ئاگادارییەک بۆ ئەو ژنانەی کە لە هاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە و لە بەشەخۆراک بێبەش بوون
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵیت، هیوادارن هەرێم لە بەغداوە فێری دەستاودەستکردنی دەسەڵات ببێت.
بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان رایگەیاند، ئەو ژنانەی لە سنووری گەرمیان نیشتەجێن و بەهۆی جیابوونەوەیان لە هاوسەرەکانیان لە فۆرمی خۆراک بێبەش بوون، دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (البطاقة التموینیة) ناوی خۆیان تۆمار بکەن و فۆرمی خۆراکی خۆیان جیا بکەنەوە.
دوای راسپاردنی عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ، چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت، چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دابەشکردنی پۆستەکان و وەزارەتەکان کۆدەبنەوە کۆ دەبێتەوە و عەلی زەیدیش بەشداری کۆبوونەوەکان دەکات.
سەرۆکی ئەنجومەنی کارگەکانی غاز لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بڕی غازی دابەشکراو لە پارێزگاکان گەیشتووەتەوە ئاستی پێش دروستبوونی قەیرانەکە.
سی ئێن ئێن رایگەیاند، ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ، رازی نەبێت بە پێشنیاری ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، بەوتەی بەرپرسانی ئاگادار لەو بابەتە ترەمپ ئەو پێشنیارە قبوڵ ناکات کە تاران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێشکەشی كردووە.
پڕۆسەی دابەشکردنی دوو هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بەسەر حاجییانی هەرێمی کوردستاندا دەستیپێکرد و بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەش رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە ئەو کەسانەی ناویان بۆ فەریزەی حەج گەڕاوەتەوە دەتوانن سەردانی بانکی جیهان و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ئەگەری بارانبارین و بارینی تەرزە هەیە و سبەینێ لە هەندێک ناوچە پێشبینی درووستبوونی لافاو دەکرێت.
بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٤ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، شەوی رابردوو، لە سەنتەری پارێزگای دهۆک لە گەڕەکی رەزا، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک بە چەقۆ کوژرا و کوڕەکەشی بریندار بوو.
بەهای زێڕ لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٠ هەزار دابەزی و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٩ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دەڵێت، پشتیوانن بۆ سەرکەوتنی حکومەتی داهاتووی عێراق.
ئەمریکا پەیامێکی ئاگرینی بۆ سەرکردەکانی چوارچیێوەی هەماهەنگی ناردووە و هۆشیاری دەدات، سەرۆک وەزیرانێک رەت دەکەنەوە کە بە بەشداری گروپەچەکدارەکان هەڵبژێردرابێت.
دوای کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە و دەڵێت،جەخت لەسەر بنەمای هاوکاری نیشتمانیی و کارکردن لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان دەکاتەوە.
سروە عەبدولواحید دەڵێت، “پێشوازی دەکەین لە کۆدەنگی نێوان هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ کاندیدکردنی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەم هەنگاوە دەستپێکێکی نوێیە بۆ تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان”.
چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی و تێپەڕاندنی قۆناغی چەقبەستوویی، بڕیاردرا (عەلی زەیدی) وەک کاندیدی زۆرینەی پەرلەمان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی کابینەی نوێ دەستنیشان بکات.
بزوتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، بەهۆی پەکخستنی پەرلەمان و گەیشتنی چارەسەرەکان بە بنبەست، پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووبارە بکرێتەوە، ئاماژە بەوەش دەکەن کە دۆخی عێراق بەرەو قەیرانێکی سەخت هەنگاو دەنێت.
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، سودانی بڕیاریداوە زیانلێکەوتووانی کەرکوک قەرەبوو بکاتەوە و لیژنەیەکیش پێکدەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، رێککەوتنی سەرەتاییان کرد و ئەمشەو بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەسپێردرێت.
هاتووچۆی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە کارکردنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بە ژمارەی کاتی قەدەغە دەکرێت و سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای دارایی قورس و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان دەبنەوە، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و ڕێگریکردن لە کارەساتی هاتووچۆ.
سەرۆکی رووسیا بە وەزیری دەرەوەی ئێرانی وت، گەلی ئێران ئازایانە و قارەمانانە لە پێناو سەروەری خۆیدا خەبات دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاداشتێکی ١٠ ملیۆن دۆلاریی بۆ دەستگیرکردنی بەرپرسێکی گروپە چەکدارەکانی سەربە هاوپەیمانیەکەی سودانی دیاریکرد.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، باندێکیان دەستگیر کردووە، کە چەندین تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجام دابوو و کۆمەڵێک کەلوپەلی گرانبەها و پارە و زێڕیان دزیبوو.
سەرەڕایی درێژکردنەوەی ئاگربەستی ئێران هێرشەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردوامن و ئەمڕۆ بە دوو موشەک هێرشکرایەسەر کەمپی سورداش و زیانی گیانی نەبووە.
سەرەرای ئەوەی کێشەی کەمیی غاز لە سنووری دهۆک بەردەوامە، هەندێک کەس غازی حکومی لەسەر شەقامەکان بە نرخی بازرگانی بە هاوڵاتیان دەفرۆشنەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە کەرکوک لە کاتی تێکردنی کۆنکرێت باڵەخانەیەک داڕووخا و قائیمقامی کەرکوکیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەش کەس برینداربوون و دوو کەسیش گیانی لەدەستداوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلی بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، ئەگەری بارانبارین و هەورەبرووسکەی کەم هەیە.
کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی دەڵێت، ژمارەیەك لە گەشتەکانی لە مانگەکانی ئایار و حوزەیران هەڵدەوەشێنێتەوە ئەوەش بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی فڕۆکە لە ئەنجامی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمڕۆ شاندی نەوەی نوێ سەردانی کەسوکاری ئەو کەسانەی کرد کە لە رووداوەکە گیانیان لەدەستدا و دواتریش لە نەخۆشخانەی ئازادی چاویان بە بریندارەکان کەوت و نیگەرانی خۆیان بۆ رووداوەکە دەربری.
سایلۆی هەولێر دەڵێت، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی چەکی جوتياران دەستپێدەکات و دەتوانن پارەکانیان لە بانکی TBI وەربگرن.
لە کۆیە کۆمەڵێک سەگ هێرش دەکەنە سەر خوێندکارێکی پەیمانگا، لە کاتی چوون بۆ ئاهەنگی دەرچوونی و بە سەختی برینداری دەکات.