پەروەردە گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن و کاتی تاقیکردنەوەکاندا کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کچێکی شوانکارە بریندار بوو و ژمارەیەک سەر ئاژەڵیش مردار بوونەوە.
بافڵ تاڵەبانی سەردانی ئۆفیسی نەوەی نوێ کرد لە بەغدا و دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، "لەگەڵ نەوەی نوێ رێککەوتنمان هەیە و بەم نزیکانە رێککەوتنەکە واژۆ دەکەین".
بەمەبەستی بەهێزکردنی توانای کڕین و رەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنانی بچوک بۆ مووچەخۆران، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) پڕۆگرامێکی گشتگیری بۆ قەرزی کەسی راگەیاند و تا ١٠٠ ملیۆن دینار دەدرێتە فەرمانبەران.
وهزارهتی پهروهردهی ههمواركردنهوهی ساڵنامهی خوێندنی راگهیاند و وادهی تاقیكردنهوهكانی كۆتایی وهزری دووهم خولی دووهم، پۆلهناكۆتاكان و پهیمانگهكانی دیاریكرد.
کونسوڵی تورکیا لە هەرێم سەبارەت بە ڤیازی وڵاتەکەی، دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و رایگەیاند، بەمزووانە ئۆفیسی پێدانی ڤیزا لە سلێمانی دەستبەکار دەبێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە كەركوك بەهۆی تەقینەوەی تانكەرێكی سوتەمنی كەسێك گیانی لە دەست دا و کەسێکی دیکە برینداربوو.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رەتیدەکاتەوە، کە کارتی زانیاری هەڵبووەشێنرێتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە هێشتا بە فەرمی ماوە و لە دامودەزگاکاندا بەکاردەهێنرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە عێراق لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەت کۆبوونەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق تاوتوێ کرا و جەختکرایەوە لە خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت و دیاریکردنی سەرۆک وەزیران
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی لەسەر دۆخی چەقبەستووی ئێستای هەرێمی کوردستان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر نەگەینە هیچ ئەنجامێک، رەنگە هەڵبژاردنی پێشوەختە چارەسەربێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان دابەزی و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٦٨٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ملیۆنێک و ٢٠ هەزار دینارە.
کەشناسیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی هەینی شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
گەمارۆی دەریایی و داخستنی گەرووی هورمز، نرخی نەوتی بەرزکردەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ١٠٤ دۆلاری تێپەڕاند.
بە پێی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لە شێواز و رەنگی جلوبەرگی قوتابیان دەکرێت و بە وتەی وەزیری پەروەردەش، بڕیارەکە بۆ رێگریکردنە لە قۆرخکاری و سووککردنی بارگرانییە لەسەر شانی دایک و باوکان.
چاوگێک لە وەزارەتى پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تى وت، تا ئێستا بەفەرمى ئاگادارنەکراونەتەوە لەبارەى هەڵپەساردنى هاریکاریی ئەمنى و مەشقى پێشمەرگە لەلایەن ئەمریکاوە.
کەمێک پێش ئێستا دوو درۆن لە سنووری سۆران لە ئاسماندا تێکشکێندرا و چاوگێکی ئەمنیش رایگەیاند، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، "سەرۆک ترەمپ وادەیەکی دیاریکراوی بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست دیاری نەکردووە و ئەو راپۆرتانەی باس لە وادەی سێ بۆ پێنج رۆژ درێژکردنەوەی ئاگربەست دەکەن راستنین".
هاتوچۆى راپەڕین پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەمەودوا چاوپۆشى لە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و بڕاوەکان ناکەن و دەستیان بەسەردا دەگرن.
پسپۆڕێكی ئابووری عێراق ئاشکرای کرد، راگرتنی ناردنی دۆلار كاريگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران نابێت و دەشڵێت، بۆ دۆلاری گەشتیاریش عێراق تا سێ مانگی تر دۆلاری پێویستی لەبەردەستە.
واشنتن بڕیاری دا لێخۆشبوونەکان بۆ کڕینی نەوتی ئێران و رووسیا درێژ بکاتەوە، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاریی ئەو وڵاتانەی کە ئاسایشی وزەیان لە مەترسیدایە.
ژمارەیەک لە نووسەران، رۆشنبیران، مامۆستایانی زانکۆ و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان، لە دوو یاداشتی جیادا کە ئاراستەی کونسوڵگەرییەکانی ئێران و ئەمریکایان کردووە، ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆک کۆماری عێراق لە میانەی پێشوازیکردن لە نوری مالیکی جەختی کردەوە، کە پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی لە وادەی دەستووریدا کاندیدی سەرۆک وەزیران دیاری بکات بۆ ئەوەی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت دوانەکەوێت.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و دەڵێت، تا گەمارۆی دەریایی سەر وڵاتەکەی هەڵنەگیرێت، گەرووی هورمز بە رووی ئابووریی جیهاندا ناکرێتەوە.
بەهۆی خواردنی ناتەندروست لە یەکێک لە چێشتخانەکانی زاخۆ، زیاتر لە ٧٠ كەس دۆخی تەندروستیان تێکچووە و چاوگێک لە تەندروستی زاخۆش دەڵێت، بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بوون.
چوارچێوەی هەماهەنگی، دواخستنی کۆبوونەوەی یەکلاکردنەوەی بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ رۆژی هەینیی داهاتوو راگەیاند.
زیاتر لە مانگێکە شەش گەنجی کورد بەمەبەستی گەیشتیان بە ئەوروپا چوونەتە لیبیا، بەڵام چارەنووسیان نادیارە و سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانیش دەڵێت، پێنج لە گەنجەکان خەڵکی ئیدارەی راپەڕینە و ئەوەی دیکەش خەڵکی شارەزوورە، وتیشی گەنجەکان تەمەنیان لەخوار ٢٥ ساڵە.
رۆژنامەی نیویۆرک پۆست ئاشکرای کرد، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی واشنتن و تاران نزیکە و رەنگە لەم هەفتەیەدا رووبدات. ئاژانسی تەسنیمیش دەڵێت،
بەڕێوەبەرایەتیی بەشەخۆراکی دهۆک رایگەیاند، خزمەتگوزاریی پرۆسەی جیابوونەوە (تەڵاق) لە ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک (البطاقة الالكترونية) کرایەوە و هاولاتییان دەتوانن لەوێوە جیاکردنەوەی بەشەخۆراکەکانیان بکەن.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ناردنی بازرگانیی دەرەکی دۆلار بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و دەشڵێت، ئەو دەنگۆیانەی باس لە راگرتنی ناردنی دۆلار دەکەن، تەنها تایبەتە بە نەختینەی گەشتیاران (کاش) کە تەنها ٥٪ی کۆی خواستی سەر دۆلار پێکدەهێنێت.
هاوڕێیەکی رۆژنامەنووسی دەستگیرکراو شێروان شێروانی دەڵێت، ناوبراو لە ئەمڕۆوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە و ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئەو نادادییەی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بەرامبەری کراوە.
کۆمسیۆن وادەی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی تۆماری بایۆمێتری بۆ دەنگدەران راگەیاند، کە بڕیارە لە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٦ دەستپێبکات و تەواوی پارێزگاکانی عێراق بگرێتەوە.