ناوەڕۆکی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کابینەکەی کرد و تێیدا پاکێجێک لە رێنمایی و گۆڕانکاریی بەپەلەی ئاڕاستەی وەزیرەکان کرد، کە وەک نەخشەڕێگایەک بۆ کارەکانی داهاتووی حکومەتەکەی دادەنرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە سنووری حاجی ئۆمەران، رووفاتی سێ سەربازی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق - ئێران دۆزرانەوە.
سەرۆکی پارتی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد و رایگەیاند، پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن لە هەرێمی کوردستان بووەتە کولتوور و هەوڵدەدەن ئەم کولتوورە بەردەوامبێت و پەرەی پێ بدرێت.
مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق رایگەیاند، ڕۆژیی ٢٧ـی ئەم مانگە دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز و ئەوقافی هەرێمیش جەختدەكاتەوە، جەژنی قوربان سعودیە دیاری دەكات.
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەی یەکشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
لەسەر کاندیدى جێگرەوەى رێباز حەملان بۆ پۆستى وەزیرى ئاوەدانکردنەوە ململانێ لە نێوان باڵەکانی پارتی دروستبووە و بەپێی زانیارییەکان، پارتی دوو کەسی بۆ جێگەی دیاریکردووە.
مامۆستا سۆران عەبدولکەریم روونکردنەوە لەسەر دۆخی تەندروستیی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لە پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە توشی هەوکردنی کڕکڕاگە و ئەستووربوون لە لای ڕاستی ئەو کڕکڕاگەمدا بووم کە پێی دەوترێت "کڕکڕاگەی دەرەقی" و نیشانەی خراپی وەک شێرپەنجەم نییە.
سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە یەکەم وتاریدا دوای وەرگرتنی پۆستەکەی بەرنامە و کاری لەپێشینەی کابینەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، پەرە بە هەموو کەرتەکانی دارایی و ئابووری دەدەین، هاوڵاتیان شایستەی ژیانێکی باشترن و بەڵێنی دا قۆناغی داهاتوو قۆناغی کارکردن بێت بۆ چاکسازیی ئابووری، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دابینکردنی خزمەتگوزاری.
دژى داخستنى دووكانهكانیان ژمارهیهک کاسبکار و سووتهمهنی فرۆشانى سهیدسادق گردبوونهوهى ناڕهزایهتییان ئهنجامدا و هۆشدارییان دا کە گەر بڕیارەکە بەردەوام بێت ئەوا هەڵوێستی جیاوازیان دەبێت.
پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند، له سهیدسادق سێ كهس به تۆمهتی دزینی چهند سهر ئاژهڵێك دهستگیركران، دانیان بەوەدا ناوە کەچەند تاوانێکی تری دزینی ئاژەڵیان ئەنجامداوە.
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای نێوان کەلار - کفری ماتۆڕسوارێک کەوتەژێر شۆفڵێک، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
قائیمقامیەتی بەغدا رایگەیاند، سبەی یەکشەممە دەوامی فەرمی رادەگیرێت و دەکرێتە پشوو بەهۆی یادی شەهیدبوونی ئیمام جەواد.
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج بەر لە جەژن، چاوگێک لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی وت، دارایی عێراق سەرقاڵی تەمویلی مووچەیە و ئەگەر هەرێم بە زووی داهات و لیستی مووچەی مانگی پێنج رادەست بکات، پێش جەژن مووچەیەکی دیکە دێت.
ئەمڕۆ عەلی زەیدی، لە رێوڕسمێکی تایبەتدا وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستبەکار بوو.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، تاوەباران و هەورە بروسکە ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت بە شێوەی پچڕ پچڕ و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.
شارەزایەکی گەردونناسی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکات و رایگەیاند، بەپێی شیکارە زانستییەکان ٢٧ـی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە.
وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ دەستبەکار بوو، دووپاتیشی کردەوە کە پێشینەی کارەکانی وەزارەت لە قۆناغی داهاتوودا بریتیین لە زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان و کۆتاییهێنان بە پرسی غازی سووتاو. وتیشی، مانگی رابردوو تەنیا ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی گەرووی هورمزەوە هەناردە کراوە.
میدیا جیهانییەکان ئاشکرایان کرد کە حکومەتی عێراق بە مەبەستی پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی گشتی وڵات، دەستی بە گفتوگۆی سەرەتایی کردووە لەگەڵ سندوقی نێودەوڵەتیی دراو و بانکی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی قەرز، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران و داخرانی گەرووی هورمزەوە هەناردەکردنی نەوتی عێراق راگیراوە.
سبەینێ دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت و بەپێی خشتەی مووچە سبەینێ سێیەم رۆژی دابەشکرنی مووچەی مانگی چوارە.
وتەبێژی حەج و عومرە رایگەیاند، تا ئەمڕۆ نزیکەی چوار هەزار حاجی کوردستان گەیشتوونەتە سعودیە و تەندروستی هەموویان باشە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپی دایەوە، لەبارەی بردنی چەک لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە و رایگەیاند، ئێران هیچ بایەخێک بە قسەی بەرپرسانی ئەمریکا نادات و دەبێت ئافەرین بە گەلی کورد بوترێت کە ئەمجارەش پیلانی ئەمریکایان پووچەڵ کردەوە.
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٣ ساڵ بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی تونێلی پێشڕەو رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی کاری چاکسازییەوە، بڕیاریانداوە تونێلەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بە شێوەیەکی کاتی دابخەن و پڕۆسەی داخستنەکە لە شەوی یەکشەممەوە دەستپێدەکات.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە عێراق/ گروپی Ooredoo، هاوبەشییەکی ستراتیژیی چەندین ساڵە لەگەڵ یەکێک لە دێرینترین یانەکانی تۆپی پێی جیهاندا دەکات کە دەستکەوتێكە مژدەی سەردەمێکی نوێی پێیە بۆ بزنسی عێراقی لەسەر شانۆی جیهانی و یەکەمین هاوبەشی لەو جۆرەیە لە مێژووی عێراقدا.
پەیامنێڕی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەگوندی سەرسیان لە ناحیەی بنگرد هەورەبرووسکە لە چوار کەسی داوە کە ئەندامی یەک خێزانن، دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
فراکسیۆنی گرێبەستی نیشتمانی کشانەوەی فەرمی خۆی لە هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان راگەیاند، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە ناویان بردووە بە پێشێلکردنی رێککەوتنە سیاسییەکان و پەراوێزخستنیان لە کۆبوونەوەی رابردووی پەرلەمانی عێراقدا.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە هەوڵی دزینی دوو ئۆتۆمبێلیان دابوو لە گەراجی ماڵێکدا لە گەڕەکی رزگاری.
کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین و تاوەباران لەگەڵ هەورەبرووسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و هاوکات، لە چەند ناوچەیەکیش ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
توێژەرێکی کورد لە بواری کیمیای شیکاریدا، داهێنانێکی نوێی لە بواری پشکنینی ماددە زیانبەخشەکانی ناو قوماش و جلوبەرگدا ئەنجامداوە، کە بڕیارە لە دوو ساڵی داهاتوودا وەک رێگایەکی ستانداردی باوەڕپێکراو لەسەر ئاستی جیهان بڵاوبکرێتەوە و کاری پێبکرێت، کە کاتی کارکردن لەسەر سامپڵەکان و تێچووی پشکنینەکان بە رێژەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر سنووری پارێزگای هەولێر و سەرجەمیان تێکشکێندران، تا ئێستاش زیانەکان بە تەواوی نەزانراون.