کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریکرا
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی باسم بەدری بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندیدکرد.
پۆلیسی ههولێر لهبارهی كوژرانی ژن و پیاوێك لهلایهن كوڕهكهیانهوه له پیرمام رایگەیاند، پهڕاوی لێكۆڵینهوه بۆ رووداوهكهكه كراوهتهوه.
لە رزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، تەقە لە دوو كەس دەكرێت و بریندار دەكرێن، پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت، لێكۆڵاینەوەی دەستپێكردووە و فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ تەقەكەرەكە دەرچووە.
ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە کاسبکارانی شاری دهۆک لە نزیک بازگەی "چامە" دژی تێکدانی شوێنی کارەکانیان گردبوونەوە و بۆ ماوەیەک رێگای سەرەکیی نێوان دهۆک و هەولێریان داخست، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەیان پێکرا.
وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەڕاگەیەنراوێکدا وەڵامی قسەکانی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوەو دەڵێت،" لەمیدیاکانەوە سەرۆکی حزبێک باسی ئەوەی کردووە کە هەرێمی کوردستان دوو ئیدارەییەو هەروەها لەپەیوەندی بە دەنگۆی ناردنی چەکی ئەمەریکی کۆمەڵێک چەواشەکاری کردووە".
لە پیرمام گەنجێک دایک و باوکی خۆی کوشتووە دوای ماوەیەکی زۆر دراوسێکانی بە رووداوەکەیان زانیوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی تەقەکردندا لە رزگاریی لە سنووری کەلار، دوو کەس بریندار بوون کە یەکێکیان ئەحمەد عەلی ناسراو بە "ئەحمەدی حاجی فاتم"، ئەندامی ژووری بازرگانی سلێمانییە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، نزیکەی ٨٠ بنکەیان بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران ئامادەکردووە، هاوکات هۆشداریشی لە دەستکاریکردنی بەرهەمی گەنمەکە داوە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "ئەگەر لە دانوستانەکان پێشکەوتنی راستەقینە بێتە ئاراوە، ئامادەم بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی ئێران".
لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی راگرتنی ناردنی دۆلار لەلایەن ئەمریکاوە بۆ عێراق، چەند چاوگێکی باڵا لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تییان وت، خەرجکردنی دۆلاری نەوت رانەگیراوە و ئەوەی راگیراوە دۆلاری زیادەی نەوتە و جەختیانکردەوە کە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر مووچە نابێت.
پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بۆ ئەمساڵیش وەزارەتی بازرگانیی عێراق تەنێک گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەربگرێت، سەبارەت بە بەرهەمی گەنمی هەرێمیش، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ وتی، بری وەرگرتنی گەنم زیادکرا بۆ ٤٠٠ هەزار تەن هاوشیوەی ساڵی رابردوو.
ئاژانسەکان دەڵێن، تا کاتی پێکهێنانی کابینەی نوێ، ئەمریکا ڕەوانەکردنی دۆلاری بۆ عێراق راگرت، چاوگێکیش لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، "تا ئێستا بە فەرمی هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیەیان پێنەگەیشتووە". هاوکات دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش لە بەزاڕەکانی هەرێم بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی.
هاتوچۆی هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتییان و گەشتیاران دەکات، بۆ کەمکردنەوەی سەرپێچییەکان، هاوکاری تیمەکانیان بن لە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان و دەشڵێت، لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەک لە سنووری پارێزگاکە و ناوچە گەشتیارییەکان، ڤیدیۆی سەرپێچییەکە تۆمار بکەن و بۆیان بنێرن
ئیسماعیل قائانی رایگەیاند، پێکهێنانی حکومەت مافی گەلی عێراقە و تاوانبارانی دژە مرۆڤایەتی نابێ دەستوەردان لە کاروبارەکانیان بکەن.
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، هاوشێوەی ساڵی رابردوو بۆ ئەمساڵیش حاجییان قەرەبوو دەکرێنەوە و بڕە پارەیەکیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە و دەشڵێت، بۆ گەشتی ئەمساڵ زیاتر لە پێنج هەزار کەس لە هەرێمەوە فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن.
ئەنجومەنی راژەی گشتیی عێراق داوا دەکات ٨٣ هەزار پلەی وەزیفی نوێ لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦دا جێگیر بکرێت و رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و کارگێڕییەکانیان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی دامەزراندنەکە تەواو کردووە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشدارییەکی ئەمنیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان بەردەوامن لە داڕشتنی پلان بۆ ئەنجامدانی هێرشی زیاتر دژی هاوڵاتییانی ئەمریکی و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە سەرتاسەری عێراقدا.
هاوڵاتییەک لە سنوورى رانیە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە شاخى گڵەزەرد هەڵدێرا و بە وتەی بەرگری شارستانی راپەڕین، بەهۆیەوە قاچى شکاوە.
کەشناسیی هەرێم، ئاماری بارانبارینی ئەمڕۆی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی داتاکان، چوارتا لە پارێزگای سلێمانی بە تۆمارکردنی ٧٧ ملیمەتر باران، زۆرترین رێژەی بارانباری تیدا باریوە.
چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕتی وت، دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ رادەستکردنی لیستی مووچە و راپۆرتی دەرخستەی کۆتایی و دەشڵێت، لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری رادەستکردنن بە بەغدا.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، عێراق خاوەنی سیستەمێکی پەرلەمانییە و پێویستە هەموو لایەک رێز لەم سیستەمە بگرن. وتیشی، هەڵوێستە سیاسییەکانی پارتی و بایکۆتکردن بە واتای کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی نایەت.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی ناسەقامگیریی کەشوهەواوە شەپۆلێکی بارانبارین و بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و شەپۆلە هەتا ئێوارەی سبەینێ بەردەوامی دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تا ئێستا بڕیاری گەڕیی دووەمی دانوستانمان نەداوە و دەشڵێت، ئەمریکا بە گرتنەبەری رەفتاری دژبەیەک و پێشێلی بەردەوامی بڕگەکانی ئاگربەست نیشانی دا کە جددی نییە لە بەدواداچوونی پرۆسەی دیپلۆماسی.
میدیای ئێران، گومان دەخاتە سەر خولى دووەمى دانوستانەکان و ئاشکراى دەکات تاران بە مەرج دانوستان دەکاتەوە، لە کاتێکدا بڕیارە سبەى شاندى ئەمریکا بەرەو ئیسلامئاباد بەڕێبکەوێت.
سهرۆكی ئهمریكا رایگهیاند، هێزهكانیان له كهنداوی عومان دهستیان بهسهر كهشتییهكی گهورهی ئێرانیدا گرتووه كه ههوڵیداوه گهمارۆ دهریاییهكهیان ببهزێنێت.
لاهور جەنگی دەڵێت، هەشت مانگە دوور لەهەموو عورفێکی دامەزراوەیی و یاسایی بە ناحەق زیندانی کراوین". دەشڵێت، رێگە نادەن دۆسییەیەکان بچێتە دادگای تەمیز، بۆیە لەگەڵ پۆڵاد جەنگی پێکەوە بڕیاریانداوە لەئەمڕۆوە مان لە خواردن بگرن.
کۆمسیۆن دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی راگەیاند و ئاشکرایکرد، هەر لەم قۆناغەدا لەدایکبووانی ساڵی ٢٠٠٨ تۆمار دەکرێن.
وتەبێژی نەوەی نوێ دەڵێت، کەناڵە درۆزنەکەی مەسروور بارزانی، بە ناوی بەرپرسێکی نەوەی نوێوە هەواڵێکی درۆی بڵاوکردووەتەوە و دەشڵێت، "لای ئێمە ئەوەی دەبابەی بەعسی هێنابێت و شەنگال و کوردستانی فرۆشتبێت ئەوە جێی متمانە نییە".
بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی رایگەیاند، پڕۆسەی بەڕێکەوتنی حاجییانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ وڵاتی سعودیە لە رۆژی ٧ـی مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تاران تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لە بارەی بەشدارییکردن لە گەڕێکی نوێی دانوستانەکان ئەمریکا نەداوە.