بە چەند مووشەکێک سنووری هەولێر کرایە ئامانج
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو کۆبووەوە و جەختی لە پێویستی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کردەوە.
دامەزراوەی پەی رایگەیاند، ژمارەیەک لە نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رۆشنبیران لە سلێمانی یاداشتێکیان ئاراستەی فراکسیۆنەکان کرد و دەڵێن، دوای ١٨ مانگ لە هەڵبژاردن پەرلەمان پەکخراوە و تەنها شوێنی وەرگرتنی مووچە و ئیمتیازاتە و هەرێم پێویستی بە پەرلەمانێکی کارا هەیە.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارەگاکانیان لە دۆڵی ئالانە بە سێ مووشەک ئامانج و ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا ئێران بە زیاتر لە ٧٦ مووشەک و درۆن هێرشی کردووەتە سەریان.
فەرهاد ئەتروشی دەڵێت، بەشداری دەکەن لە دانیشتنی دەنگدان بە کابینەی عەلی زەیدی و حکومەتی نوێ و بڕیاری بەشدارییان باوەڕبوونە بە پێویستی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی شایستر دەستورییەکان.
بڕیارە تا ناوەڕاستی هەفتە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بۆ متمانە بەخشین بە حکومەتەکەی عەلی زەیدی، ئێن ئاڕ تیش زانیاری لەسەر کاندیدانی بەشێک لە وەزارەتەکانی دەستکەتووە و لە پشکی کورد کەسی نوێ کاندیدە بۆ وەزارەتەکان.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، بەشێک لە جووتیارانی کەرکوک لە بەغدا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و دەڵێن، حکومەت هەر تۆنێک گەنمیان بە ٥٠٠ هەزار دینار لێ وەردەگرێت و ئەوەش مەترسی ئیفلاسبوونی لەسەر دروست کردوون.
وتەبێژی سوپای ئێران دەڵێت، "متمانەمان بە ئەمریكا نییە و كار بۆ بەهێزكردنی تواناكانمان و نوێكردنەوەی بانكی ئامانجەكان دەكەین و ئەو وڵاتانەی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا دەسەپێنن تووشی کێشە دەبن لە تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا".
دوای لێکردنەوەی تابلۆ عەرەبییەکەی باڵەخانەی داد لەلایەن هاوڵاتیانی کوردەوە لە کاردانەوەیان بەرامبەر سڕینەوەی زمانی کوردی، حکومەتی کاتی دیمەشق هێزێکی زۆری بە چەکی قورسەوە بەرەو حەسەکە جوڵاند و هۆزە عەرەبەکانی ناوچەکەش هەڕەشەی هێرشکردن دەکەن.
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز ببنەوە و ئاسمانی ناوچەکەش بە ساماڵی و جێگیری بمێنێتەوە.
دوای نزیکەی سێ هەفتە لە دواخستنی، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، داهاتی نانەوتی هەرێمی بۆ مانگی چوار خستووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
دوای سێ هەفتە لە رادەستنەکردنی، چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەی نزیکەی ٥٠ ملیار دینار رادەستی بەغدا بکەن.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهان نرخی زێڕ بەرزبووە و لە ناوخۆی هەرێمیش نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ یەک ملیۆن و حەوت هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
توێژینەوە زانستییەکان لە ئازاری ٢٠٢٦ـدا دەریانخستووە کە گۆڕینی نانی سپیی ئاسایی بۆ نانی بۆر دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرچاوی بەرزبوونەوەی لەناکاوی شەکری خوێن.
ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرای کرد، بەردەوامی جەنگ لە دژی ئێران و گرژییەکانی گەرووی هورمز کۆگاکانی نەوتی جیهان بەتاڵ دەکاتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق ئاماری کۆتایی داهات و خەرجییەکانی دوو مانگى یەکەمى ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات، لەو دوو مانگەدا ١٥ تریلیۆن و ٨٥٥ ملیار دینار داهاتیان بووە و دوو تریلیۆن و ١٤٧ ملیار دیناریش کورتهێنانی هەبووە، دەشڵێت دوو تریلیۆن و ٦٠ ملیار دینار بۆ مووچەى هەرێم رەوانە کراوە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە بە فێڵ ئۆتۆمبێلێکی لە هاوڵاتییەک سەندبوو، دوای گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە بۆ خاوەنەکەی گەڕێندرایەوە.
ئیدارەی گەرمیان لەبارەی رووداوی رێگەگرتن لە پاسێکی گەشتیاری راگەیاند، ئەو کارەی ئەو گەنجانە کردوویانە پلان بۆ داڕێژراو نەبووە و هەڵسوکەوتێکی شەخسیی خۆیان بووە و دەشڵێت، داوای لێبوردن لەو گەشتیارانە دەکەین و ئەوە لە خەڵکی کەلار ناوەشێتەوە بەرامبەر بە میوان.
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا بۆ رێگریکردن لە پێشێلکاریییەکان، دەستبەسەر ١٧ ماتۆرسکیل گیراوە کە ببوونە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان.
مەسرور بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەستەنبوڵ کۆبوونەوە و سهرۆكایهتی كۆماری توركیاش رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە نیگەرانی خۆی لە هێرشکردنە سەر هەرێم پیشانداوە.
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم دەڵێت، "ئارامی و سەلامەتی گەشتیاران، ئەرکی لە پێشینەی ئێمەیە و رێگە نادەن سیمای جوانی شارەکانمان و ناوبانگی میواندۆستی گەلەکەمان لەکەدار بکرێت".
هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە لە وەرگرتنی سێیەم بتڵی غاز، بەڕێوەبەرایەتی نەوت کانزاکانی هەولێریش روونکردنەوە لە چۆنیەتی دابەشکردنەکەی دەدات.
قائیمقامیەتی رانیە ئاگاداری سەرجەم نانەواخانە، سەمونخانە و کولێرەخانەکانی سنوورەکە دەکاتەوە و تێیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە پابەندی کێش و نرخە دیاریکراوەکان بن، بە پێچەوانەوە لەلایەن لیژنەی سووتەمەنییەوە غازی حکومییان بۆ دابین ناکرێت.
نزیک دەبینەوە لە نیوەی مانگی پێنج و هێشتا هەرێم داهاتی نانەوتی مانگی چواری رادەست نەکردووە، چاوگێکیش لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا کەمتر لە ٥٠ ملیار دینار رادەست دەکەن.
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رهخنه له كارنامهكهی عهلی زهیدی، سهرۆك وهزیرانی راسپێردراو دهگرێت و دهڵێت، كارنامهكهی زهیدی كه له ١٤ بهش پێكهاتووه هیچ رووبەرێکی بۆ کێشە دەستورییهکانی خەڵکی کوردستان تێدا نییە.
بڵاوبوونەوەی ڤایرەسی هانتا لەنێو کەشتییەکی گەشتیاریدا، لە دوا ئاماردا گەیشتە هەشت توشبوو، کە سێ کەسیان گیانیانلەدەستدا. ئەم زانیارییانە زۆر بەخێرایی بڵاودەبنەوە و زۆر کەسیان تووشی دڵەڕاوکێ کردووە، بەوەی کە مرۆڤایەتی نزیکە لە پەتایەکی تر هاوشێوەی کۆڤید-١٩ ە و قورستر!.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و بۆ ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن و لە زۆربەی شارەکانی هەرێم پلەی گەرما دەگاتە ٣٠ پلە.
لەسەر کۆبوونەوە پێج قۆڵییەکەی بەغدا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پارتی بێمنەتە لە ئێمە بۆیە لەگەڵ یەکێتی دانیشتووین و دەشڵێت، "جەماوەری ئێمە ئەوەندە هەستیارنییە بەم بابەتە تا داوای لێبوردن بكەین".
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، ئاسایشی گەرمیان تۆمەتبارانی رووداوەکەی شەوی رابردووی شاری کەلاریان دەستگیر کرد، کە بە سواری ماتۆڕەوە پاسێکی گەشتیارانیان بێزار کردبوو.
ئەنجومەنی سیاسی نەوەی نوێ کۆبوونەوە و بریاریاندا بە بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراق و هەروەها بەندەکانی لێکتێگەیشتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی پەسەند کرد. هاوکات ئەنجومەنی سیاسیی نەوەی نوێ جارێکیتر پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان دەربڕی و داواکاربوو کە بەردەوام بن لە خزمەتی هاوڵاتییان و بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتی هاوڵاتییان.
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند، بڕیار دراوە بە دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزاری تەلەگرام لە سەرانسەری وڵاتدا، ئەمەش دوای ئەوەی ئیدارەی ئەپڵیکەیشنەکە بەڵێنی داوە پابەند بێت بە مەرجە رێکخراوەییەکان و یاسا کارپێکراوەکان.