ئێران پێنج مەرجی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا کرد
قائیمقامیهتى ههڵهبجه رایگهیاند، سبهینێ چوارشهممه غاز بهسهر ئهو ماڵانه دابهشدهكرێت كه تا ئێستا غازیان وهرنهگرتووه.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی کاری نۆژەنکردنەوە، سبەی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هاتووچۆ لەناو تونێلی دەربەندیخان رادەگیرێت.
ئاژانسی هەواڵی فارس ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا، پێنج مەرجی سەرەکی داناوە و بە بێ جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە ناچێتە دانوستانەوە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە باس لە بوونی بنکە و جووڵەی سەربازیی نەناسراو لە بیابانی نەجەف دەکەن و وەزارەتەکە دڵنیایش دەدات کە ناوچەکە بە تەواوی ئارامە و هیچ جۆرە پێشێلکارییەکی ئەمنی تێدا تۆمار نەکراوە.
سەرۆکی دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی عێراق دەڵێت، لە هەوڵی جددیدان بۆ ئەوەی مووچەی زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان هاوتای بەشەکانی دیکەی عێراق بکرێت.
جووتیارانی کوردی دانیشتوانی چەند گوندێکی سنووری سەرگەڕان، بەهۆی رێگریکردن لە تێپەڕبوونی بەرهەمەکانیان، گردبوونەوە.
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، تێچووی شەڕی وڵاتەکەی دژی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گەیشتووەتە نزیکەی ٢٩ ملیار دۆلار، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ رووبەڕووی لێپرسینەوەیەکی تووندی ناوخۆیی بوونەتەوە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەم ململانێیە لەسەر توانای سەربازیی ئەمریکا.
ئەمڕۆ لە کەرکوک، لە مەراسیمێکدا ئەو بڕە پارەیەی لە کەمپەینێک لە رێگەی خێرخوازانەوە کۆکرابووەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە رووداوەکەی شەقامی دەروازە زیانیان بەرکەوت، سەرجەم خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان قەرەبوو کرانەوە.
وهزارهتی ناوخۆ ژمارهیهك رێكاری نوێی ژینگهپارێزی و بهرهنگاربوونهوهی سهرپێچی و زێدهڕۆیی دهركرد و رایگەیاند كه سزای دارایی سهرپێچی ژینگهیی دهگاته هەشت ملیۆن دینار.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان لە وەزارەتی دارایی، ئاگاداریی سەرجەم خانەنشینان دەکاتەوە و دەڵێت، لەم مانگەوە مووچەکانیان لە بانکی حەمرینەوە دەگوازرێتەوە بۆ سەر بانکی بنەسەڵاوە.
سەرۆکی یەکێتی و سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی دواین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراقیان کرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی.
بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، تەرمی منداڵێكی دیكەی رووداوەكەی گەلی عەلی بەگ لە سنووری خەلیفان دۆزرایەوە، تەرمەكە بە مەبەستی پشكنین رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە.
کەناڵی بی بی سی، گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی لە بەریتانیا ئاشکرا کرد و دەڵێت، سەرەکیترین کەسی ناو تۆرەکە کەسێکە بە ناوی کاردۆ رانیەی ناوی دەهێنن و تەمەنی ٢٨ ساڵە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو خشتەی مووچەی مانگی چواری بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکەش، سبەینێ چوارشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی و زیندانە سیاسیەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازی لە کەرتی بانکی وڵاتدا و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیایەکی جیهانی بۆ وردبینی و هەڵسەنگاندنی بانکەکان رادەسپێرن.
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرا کرد، بۆ ئەمساڵ حکومەتی عێراق تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت و پێویستە نوێنەرانی کوردیش داوا بکەن مووچەی مانگی پێنج پێش جەژن دابەش بکرێت.
قائیمقامیەتی سەیدسادق بڕیاریدا شێوازی دابەشکردنی غاز بگۆڕێت و لە سبەینێوە دابەشکردنەکە لەرێگەی بریکارەکانەوە دەبێت و پێویستە هاوڵاتییان فۆرمی خۆراک یان پسوڵەی نەوتیان پێبێت.
بەشێکی زۆری بەرهەمە خۆماڵییەکان پێگەیشتوون بەڵام ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو وەک پێویست خواستیان لەسەر نییە و پارە ناکەن. جووتیارانیش دەڵێن، بەرهەمەکانیان پارە ناکەن و کرێی هاتووچۆ و ماندووبوونەکەیان بۆ دەرناهێنێتەوە.
دارایی هەرێم رایگەیاند، دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمیی پشووەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، رۆژی ٢٧ـی ئایار جەژنی قوربانە و لەسەر ئەم بنەمایە لە ٢٧ـی ٥ تا ٣٠ـی ٥ پشووی فەڕمی دەبێت.
هاتووچۆی هەرێم بڕیاریدا بە سزادانی هەر شۆفێر یان سەرنشینێک کە زبڵ و خاشاک فڕێ بداتە سەر شەقامەکان و بڕی سزاکەش ٤٠ هەزار دینار دەبێت.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەری خۆڵبارین و بارانبارینی پچڕپچڕ و هەورەبرووسکە هەیە لە ناوچە جیاوازەکان و سبەینێش، تاوەباران دەبارێت و هەورەبرووسکەشی لەگەڵ دەبێت.
لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی کەرکوکدا پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە لە پێکهاتەی عەرەب وەردەگیرێتەوە و دەدرێتە کورد و پۆستەکە پشکی یەکێتییە و بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، نەشئەت شاوێز وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی کەرکوک دیاریکرا.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، بەیانی ئەمڕۆ لە کەلار هاوڵاتییەک لە ناو سەرەی وەرگرتنی غازدا گیانی لەدەستدا و بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ فرۆشیاری غازەکە دەرچووە.
شاخەوان عەبدوڵا دەڵێت، بەهۆی دەستوەردانی دەرەكییەوە پێكهێنانی حكومەتی عێراق دوادەكەوێت و هەندێك لە هێزەكان پێداگری دەكەن لە بەشداریكردن لە حكومەت بەڵام رێگایان پێنادرێت.
پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوە پێنج نمرە بخرێتە سەر ئەنجامی خولی یەکەمی ئەمساڵی خوێندن، بۆ قوتابیانی پێنجی سەرەتایی و قۆناغەكانی ناوەندی و ئامادەیی، قۆناغە نا كۆتاكان لەگەڵ ئامادەییە پیشەییەكان بەهەموو لقەكانی و پەیمانگەی هونەرە جوانەكانیش دەگرێتەوە.
پارتی هەریەکە لە رێبەر ئەحمەد و فەوزی هەریری واتە دوو کەسی کاندیدکردووە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هیچ هێزێکی بیانیی مۆڵەتپێنەدراو لە خاکی عێراقدا بوونی نییە و دەنگۆی بوونی بنکەی سەربازی لە بیابانەکانی نەجەف و کەربەلا دوورە لە راستییەوە.
لایەنە شیعەکان لەسەر وەزارەتەکانی دارایی و نەوت و ناوخۆ نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و چاوگێکی باڵاش رایگەیاند، ئەگەر ناکۆکییەکان بەردەوام دەنگدان بە کابینەی عەلی زەیدی دەکەوێتە دوای جەژنی قوربان.
چاوگێک رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بڕی ٣٠٠ ملیار دیناری دیکە وەک تەواوکاریی مووچەی مانگی چوار لە بەغداوە بگاتە هەرێم و وەزارەتی داراییش خشتەی مووچە رابگەیەنێت هاوکات، چاوگێکی دیکە باسی لەوەکرد، دارایی عێراق ئامادەکاری دەکات لە هەفتەی داهاتووەوە مووچەی مانگی سێ دابەشبکرێت.