لێدوانی دارایی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی پێنج
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرای کرد، ئەگەر هەرێم تاوەکو پێنجشەممە لیستی مووچە و میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆ رادەست بکەن، پێش جەژن مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و تێیدا بڕیاردرا بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، پێنج رۆژ لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکاندا بکرێتە پشووی فەرمی.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەگەڵ شاندێکی پارتی کۆبووەوە و رایگەیاند، "وهڵامی جوانمان له یهكێتیی و پارتی بیستووه، بهڵام ئیشهكه ئاسان نییهو كات و گفتوگۆی زیاتری دهوێت".
سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق دەڵێت، كاندیدانی دهرنهچووی كابینهی نوێی حكومهت سكاڵایان له دادگای فیدراڵی تۆمار كردووه.
وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبوونەوە و باسیان لە گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کرد بە ئامانجی پاراستنی دارایی گشتی و رێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی دەوڵەت.
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر شانشینی عەرەبستانی سعودی دەکات، هاوكات ئاماژەی بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست کرد بۆ پووچەڵکردنەوەی هەر هەوڵێک کە بیەوێت سەروەریی وڵات پێشێل بڵێت.
دادوەریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردەوە. بەپێی داتاکان، لە سەرتاسەری دادگاکانی عێراق - بەدەر لە هەرێمی کوردستان - ٣٨ هەزار و ١٢٧ حاڵەتی هاوسەرگیری و جیابوونەوە تۆمارکراون.
کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ هۆشداریدەدات لە دروستبوونی شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبرووسکەی کورتخایەن کە لەگەڵیدا خۆڵبارین دەبێت و خێرای با زیاد دەکات.
ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، مووچەی چوار مانگی فەوتاوی ژینگەپارێزانی ناو نەخۆشخانەکانی کەلار خەرجکرا، دوای زنجیرەیەک گردبوونەوەی ناڕەزایەتی و کێشە داراییەکانیان چارەسەر کرا و دەستیان بە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان کردەوە.
کەمال کەرکوکی رایگەیاند، پەرلەمانتاران سوێندیان خواردووە، ئێستا کە ناچنە پەرلەمان خیلافی سوێندەکەیانە و تاوانبارن.
دەرباز کۆسرەت دەڵێت، هیچ هێزێك مافی ئەوەی نییە داوای دوو ئیدارەی و نەمانی قەوارەی هەرێمی كوردستان بكات، قەوارەی هەرێم بەرهەمی فیداكاری و قوربانیدانی شەش ملیۆن كەسە.
پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو شوێن و هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی بۆ سەرجەم قوتابیانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە رێگەی لینکێکی تایبەتەوە رایگەیاند و داواش لە قوتابیان دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکانیان پێش وادەی دیاریکراو سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن.
لیستی مووچەی مانگی ئایار بە سیستەمی پەیڕۆڵ تەواو بووە و بۆ تەمویل کردن وەزارەتی دارایی فیدراڵی و هەرێم کارەکانیان دەست پێدەکەن. چاوگێکیش وتی، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەتی عێراقدا بڕیار لەسەر مووچەی مانگی پینجی هەرێم بدرێت.
سەڵاحەدین بەهادین بەجیا لەگەڵ مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە، دەستپێشخەرییەکی نوێی سێ خاڵی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم پارتی و یەکێتی هەردوولاش لە بەرامبەردا پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە دەربڕیوە.
پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە ناوەندێکی ئیسلامی لە شاری سان دیێگۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا، پێنج کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
رۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی باڵای کورد پێی راگەیاندون، هەرێم بە توندی رەتیدەكاتەوە باری چەكى ئەمریكی لە هەرێمەوە رەوانەی ئێران كرابێت، كارێكی لەوشێوەیە خزمەت بە ئاسایشی هەرێم ناكات و نایانەوێت لەگەڵ ئێران بكەونە ململانێ.
نرخی زێڕ لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزی و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٧٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، شارەزایانیش دەڵێن، یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ ئەوەیە گرژییە نێودەوڵەتییەکان و جەنگ کەمبووەتەوە.
توێژینەوە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شوتی تەنها میوەیەکی هاوینەی تینو شکێن نییە، بەڵکو سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان کە یارمەتی تەندروستی دڵ و دەمارەکانی خوێن دەدەن.
سهرۆكی ئهمریكا دەڵێت، بڕیار بووه كه سبهی سێشهممه هێرش بكهنه سهر ئێران بهڵام لهسهر داوای سهركردهكانی وڵاتانی قهتهر، سعودیه و ئیمارات فهرمانی داوه هێرشهكه رابگیرێت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچە جیاجیاکانی گرتووەتەوە، ٢٢٦ کەس بەهۆی تەنگنەفەسییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
چاوگێک رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر کەمی سورداش لە سنووری سلێمانی و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی هێرشەکانەوە دوو کەس برینداربوون.
وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە و تێیدا چەند مەلەفێکی تایبەت بە چاکسازی دارایی و کارگێڕییان لە وڵاتدا تاوتوێ کرد.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، چیتر ئامادە نییە هیچ سازشێک بۆ ئێران بکات و دەشڵێت، "بەم زووانە دەزانن چی روودەدات".
وتەبێژی حهج و عومرهی كوردستان دەڵێت، دواكاروانی حاجییانی كوردستان گهیشتنه شاری مهككهی پیرۆز و ههمووشیان له كهشێكی ئیمانی و به سهلامهتی له شوێنی خۆیانن.
وەزیری دارایی عێراق، رەزامەندیی لەسەر پلەبەرزکردنەوە و خەرجکردنی سەرمووچەی مامۆستایان دەربڕی و فەرمانی جێبەجێکردنی خێرای بۆ دەرکرد.
وەزیری دارایی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی تایبەت بە دامەزراندنی بانکی (نیشتمان)ی کرد و جەختی كردەوە ئەو بانکە پڕۆژەیەکی نیشتیمانی گرنگە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی رۆشنبیری دا بە سروە عەبدولواحید تاوەکو ببێتە وەزیر بە وەکالەت، هەتا لە داهاتوودا وەزیرێک بۆ وەزارەتەکە دادەنرێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی بەئامانجگرتنی چەند دامەزراوەیەکی سعوودیە دەکەن لە ڕێگەی سێ درۆنەوە رایگەیاند، لە سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی و ئامێرە بیناییەکانی عێراق هیچ جووڵە یان زانیارییەکیان لەو شێوەیە تۆمار نەکراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کۆی گشتی داهاتی نەوت لە مانگی رابردوودا ملیارێک و ٨٧ ملیۆن و ٨٢ هەزار دۆلار بووە، بەراورد بە مانگی ئازار داهاتی نەوت ٨٧٠ ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.
سەڵاحەدین بەهادین سەردانی مەسرور بارزانی کرد و دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و هاوکات، جەخت لە پێویستیی خێرا کاراکردنەوەی پەرلەمان و دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێم کرایەوە.