ترەمپ: چیتر سازش بۆ ئێران ناکەم و بەمنزیكانە دەزانن چی روودەدات
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، چیتر ئامادە نییە هیچ سازشێک بۆ ئێران بکات و دەشڵێت، "بەم زووانە دەزانن چی روودەدات".
وتەبێژی حهج و عومرهی كوردستان دەڵێت، دواكاروانی حاجییانی كوردستان گهیشتنه شاری مهككهی پیرۆز و ههمووشیان له كهشێكی ئیمانی و به سهلامهتی له شوێنی خۆیانن.
وەزیری دارایی عێراق، رەزامەندیی لەسەر پلەبەرزکردنەوە و خەرجکردنی سەرمووچەی مامۆستایان دەربڕی و فەرمانی جێبەجێکردنی خێرای بۆ دەرکرد.
وەزیری دارایی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی تایبەت بە دامەزراندنی بانکی (نیشتمان)ی کرد و جەختی كردەوە ئەو بانکە پڕۆژەیەکی نیشتیمانی گرنگە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی رۆشنبیری دا بە سروە عەبدولواحید تاوەکو ببێتە وەزیر بە وەکالەت، هەتا لە داهاتوودا وەزیرێک بۆ وەزارەتەکە دادەنرێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی بەئامانجگرتنی چەند دامەزراوەیەکی سعوودیە دەکەن لە ڕێگەی سێ درۆنەوە رایگەیاند، لە سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی و ئامێرە بیناییەکانی عێراق هیچ جووڵە یان زانیارییەکیان لەو شێوەیە تۆمار نەکراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کۆی گشتی داهاتی نەوت لە مانگی رابردوودا ملیارێک و ٨٧ ملیۆن و ٨٢ هەزار دۆلار بووە، بەراورد بە مانگی ئازار داهاتی نەوت ٨٧٠ ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.
سەڵاحەدین بەهادین سەردانی مەسرور بارزانی کرد و دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و هاوکات، جەخت لە پێویستیی خێرا کاراکردنەوەی پەرلەمان و دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێم کرایەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ناحیەی فایدەی سەر بە پارێزگای دهۆک، ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بەهۆی تەقەی خۆشییەوە گۆڕا بۆ کارەسات و تێیدا دوو خوشک برینداربوون.
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٤ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هێڵی ئاسمانى "ماهان ئێر"ی ئێرانی بڕیاریداوە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێبکاتەوە و خشتەی نوێی گەشتەکانیشی دیاریکردووە.
پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، جوڵەیەکی سیاسی لەناو بەشێک لە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستی پێکردووە بە ئامانجی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێ لەناو پەرلەمانی عێراق دیارترین بژاردەی ئەو جوڵەیەش لەکارخستنی سەرۆکی پەرلەمانە.
دەوڵەت باخچەلی دەڵێت، پێویستە پێگەی عەبدوڵا ئۆجەلان بە فەرمی وەک بەڕێوەبەری دەستەی هەماهەنگیی پڕۆسەی ئاشتی و بەسیاسیبوون بناسێندرێت.
دارایی عێراق چاوەڕوانى هەرێمە بۆ رادەستکردنى لیست و داهاتى نانەوتى تا پێش جەژن مووچە بنێرێت، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕتی وت، چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ حکومەتی عێراق ناردنی مووچەی مانگی پێنج پێش جەژن یەکلابکاتەوە.
کەشناسی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ هەندێک کات نمە باران دەبارێت و پێشبینی خۆڵبارینیش دەکرێت سبەینێش، لە هەندێک ناوچە تاوەباران دەبارێت و هەورەبرووسکەشێ لەگەڵ دەبێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، پاکستان شەوی رابردوو پێشنیازێکی هەمواركراوی ئێرانی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ بۆ ئەمریکا ناردووە.
بەهۆی شەپۆلی بارانبارین و زیادبوونی سەرچاوە ئاوییەکان، ئاستی ئاوی دەربەندی رانیە بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش بەرزبووەتەوە، بەو هۆیەشەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشداری بەپەلە دەدەنە خاوەن بەلەمەکان کە لە کاتی تێپەڕبوونیان بە ژێر پردی دەربەندەکەدا، بە تەواوی وریابن بۆ ئەوەی بەر بنمیچی پردەکە نەکەون.
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر جووتسایدی کەلار - دەربەندیخان ٢٦ کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێن بە شێوازێک کە بۆ هەر سایدێک ١٣ کامێرا تەرخانکراوە، هەروەها لە رێگای کەلار – کفری بۆ هەر سایدێک هەشت کامێرای تۆماری سەرپێچی بە شێوەیەکی ئەزموونی خراونەتە کار.
بەهای زێڕ لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووە و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٨٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق کار بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی دەکات و دیارترین پێشنیازی ناو گفتوگۆکانیش بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینییە بۆ ٦٣ ساڵ، بە ئامانجی سوودوەرگرتن لە فەرمانبەرە دێرینەکان و هاوکات پاراستنی هەلی کار بۆ توێژی گەنجان.
ساڵێک بەسەر گیان لەدەستدانی شیلان ئیسماعیل، ژنە نیشتەجێی شارۆچکەی زاخۆدا تێپەڕدەبێت کە بەهۆی پێدانی خوێنی هەڵەوە لە کاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستدا، بەڵام تا ئێستا دۆسیەکەی لە دادگا یەکلانەکراوەتەوە و کەسوکارەکەشی نیشانەی پرسیار دەخەنە سەر بەڕێوەچوونی کەیسەکە.
شەوی ڕابردوو دواین کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانییەوە بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێکەوتن و گەیشتنە سعودیە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سعودیە رایگەیاند، سێ درۆنیان خستووەتە خوارەوە کە لە عێراقەوە ئاڕاستەی سعودیە کرابوون.
شەربەتی چەوەندەر یەکێکە لە خواردنەوە تەندروستەکان، بەتایبەت کاتێک بەیانیان دەخۆرێتەوە. ئەم شەربەتە دەوڵەمەندە بە توخمە خۆراکییە سەرەکییەکانی وەک ترشی فۆلیک ، ئاسن، پۆتۆسیۆم و دژەئۆکسانەکان.
بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی کڕین لەلایەن عێراقەوە بازاڕی برنجی تایلەندی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ٪٢٥ دابەزیوە و وڵاتەکەش چاوی لەوەیە لە نیوەی دووەمی ساڵدا بازاڕەکەی ببوژێتەوە.
سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز لە سلێمانی رایگەیاند، دابەشكردنی غاز ئاسایی بۆتەوە، بەڵام بە فۆڕمی خۆراك دابەش دەکرێت.
دادگایی باڵای سعودیە رایگەیاند، چوارشەممە ٢٧ـی ٥ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەک ئاڕاستەی شۆفێران و هاوڵاتییان دەکات و داوایان لێدەکات لە ڕێگەی تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆی سەرپێچییەکانەوە هاوکاری هێزەکانی هاتووچۆ بن.
تەندروستی هەرێم بە نووسراوێکی فەرمی کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە، فەرمانی بەپەلەی دەرکردووە بۆ کۆکردنەوە و دەستبەسەرداگرتنی جۆرێک لە شیری منداڵان لە بازاڕەکاندا.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرای دەکات ئیسرائیل خاوەنی دوو بنکەی سەربازیی نهێنی بووە لە بیابانەکانی رۆژئاوای عێراق کە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئێران بەکاریهێناون و دۆزینەوەی یەکێک لە بنکەکانیش بووەتە هۆی کوژرانی شوانێکی عێراقی.