نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات؛ نرخی ١٠٠ دۆلار چەندە؟
کاتژمێر شەش و خولەکی بەیانی دەگاتە ئۆفیسەکەی، بەزۆری جل و بەرگی رەشی لەبەردایە و و هەر بەو زوویە کۆمەڵێک کاغەز واژۆ دەکات، وەڵامی نامە کورتەکان دەداتەوە کە پەیوەندییان بە پرۆتۆکۆڵەکانی بودجەوە هەیە، و داواکارییەکانی خەرجکردن ڕەتدەکاتەوە کە بە گوماناوی دەزانێت.
بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاتووچۆی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتییان دەتوانن لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان مۆڵەتی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی یەک بۆ سێ ساڵ بەدەستبهێنن و تێچووەکەشی لە ٦٠ هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و بە ماوەی نیو کاتژمێر مامەڵەکان تەواو دەکرێن و مۆڵەتەکە وەردەگیرێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڕیاری قەدەغەکردنی هەموو جۆرە مامەڵەیەکی بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان و بازرگانی فۆڕێکس دەرکرد و رایگەیاند، هەر کەس و گروپێک لەژێر ناوی کۆمپانیادا لەم بوارانەدا کار بکات شوێنەکەی دادەخرێت و رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەبێتەوە.
رۆژنامەیەکی تورکی دەڵێت، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی توركیا، داوایەکی پێشکەشی ئاکپارتی کردووە سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئەو گەریلایانەی پەکەکە کەچەک دادەنێن، ئاکپارتیش رایگەیاند، پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە قۆناغ بە قۆناغ و بەپێی پلان بەردەوامە و پڕۆسەی ئاشتی بەبێ کێشە بەرەوپێشەوە دەڕوات.
سودانی بڕیاری پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی دا لەسەر چۆنییەتی مامەڵەکردنی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ گردبوونەوەی جوتیاران کە هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکردوون و جەختی لە وەرگرتنی تەواوی داواکارییەکانیان کردەوە.
بەهای زێڕ لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٠ هەزار دابەزی و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٩ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پزیشکانی دانەمەزراو لە شاری سلێمانی دژی پشتگوێخستنی داواکارییەکانیان و دانەمەزراندنیان لە کەرتی گشتی گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
لە کەرکوک دەست بە دروێنەی گەنم دەکرێت و بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەشەوە بەرهەمەکان لە جوتیاران وەربگیرێت.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینی باران بارینی بەهاری و تاوەباران دەکرێت، سبەینێش پێشبینی خۆڵبارین دەکرێت لە سەنتەری شارەکان و هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.
چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تى وت، لەگەڵ رادەستکردنی داهاتی ناوخۆدا دەستبەجێ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرن.
ئێران پێشنیازێکی ١٤ خاڵی پێشکەشی ئەمریکا کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، ئەوان پلانی خۆیان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەش کردووە و ئێستا وەڵام لای ئەمریکایە.
ترەمپ دەڵێت، "بەمزوانە لەو پلانە دەکۆڵمەوە ئێران بۆی ناردوین و پێموانییە پلانێكی قبوڵکراو بێت، ئەگەر هەیە هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەستپێبکاتەوە".
خواردنەوەی شەربەتی هەنار بە شێوەیەکی رێکوپێک دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن، بەڵام ئەنجامەکان جیاوازن.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە کەناڵێکی راگەیاندن هەرچی لەبارەی شاردنەوەی چەکی ئەمریکی لە کۆگاکانی وەزارەت لە هەولێر وتراوە، "دوورە لە راستی و تەنها چەواشەکارییە".
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی دابینکردنی دۆلار بۆ حەواڵەی دەرەکی بەردەوامە و دەشڵێت، مووچەی فەرمانبەران مسۆگەرە و بانکەکە لەگەڵ حکومەت هاوکار دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا شاسوار عەبدولواحید بە راشکاوى داواى لە عەلى زەیدى کردووە ئەولەویەتى کارەکانى چارەسەرکردنى کێشەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بێت.
کەمێک پێش ئێستا سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق گەیشتە ئۆفیسی سەرەکی نەوەی نوێ لە گوندی ئەڵمانی، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.
یانەی ئامەد سپۆری باکووری کوردستان مێژووی نووسییەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، سەرکەوتنی بۆ خولی نایابی تورکیا (سوپەرلیگ) مسۆگەر کرد.
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایگەیاند، سبەی لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دەست بە دابەشکردنی غاز دەکرێت و دەشڵێت، هیچ کەس بۆ وەرگرتنی غاز سەردانی کارگەکانی غاز نەکات، چونکە تەنها بە فۆڕمی خۆراک دابەشدەکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی رڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، گەیشتە سلێمانی و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکومەتی ماوەسەرچوو لەگەڵ عەلى زەیدى، سەرۆک وەزیرانى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق کۆبووەوە و پشتیوانیی خۆى بۆ هەوڵەکانى پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق، باندێكی دزی ماتۆڕسكیلیان دەستگیرکرد.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ هەر ١٨ پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ و جێگری سەرۆکی جوڵانەوەکە کۆبووەوە و دۆخی ناوخۆ و ناوچەکە و پێکهێنانی حکومەتیان تاوتوێکرد.
هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بە شێوەیەکی سەرەتایی لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی داهاتوو رێککەوتن، تاوەکو بەپێی پلانەکان پێداویستیی بازاڕە جیهانییەکان لەم قۆناغەدا دابین بکەن.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام بۆ سبەینێ یەکشەممە شەپۆلێکی بارانی بەهاری و هەورە تریشقە ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەڵوێستەکان کردەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە بتوانێت رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببێتەوە.
لە رووداوێکی دڵتەزێندا لە هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ، ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو قووڵایی ئاوەکەوە، کە بەهۆیەوە سێ منداڵ کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، بێسەروشوێن بوون.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕی دراو لە سلێمانی، نرخی دراوهكان گۆڕانكارییان بهسهردا هات و نرخی دۆلار بهرامبهر به دیناری عێراقی دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئایینی ههرێم رایگهیاند، بڕیاردراوه حاجیانی كوردستان له ههولێر و سلێمانی رۆژی ٧ـی ئایار، به فڕۆكه گهشت بۆ سعودیه بكهن.