پارێزگاری بانکی ناوەندی لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران
جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێم رایگەیاند، "خەڵکی کوردستانمان خۆشدەوێت و حەزناکەین هێرشیان بکرێتە سەر". دەشڵێت، وڵاتەکەی و ئێران لە دانوستانەکانیاندا "پێشکەوتنی زۆریان" بەدەستهێناوە و نایانەوێت هێرشە سەربازییەکان دەستپێبکەنەوە.
زیاتر لە چەند کاتژمێرێکە کارەبای پڕۆژەی رووناکی لە سۆران بڕاوە و مۆلیدە ئەهلییەکان دووبارە کەوتوونەتەوە کار و لە جیاتی حکومەتی ماوەبەسەرچوو کارەبا بە هاوڵاتیان دەدات.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "سێ رۆژ مۆڵەت دەدەمە ئێران بۆ رێککەوتن، چونکە ناتوانم رێگەیان پێبدەم ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی" و وتیشی، زۆر بە زوویی پێشکەوتنێک روودەدات، چی لە رێگەی سەربازییەوە بێت یان لە ڕێگەی رێککەوتن لەگەڵ ئێران، بەڵام پێدەچێت زۆر بە زوویی رێککەوتنێک بکرێت.
کەناڵی بی بی سی ئاشكرای کرد،ئاسایشی هەرێمی کوردستان قاچاخچیەکی کوردیان بە ناوی کاردۆ جاف دەستگیر کردوە،کە پێشتر لە رێگەی لێکۆڵینەوەیەکی وردەوە ناسنامەکەی ئاشکرا کرابوو.
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دایە مووچەخۆران و رایگەیاند، دابینکردنی مووچە بە تەواوی مسۆگەر کراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.
وەزارەتی ناوخۆ بە فەرمی کاراکردنی مۆڵەتی شۆفێری دیجیتاڵی راگەیاند و جەختی کردەوە کە ئەم مۆڵەتە نوێیە خاوەنی هەمان هێزی یاسایی مۆڵەتە چاپکراوەکەیە.
سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتدا، تا مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بە تەواوی کۆتایی دێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، شەوی رابردوو بە دوو مووشەک و سێ درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سوورداش و زیانی گیانی نەبووە.
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە بەبۆنەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ناوەندی، لە کاتژمێری شەشی بەیانیی تا کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی بەیانی ئینتەرنێت دەبڕێت.
رێبەری باڵای ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی گەیشتووەتە ئاستی هێزێکی گەورە و کاریگەری نێودەوڵەتی، هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە زیادکردنی رێژەی دانیشتووان بنەمایەکی سەرەکییە بۆ پاراستنی ئەم پێگەیە و بنیادنانی شارستانییەتی نوێ.
دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی فازڵ میرانی رایگەیاند، ئەگەر ئیرادە هەبێت دەتوانرێت ئەم دۆخە چەقبەستووە تێپەڕێندرێت.
بەیانی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە شاری کەرکوک دۆزرایەوە و بەپێی زانیارییەکانی پزیشکی دادیش، منداڵەکە دوای لەدایکبوونی خنکێندراوە.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرای کرد، ئەگەر هەرێم تاوەکو پێنجشەممە لیستی مووچە و میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆ رادەست بکەن، پێش جەژن مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و تێیدا بڕیاردرا بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، پێنج رۆژ لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکاندا بکرێتە پشووی فەرمی.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەگەڵ شاندێکی پارتی کۆبووەوە و رایگەیاند، "وهڵامی جوانمان له یهكێتیی و پارتی بیستووه، بهڵام ئیشهكه ئاسان نییهو كات و گفتوگۆی زیاتری دهوێت".
سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق دەڵێت، كاندیدانی دهرنهچووی كابینهی نوێی حكومهت سكاڵایان له دادگای فیدراڵی تۆمار كردووه.
وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبوونەوە و باسیان لە گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کرد بە ئامانجی پاراستنی دارایی گشتی و رێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی دەوڵەت.
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر شانشینی عەرەبستانی سعودی دەکات، هاوكات ئاماژەی بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست کرد بۆ پووچەڵکردنەوەی هەر هەوڵێک کە بیەوێت سەروەریی وڵات پێشێل بڵێت.
دادوەریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردەوە. بەپێی داتاکان، لە سەرتاسەری دادگاکانی عێراق - بەدەر لە هەرێمی کوردستان - ٣٨ هەزار و ١٢٧ حاڵەتی هاوسەرگیری و جیابوونەوە تۆمارکراون.
کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ هۆشداریدەدات لە دروستبوونی شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبرووسکەی کورتخایەن کە لەگەڵیدا خۆڵبارین دەبێت و خێرای با زیاد دەکات.
ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، مووچەی چوار مانگی فەوتاوی ژینگەپارێزانی ناو نەخۆشخانەکانی کەلار خەرجکرا، دوای زنجیرەیەک گردبوونەوەی ناڕەزایەتی و کێشە داراییەکانیان چارەسەر کرا و دەستیان بە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان کردەوە.
کەمال کەرکوکی رایگەیاند، پەرلەمانتاران سوێندیان خواردووە، ئێستا کە ناچنە پەرلەمان خیلافی سوێندەکەیانە و تاوانبارن.
دەرباز کۆسرەت دەڵێت، هیچ هێزێك مافی ئەوەی نییە داوای دوو ئیدارەی و نەمانی قەوارەی هەرێمی كوردستان بكات، قەوارەی هەرێم بەرهەمی فیداكاری و قوربانیدانی شەش ملیۆن كەسە.
پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو شوێن و هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی بۆ سەرجەم قوتابیانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە رێگەی لینکێکی تایبەتەوە رایگەیاند و داواش لە قوتابیان دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکانیان پێش وادەی دیاریکراو سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن.
لیستی مووچەی مانگی ئایار بە سیستەمی پەیڕۆڵ تەواو بووە و بۆ تەمویل کردن وەزارەتی دارایی فیدراڵی و هەرێم کارەکانیان دەست پێدەکەن. چاوگێکیش وتی، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەتی عێراقدا بڕیار لەسەر مووچەی مانگی پینجی هەرێم بدرێت.
سەڵاحەدین بەهادین بەجیا لەگەڵ مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە، دەستپێشخەرییەکی نوێی سێ خاڵی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم پارتی و یەکێتی هەردوولاش لە بەرامبەردا پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە دەربڕیوە.
پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە ناوەندێکی ئیسلامی لە شاری سان دیێگۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا، پێنج کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
رۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی باڵای کورد پێی راگەیاندون، هەرێم بە توندی رەتیدەكاتەوە باری چەكى ئەمریكی لە هەرێمەوە رەوانەی ئێران كرابێت، كارێكی لەوشێوەیە خزمەت بە ئاسایشی هەرێم ناكات و نایانەوێت لەگەڵ ئێران بكەونە ململانێ.
نرخی زێڕ لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزی و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٧٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، شارەزایانیش دەڵێن، یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ ئەوەیە گرژییە نێودەوڵەتییەکان و جەنگ کەمبووەتەوە.
توێژینەوە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شوتی تەنها میوەیەکی هاوینەی تینو شکێن نییە، بەڵکو سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان کە یارمەتی تەندروستی دڵ و دەمارەکانی خوێن دەدەن.