جووتیاران: بەرهەمەکانمان پارە ناکەن و کرێی هاتووچۆ و ماندووبوونەکەمان بۆ دەرناهێنێتەوە
قائیمقامیەتی سەیدسادق بڕیاریدا شێوازی دابەشکردنی غاز بگۆڕێت و لە سبەینێوە دابەشکردنەکە لەرێگەی بریکارەکانەوە دەبێت و پێویستە هاوڵاتییان فۆرمی خۆراک یان پسوڵەی نەوتیان پێبێت.
بەشێکی زۆری بەرهەمە خۆماڵییەکان پێگەیشتوون بەڵام ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو وەک پێویست خواستیان لەسەر نییە و پارە ناکەن. جووتیارانیش دەڵێن، بەرهەمەکانیان پارە ناکەن و کرێی هاتووچۆ و ماندووبوونەکەیان بۆ دەرناهێنێتەوە.
دارایی هەرێم رایگەیاند، دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمیی پشووەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، رۆژی ٢٧ـی ئایار جەژنی قوربانە و لەسەر ئەم بنەمایە لە ٢٧ـی ٥ تا ٣٠ـی ٥ پشووی فەڕمی دەبێت.
هاتووچۆی هەرێم بڕیاریدا بە سزادانی هەر شۆفێر یان سەرنشینێک کە زبڵ و خاشاک فڕێ بداتە سەر شەقامەکان و بڕی سزاکەش ٤٠ هەزار دینار دەبێت.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەری خۆڵبارین و بارانبارینی پچڕپچڕ و هەورەبرووسکە هەیە لە ناوچە جیاوازەکان و سبەینێش، تاوەباران دەبارێت و هەورەبرووسکەشی لەگەڵ دەبێت.
لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی کەرکوکدا پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە لە پێکهاتەی عەرەب وەردەگیرێتەوە و دەدرێتە کورد و پۆستەکە پشکی یەکێتییە و بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، نەشئەت شاوێز وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی کەرکوک دیاریکرا.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، بەیانی ئەمڕۆ لە کەلار هاوڵاتییەک لە ناو سەرەی وەرگرتنی غازدا گیانی لەدەستدا و بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ فرۆشیاری غازەکە دەرچووە.
شاخەوان عەبدوڵا دەڵێت، بەهۆی دەستوەردانی دەرەكییەوە پێكهێنانی حكومەتی عێراق دوادەكەوێت و هەندێك لە هێزەكان پێداگری دەكەن لە بەشداریكردن لە حكومەت بەڵام رێگایان پێنادرێت.
پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوە پێنج نمرە بخرێتە سەر ئەنجامی خولی یەکەمی ئەمساڵی خوێندن، بۆ قوتابیانی پێنجی سەرەتایی و قۆناغەكانی ناوەندی و ئامادەیی، قۆناغە نا كۆتاكان لەگەڵ ئامادەییە پیشەییەكان بەهەموو لقەكانی و پەیمانگەی هونەرە جوانەكانیش دەگرێتەوە.
پارتی هەریەکە لە رێبەر ئەحمەد و فەوزی هەریری واتە دوو کەسی کاندیدکردووە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هیچ هێزێکی بیانیی مۆڵەتپێنەدراو لە خاکی عێراقدا بوونی نییە و دەنگۆی بوونی بنکەی سەربازی لە بیابانەکانی نەجەف و کەربەلا دوورە لە راستییەوە.
لایەنە شیعەکان لەسەر وەزارەتەکانی دارایی و نەوت و ناوخۆ نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و چاوگێکی باڵاش رایگەیاند، ئەگەر ناکۆکییەکان بەردەوام دەنگدان بە کابینەی عەلی زەیدی دەکەوێتە دوای جەژنی قوربان.
چاوگێک رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بڕی ٣٠٠ ملیار دیناری دیکە وەک تەواوکاریی مووچەی مانگی چوار لە بەغداوە بگاتە هەرێم و وەزارەتی داراییش خشتەی مووچە رابگەیەنێت هاوکات، چاوگێکی دیکە باسی لەوەکرد، دارایی عێراق ئامادەکاری دەکات لە هەفتەی داهاتووەوە مووچەی مانگی سێ دابەشبکرێت.
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند، دان بەخۆگرتنی ترەمپ خەریكە كۆتایی دێت، بەهۆی بەردەوامی داخستنی گەرووی هورمزو لەگەڵ ئەوەی کە وەک دابەشبوونێک لەناو سەرکردایەتی ئێراندا هەستی پێدەکات کە رێگری دەکات لە سازش لەسەر دۆسییەی ئەتۆمی.
نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، لە بازاڕەکانی هەرێمیش نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و شەش هەزار دینارە لە کاتێکدا دوێنێ یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە یەک ملیۆن دینار مامەڵەی پێوەکرا.
بەپێی راپۆرتێکی نوێ، گورچیلەکان زۆرجار بە بێدەنگی زیانیان پێ دەگات و تا کار لە کار نەترازێت نیشانەکان دەرناکەون.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی سێشەممە لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران ببارێت، دەشڵێت، بارانەكە بەهارییە، بۆیە مەرج نییە لە هەموو شوێنێك ببارێت.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە گەشتی فڕۆکەکانی هێڵی تورکیش ئێرلاینس بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە. دەشڵێت، فڕۆکەخانەی بەغدا ٩٠٪ـی توانای کارکردنی خۆی بەدەستهێناوەتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی ئامادەن بۆ هەر دەستدرێژییەک و دەشڵێت، "ستراتیژیی و بڕیاری هەڵە، هەمیشە ئەنجامی هەڵەی دەبێت".
وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق ئاشکرا کرد و دەڵێت، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا ١٥ حاڵەتی توشبوون بەو نەخۆشییە لەوڵاتەکە تۆمارکراوە، کەسێکیش لەپارێزگای کەرکوک بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی دوو تۆمەتباری بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە مزگەوتەکانی ناوبازاڕی سلێمانی لە رەمەزاندا دزییان لە نوێژخوێنان کردووە و دەشڵێت، تۆمەتباران پێشینەی دزیکردنیان هەیە و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر راگیراون.
بەڕێوبەری گواستنەوەی سلێمانی سەبارەت بە گۆڕینی پاسە کۆنەکانی سلێمانی ئاشکرای كرد، لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایبەت لە گفتوگۆدان بۆ دابین کردنی پاسی کارەبایی.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون یان گومانلێکراو بە ڤایرۆسی "هانتا" لە هەرێم تۆمار نەکراوە و گەشتکردن و جووڵەی بازرگانیش بە ئاسایی بەردەوامە.
لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق و ئێران لە بەغدا کۆبوونەوە و تێیدا پرسی جێبەجێکردنی بەندەکانی رێککەوتنامە ئەمنییەکەی نێوان هەردوو وڵات و دۆسیەی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "زۆر نائومێدم لە کوردەکان، ئێمە چەکمان پێدان بۆ ئەوەی بیبەنە ناو ئێران و ڕادەستی بکەن، بەڵام ئەوان بۆ خۆیانیان هەڵگرت". دهشڵێت، "پێشنیارهكهی ئێران بۆ كۆتاییهێنان به شهڕ، پێنشیارێكی گەمژانەیە و ئاگربهست لهگهڵ ئێران زۆر لاوازه".
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، "ئاسایش هێزێك نییە بۆ ترساندن، بەڵكو هێزێكە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروماڵی هاوڵاتییان و رەواندنەوەی ترسی هاوڵاتییان". دەشڵێت، لهمهودوا دهزگای ئاسایش لهگهڵ وهزارهتی رۆشنبیری و لایهنه پهیوندیدارهكانی دیكه به پلان و بهرنامهی نوێوه كار دهكات بۆ باشتركردنی مامهڵهی هێزهكان لهگهڵ چین و توێژه جیاوازهكان.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، تا ئەمڕۆ ٤٨ ملیۆن و ٢٦٦ هەزار و ٥٠٣ هاوڵاتی بوونەتە خاوەن کارتی نیشتیمانیی، بەو پێیەش بێت لە ئێستادا ٩٨٪ـی کۆی خەڵکی عێراق کارتی نیشتیمانییان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی سیروان، هۆشدارى دەدات بە خاوەن ئاژەڵەکان کە لەماوەى ٢٤ کاتژمێردا ئاژەڵەکانیان ببەنە دەرەوەى سنوورى شارەوانى سیروان، دەشڵێت، رێکارى یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
سەرۆک وەزیرانی حێراق ڕەزامەندیی نیشانداوە لەسەر لادانی ئەو بلۆک و رێگرییەی لەسەر بەشەخۆراکی مانگانەی (بایۆمەتری) کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان هەبوو.