، چوارشەممە ٢٧ـی ٥ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەک ئاڕاستەی شۆفێران و هاوڵاتییان دەکات و داوایان لێدەکات لە ڕێگەی تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆی سەرپێچییەکانەوە هاوکاری هێزەکانی هاتووچۆ بن.
تەندروستی هەرێم بە نووسراوێکی فەرمی کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە، فەرمانی بەپەلەی دەرکردووە بۆ کۆکردنەوە و دەستبەسەرداگرتنی جۆرێک لە شیری منداڵان لە بازاڕەکاندا.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرای دەکات ئیسرائیل خاوەنی دوو بنکەی سەربازیی نهێنی بووە لە بیابانەکانی رۆژئاوای عێراق کە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئێران بەکاریهێناون و دۆزینەوەی یەکێک لە بنکەکانیش بووەتە هۆی کوژرانی شوانێکی عێراقی.
سەڵاحەدین بەهادین سەردانی دەباشانی کرد و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا سەڵاحەدین بەهادین دەستپێشخەرییەکی تایبەتی بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسیی پێشکەش بە بافڵ تاڵەبانی کرد.
پرۆسەی دروستکردنی کۆدی ئەمنی بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەستیپێکرد و تا ٢٦ـی ئەم مانگە واتە ١١ رۆژ بەردەوام دەبێت، چاوگێکی ئەمنیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەر خاوەن ئۆتۆمبێلێک لەو ماوەیەدا کۆدی ئەمنی دروست نەکات رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی کاری چاکسازییەوە، بڕیاریانداوە تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی هەفتەیەک بە شێوەیەکی کاتی دابخەن و پڕۆسەی داخستنەکە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات.
کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆدا ئەگەری تاوە باران و هەورە تریشقە هەیە و بۆ سبەینێش پلەکانی گەرما دووبارە روو لە بەرزبوونەوە دەکەنەوە.
گۆران دیبەگەیی، پەرلەمانتاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ رەخنەی توند لە ئیدارەی مەخموور دەگرێت و دەڵێت، لەبری ئەوەی فەرمانی گرتن بۆ دزەکانی سنوورەکە دەربچێت ئیدارەی شارەکە فەرمانی گرتنی بۆ عەبە مەخمووری دەرکردووە کە تەنها داکۆکی لە مافی خەڵک کردووە.
لە سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی پاتریی مۆبایلەوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
هەڤاڵ ئەبوبەکر لەگەڵ کونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی کۆبووەوە و داوای کرد بۆردومان و هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر هەرێم رابگیرێن.
سروە عەبدولواحید وەک وەزیری نوێی ژینگەی عێراق بە فەرمی دەستبەکاربوو.
رۆژنامەی جمهوریەتی تورکی ئاشکرای دەکات، مانگی سێی ئەمساڵ مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە ئیمڕاڵی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆبوونەتەوە.
وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، پێش جەژنی قوربان بەشە خۆراکی سێیەمی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.
هاوشێوەی پەرلەمان؛ لە گوندی گریانەی هەڵەبجە پرۆسەی دەنگدان بۆ دیاریکردنی ئەنجومەنی گوند بەڕێوەچوو.