ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بارزانی و عەلی زەیدی ئاشکرا کرا
هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بە شێوەیەکی سەرەتایی لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی داهاتوو رێککەوتن، تاوەکو بەپێی پلانەکان پێداویستیی بازاڕە جیهانییەکان لەم قۆناغەدا دابین بکەن.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام بۆ سبەینێ یەکشەممە شەپۆلێکی بارانی بەهاری و هەورە تریشقە ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەڵوێستەکان کردەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە بتوانێت رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببێتەوە.
لە رووداوێکی دڵتەزێندا لە هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ، ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو قووڵایی ئاوەکەوە، کە بەهۆیەوە سێ منداڵ کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، بێسەروشوێن بوون.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕی دراو لە سلێمانی، نرخی دراوهكان گۆڕانكارییان بهسهردا هات و نرخی دۆلار بهرامبهر به دیناری عێراقی دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئایینی ههرێم رایگهیاند، بڕیاردراوه حاجیانی كوردستان له ههولێر و سلێمانی رۆژی ٧ـی ئایار، به فڕۆكه گهشت بۆ سعودیه بكهن.
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بە یاوەری شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە پێشوازی لێکرا.
لەسەر ڕێگای سەیدسادق - ناڵپارێز دەستڕێژی گولـلە لە شۆفێری بارهەڵگرێک (تانکەر) کرا و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرت، لە ئەنجامی رووداوەکەشدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بریندار بوو.
شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە بەهۆی ئەنجامدانی کاری قیرتاوکردنەوە، لە کاتژمێر ٨:٣٠ـی ئەمشەوەوە بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بە تەواوی بەربەست دەکرێت.
سێ مانگی بەهار لەناو فەرهەنگی کوردی و ساڵنامەی کشتوکاڵدا بە سێ ناوی جیاواز ناودەبرێن و هەر ناوێک بەگوێرەی بڕی ئەو بارانەی لەو مانگەدا دەبارێت دیاریکراوە.
هێزی دەریایی ئەمەریكا هەنگاوێكی نوێدەنێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی ئێران لە گەرووی هورمز و پەنا بۆ تەكنەلۆژیای زیرەكیی دەستكرد دەبات.
نەوتی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەی بۆری نەوتی بەسرە ـ حەدیسە کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە و توانای گواستنەوەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل هەیە لە رۆژێکدا، هەروەها لە چەند رۆژی داهاتوودا هەناردەکردن لە رێگەی بۆری کەرکوک - جەیهان بە توانای ٦٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دەستپێدەکاتەوە.
لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی هەڵەبجە هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و رایگەیاند، سبەینێ لای ژمارەیەک بریکار غاز دابەش دەکرێت، داواش دەکات سەردانی کارگەکان نەکەن چونکە غاز لەوێ دابەش ناکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، منداڵێک لە ناوچەی گەشتیاریی ئیمامی زامن لە سنووری هەڵەبجە خنکا و تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سنووری برادۆست هاوڵاتییەکی تەمەن ٧٠ ساڵان بەهۆی کەمی خواردن و شەکەتیەوە دۆخی تێک چووە و بەر لەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
وەزیری دارایی عێراق سکاڵایەکی لەسەر هەرێم تۆمارکردووە بۆ وەرگرتنەوەی موڵکەکانی حکومەتی عێراق لە وەزارەتی دارایی هەرێم و پێشبینی دەکرێت، سکاڵاکەی دادگای فیدراڵی پەیوەندیەکانی بەغدا و هەرێم ئاڵۆزتر بکات، سکاڵاکە ساڵی ٢٠٢٤ـدا لەسەر هەریەک لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و وەزیری دادی هەرێم تۆمارکراوە.
مەسرور بارزانی لە رۆژی جیهانی کرێکاران دەڵێت، حکومەت پابەند دەبێت بە پاراستنی مافی کرێکاران و بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی ژیانێکی شایستە و هەلومەرجی کارکردن بۆیان و ماندووبوون و تێکۆشانی کرێکارانی کوردستان بەرز دەنرخێنێت .
وەزیری بازرگانیی عێراق دەڵێت، بڕی ١٠٠ ملیار دیناری وەک بەشێکی تری پارەی ئەو جوتیارانە خەرج کرد کە بۆ وەرزی کشتوکاڵیی ٢٠٢٥ گەنمیان رادەست کردووە.
چاوگێک میدیا عێراقیەکانی راگەیاند، عەلی زەیدی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و پرسی پشکە وزارییەکانی کورد لە حکومەتی نوێداتاوتوێ دەکات.
بافڵ تاڵەبانی لە رۆژی ١ـی ئایار، رۆژی جیهانی کرێکاران دەڵێت، " گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کرێکارانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەین، کرێکاران تەنها هێزی کار نین، بەڵکو سامانێکی نیشتیمانیی گەورە و بێوێنەن، بەبێ کۆشش و عارەقی ناوچەوانی ئەوان هیچ وڵاتێک بەرەو پێشەوە هەنگاو نانێت".
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای کەلار - دەربەندیخان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
سەنتەری میترۆ رایگەیاند، "مانەوەی شێروان شێروانی و قارەمان شوکری لە زیندان، پەڵەیەکی رەشە بە نێوچەوانی ئەزموونی سیاسیی هەرێم و مانگرتنەكەی شێروان شێروانی لە بەندیخانە، زمانێكی تر شێوازێكی تری ناڕەزاییە لەبەرامبەر حوكمێك كە بە سەركۆنەكردن و بێزاری پێشوازی لێكرا، ئەمڕۆ شیروان شیروانی و قارەمان شوکری ئازاد بكەن باشترە لە سبەی ".
سێنتکۆم و سوپاسالاری وڵاتەکە پلانی نوێی سەربازییان بۆ هێرشکردنە سەر تاران خستووەتە بەردەم ترەمپ و ئەویش دەڵێت، مەرجی کۆتایهاتنی جەنگ رێگرییە لە ئێران بۆ بوون بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
كهمێك لهمهوبهر، لهڕێگهی چەند درۆنێکەوە هێرشكرایه سهر كهمپی ئازادی له كۆیه و دهوروبهری، بهگوێرهی زانیارییە سەرەتاییەکان، كهوتنهخوارهوهی درۆنهكان هیچ زیانێكی گیانیان نهبووه.
ئاگر لە لە دووکانی فیتەرەکانی نزیک گەراجی سلێمانی لە کەرکوک کەوتەوە و بە وتەی شایەتحاڵەکان چوار گەراجی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل و دوو ئۆتۆمبێلیش سووتان.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانیان لە ٨٢٪ کارگەکانی درۆنی ئێرانیان لەناوبردووە و هەروەها ئێران بە پەرۆشە بۆ رێککەوتن. دەشڵێت، هیچ لارییەکی نییە لەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەشداریی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦، بکات.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، کەشوهەوای سبەی هەینی بەزۆری سەقامگیر دەبێت و بارودۆخەکە زۆر گونجاوە گەشت و سەیران. کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، سبەینێ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت لەکاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری نمە باران هەیە لەناوچەکانی سنووری رۆژئاوا.
کارەبای راپەڕین رایگەیاند، بەهۆی کارکردن لە وێستگەیەکی کارەبا سبەی هەینی بۆ ماوەی چوار کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی لە دەڤەری راپەڕین دەکوژێتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا، ماوەی مانەوەی ئەو خوێندکارانەی هەرێم کە لە زانکۆکانی ئێران دەخوێنن تاوەکو رۆژی ١٥ـی ئایار درێژکردەوە.
دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی زەیدیی ئەنجامدا و پیرۆزبایی دیاریکردنی کرد وەک کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت، هەروەها بانگهێشتنامەی فەرمی ئاراستەکرد بۆ سەردانیکردنی ئەمریکا.