ئایا مرۆڤایەتی نزیکە لەڕووبەڕوبوونەوەی پەتایەکی تر؟
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رهخنه له كارنامهكهی عهلی زهیدی، سهرۆك وهزیرانی راسپێردراو دهگرێت و دهڵێت، كارنامهكهی زهیدی كه له ١٤ بهش پێكهاتووه هیچ رووبەرێکی بۆ کێشە دەستورییهکانی خەڵکی کوردستان تێدا نییە.
بڵاوبوونەوەی ڤایرەسی هانتا لەنێو کەشتییەکی گەشتیاریدا، لە دوا ئاماردا گەیشتە هەشت توشبوو، کە سێ کەسیان گیانیانلەدەستدا. ئەم زانیارییانە زۆر بەخێرایی بڵاودەبنەوە و زۆر کەسیان تووشی دڵەڕاوکێ کردووە، بەوەی کە مرۆڤایەتی نزیکە لە پەتایەکی تر هاوشێوەی کۆڤید-١٩ ە و قورستر!.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و بۆ ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن و لە زۆربەی شارەکانی هەرێم پلەی گەرما دەگاتە ٣٠ پلە.
لەسەر کۆبوونەوە پێج قۆڵییەکەی بەغدا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پارتی بێمنەتە لە ئێمە بۆیە لەگەڵ یەکێتی دانیشتووین و دەشڵێت، "جەماوەری ئێمە ئەوەندە هەستیارنییە بەم بابەتە تا داوای لێبوردن بكەین".
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، ئاسایشی گەرمیان تۆمەتبارانی رووداوەکەی شەوی رابردووی شاری کەلاریان دەستگیر کرد، کە بە سواری ماتۆڕەوە پاسێکی گەشتیارانیان بێزار کردبوو.
ئەنجومەنی سیاسی نەوەی نوێ کۆبوونەوە و بریاریاندا بە بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراق و هەروەها بەندەکانی لێکتێگەیشتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی پەسەند کرد. هاوکات ئەنجومەنی سیاسیی نەوەی نوێ جارێکیتر پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان دەربڕی و داواکاربوو کە بەردەوام بن لە خزمەتی هاوڵاتییان و بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتی هاوڵاتییان.
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند، بڕیار دراوە بە دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزاری تەلەگرام لە سەرانسەری وڵاتدا، ئەمەش دوای ئەوەی ئیدارەی ئەپڵیکەیشنەکە بەڵێنی داوە پابەند بێت بە مەرجە رێکخراوەییەکان و یاسا کارپێکراوەکان.
سایلۆی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی جوتیارانی سنووری هەولێر و کۆیە دەکات و دەڵێت، رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی ساڵی ٢٠٢٥ دەکرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەرهەمهێنانی خورما گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بە شێوەیەک کە بڕی هەناردەکردنی خورما لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا، ٦٠٠ هەزار تۆنی تێپەڕاندووە.
پهرلهمانی عێراق و دهستهی باڵای حهج و عومره، ئهو ههواڵانه رهتدهكهنهوه كه باس لهوه دهكهن بۆ ئهمساڵ ژمارهیهكی زۆری پهرلهمانتاران دهچنه حهج و دهڵێن، تهنیا ٢٩ پهرلهمانتار دهچنه حهج.
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، بەشێکی دیکەی زیندانیانی حکومەتی کاتی دیمەشق و هەسەدە ئاڵوگۆڕیان پێکرا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "ئەمڕۆ چاوەڕوانی وەڵامی ئێرانین، هیوادارین دەرگای دانوستانی جددی بکاتەوە، هەروەها قبوڵكراو نییه ئێران چهكی ئهتۆمی ههبێت".
هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، لەسەر رێگەی جووت سایدی دێلزیان لە سۆران رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی سەرچناری شاری کەرکوک، کەسێک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا.
ئەکبەر غەریب دەڵێت، " ئێمە ئەشکەنجەی ژێردەستی عەجاجەکانی مووچە و نەوت و کارەبا و دەرمانی نەخۆشخانە و رێگاوبان و یەک دونیا ئاریشەی ترین ".
میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردوە، هێزی دەریایی ئێران لە دەریای عومان دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرت.
کاوە عەبدولقادر دەڵێت، "نزیکەی دوو هەفتەیە بەرپرسانی هەرێم خۆیان دێنن ودەبەن داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا نانێرن تەنها بۆئەوەی چەند ملیارێکی تر لەوداهاتە بدزن ونەینێرن لەکاتێکدا وەزیری دارایی عێراق بە روونی بەبرپرسانی هەرێمی راگەیاندوە کەپێویستە داهاتی ناوەخۆ بۆ بەغدا بنێرن وبەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەن ئەم مانگەش وەک مانگی رابردوو تەنها بڕێکی کەم لەو (١٢٠) ملیاردینارەی لەسەری رێکەوتوون بینێرن"
عەباسی عێراقچی دەڵێت، "سی ئای ئەی هەڵەیە کە دەڵێت، کۆگا و توانای مووشەکی ئێران ٪٧٥ـە، ژمارەکە راست نییە و کۆگا و توانای مووشەکیمان ٪١٢٠ـە".
رۆژی هەشتی ئایار لە سەرانسەری جیهان وەک رۆژی تالاسیمیا دیاریکراوە و تێیدا جەخت لەسەر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە دەکرێتەوە لەبارەی ئەم نەخۆشییە بۆماوەییەی خوێن، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خڕۆکە سوورەکان و هیمگڵۆبین لە جەستەی مرۆڤدا و ئەمەش وادەکات کەسی توشبوو پێویستی بە گۆڕینی خوێن و چارەسەری پزیشکی هەمیشەیی هەبێت.
کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو رراگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات کە پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو کەمێک بەرز دەبنەوە و ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانیش بە ساماڵی دەمێنێتەوە.
بڕیارە ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە بۆ رێککەوتن لەسەر دابەشکردن و پێشکەشکردنی ناوی وەزارەتەکان و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، چوارچێوەی هەماهەنگی رەتیکردووەتەوە وەزارەتی دارایی بدات بە پارتی .
وەزارەتی کارەبای عێراق تەواوبوونی سەرجەم کارە تەکنیکی و ئەندازەییەکانی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای وڵاتەکەی بە تورکیاوە ڕاگەیاند و ئاشکرای دەکات کە بەم نزیکانە پڕۆژەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕی ٦٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی زیاد دەکات
میدیایی ئێن بی سی نیوز رایگەیاند، ئەمریكا دەیەوێت عێراق لە پەیامێكی رووندا بڵێت، گروپە چەکدارەکان بەشێك نین لە دەوڵەتی عێراق.
سایلۆی هەولێر رایگەیاند، بڕیارە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت کە گەنمی ساڵی رابردوویان رادەستی سایلۆکان کردووە ولە هەولێر زیاتر لە ١٢٠ جوتیار چەکی پارەکانیان وەردەگرن.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەردەوامە لە کات کوشتن و نزیکەی سێ هەفتەیە رادەستکردنی داهاتی نانەوتی بە بەغدا دواخستووە، بەوەش چارەنووسی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی بە نادیاری هێشتووەتەوە.
بەرگریی شارستانیی هەولێر، هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان و گەشتیاران کە لەکاتی گەشت و سەیرانەکانیاندا، بە هیچ شێوەیەک لەو شوێنانە مەلە نەکەن کە قەدەغەکراون، بۆ ئەوەی لە رووداوی دڵتەزێن بەدوور بن.
سایلۆی هەولێر جوتيارانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، رۆژی یەکشەممە دابەشکردنی چەکی جووتياران لە هەولێر و کۆیە دەست پێدەکات.
ئەمڕۆ عەلی زەیدیی کاندیدی راسپێردراو بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق کارنامەی حکومەتەکەی رادەستی هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و ئێن ئاڕ تی ناوەرۆکی کارنامەکە ئاشکرا دەکات كە گرنگترین خاڵەكانی، بریتییە لە چالاككردنی رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا و هێشتنەوەی چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە دووبارە شەپۆلێکی ناسەقامگیریی کەشوهەوا ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
وهزیری دهرهوهی ئێران دەڵێت، هاتووچۆی دهریایی له گهروی هورمز ئاسایی دهبێتهوه، به مهرجێك شهڕ بۆ ههمیشهیی كۆتایی پێبێت و ئهو گهمارۆ و سزایانهشی بهسهر ئێراندا سهپێندراو ههڵبگیرێن.