دارایی عێراق لەبارەی دامەزراندنەوە روونکردنەوە دەدات
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، تەواوی داواکاریی بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراویان بۆ دابینکردنی دۆلار جێبەجێ کردووە، ئەمەش بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستیی حاجیان، گەشتیاران و حەواڵە دەرەکییەکان.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئەگەری رێکنەکەوتنیان لەگەڵ ئێران، سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، هاوکات پێشبینی دەکات تاران ناچار بێت شاندێک بۆ دانوستان رەوانە بکات و لە کۆتاییدا بگەنە رێککەوتنێکی مەزن.
وەزارەتی دارایی عێراق لە روونکردنەوەیەکی فەرمیدا، سەرجەم ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانی بودجەی سێ ساڵە دەکەن، کە ژمارەیان ١٥٠ هەزار پلەی وەزیفییە. وەزارەت جەخت دەکاتەوە کە ئەم دەنگۆیانە بێبنەمان و دوورن لە راستییەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەکانی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلەکانی بارانبارینەوە زۆرینەی بەنداوەکان پڕبوون و هەرێمی کوردستان لە قۆناغی ئاسایشی ئاودایە، ئاماژە بەوەش دەکات کە بەنداوی دوکان تەنها پێنج مەتری ماوە بۆ سەرڕێژکردن.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی دووەمی ئەمساڵ و ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئێستادا پڕۆسەی جیاکردنەوەی ناوی ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە وەستاوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شەڕە تەقە لە نێوان پێنج کەسدا لەبەردەم دادگای هەولێر روویداوە و کەسێکیان دەستگیرکراوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مانگرتنی لاهور جەنگی لە خواردن، محەمەدی حاجی مەحمود، داوا لە داوا بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی دەکات کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێنن و رێگەچارەیەکی گونجاو بدۆزنەوە و جەخت لە پاراستنی مێژووی ئازادیی رادەربڕین لە ناو یەکێتیدا دەکاتەوە.
وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، هیچ گرفتێک لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نەماوە و لیستی مووچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەکرێت و دوای دابەشکردنی مووچەی عێراق، بەغدا مووچەی هەرێمیش دەنێردرێت.
کەسایەتییەکی نزیک لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تاوەکو ئەم ساتە بڕیاری پێشوو بۆ راسپاردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ کاندیدێکی نوێ بە فەرمی رانەگەیەندراوە.
بەرپرسی نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیكی رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەردانی نوری مالیکی کردووە و باسیان لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی کرد.
بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە گەشتی ئەمساڵی حاجیانی هەرێم لە رێگەی وشکانییەوە دەبێت و حکومەتیش بڕیاریداوە بۆ هەر حاجییەک بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی دابین بکات کە ١٣٢ هەزارە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.
رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە چۆمان بەرزترین رێژە لە چۆمان کە ٥٧ ملمە و سۆران بە ٥٤.٢ ملم بەرزترین رێژەی دابارینیان تیادا تۆمارکراوە.
کەشناسی رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ و سبەی تاوە بارانی بەهاری و هەورەبرووسکە لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرمیش گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.
سبەینێ ئاگربەست کۆتایی دێت و بەرپرسێکی حکومەتی پاکستانیش دەڵێت، ئەمڕۆ شاندی ئەمریکا و ئێران بۆ دانوستان دەگەنە پاکستان بەڵام تائێستا تاران بە فەرمی ئامادەیی دەرنەبڕیوە بچێتە ئیسلام ئاباد.
بەهای زێڕ لە هەرێم دابەزی و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٣٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئێران دانوستان دەکات و ئەگەر ئەوە نەکەن، ڕووبەڕووی کێشەیەک دەبنەوە کە وێنەی نەبووە، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش وتی، ئەوان دانوستان لەژێر هەڕەشە قبوڵ ناکەن و ترەمپ هەوڵ دەدات لە رێگەی سەپاندنی گەمارۆ و پێشێلکردنی ئاگربەستەوە، دانوستانەکان بگۆڕێت بۆ تەسلیمبوون کە ئەوەش قبوڵ ناکەن.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئۆپەراسیۆنی چەكوشی نیوەشەو پێگەكانی تۆزی ئەتۆمی ئێرانی بە تەواوی خاپوركرد و هێنانە دەرەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران پرۆسەیەکی درێژ و قورس دەبێت.
میدیای ئێران رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی ئێران بەرەو پاكستان بەڕێبکەوێت، ئاژانسەکان باس لەوە دەکەن، چاوەروان دەکرێت خولی دووەمی دانوستانەکانی واشنتۆن و تاران پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێبکات.ترەمپیش دەڵێت، گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران لە رۆژێک زیاتر ناخایەنێت.
سەرۆک کۆماری عێراق فەرمانی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆماری بۆ دەستبەکاربوون پێشکەش بە پارێزگاری نوێی کەرکوک کرد.
چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆبوونەوە و ئەمینداری چوارچێوەکەش وتی، کۆبوونەوەکەیان ئەرێنی بووە و سبەی و دوو سبەیش کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.
پۆلیسی ههولێر لهبارهی كوژرانی ژن و پیاوێك لهلایهن كوڕهكهیانهوه له پیرمام رایگەیاند، پهڕاوی لێكۆڵینهوه بۆ رووداوهكهكه كراوهتهوه.
لە رزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، تەقە لە دوو كەس دەكرێت و بریندار دەكرێن، پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت، لێكۆڵاینەوەی دەستپێكردووە و فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ تەقەكەرەكە دەرچووە.
ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە کاسبکارانی شاری دهۆک لە نزیک بازگەی "چامە" دژی تێکدانی شوێنی کارەکانیان گردبوونەوە و بۆ ماوەیەک رێگای سەرەکیی نێوان دهۆک و هەولێریان داخست، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەیان پێکرا.
وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەڕاگەیەنراوێکدا وەڵامی قسەکانی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوەو دەڵێت،" لەمیدیاکانەوە سەرۆکی حزبێک باسی ئەوەی کردووە کە هەرێمی کوردستان دوو ئیدارەییەو هەروەها لەپەیوەندی بە دەنگۆی ناردنی چەکی ئەمەریکی کۆمەڵێک چەواشەکاری کردووە".
لە پیرمام گەنجێک دایک و باوکی خۆی کوشتووە دوای ماوەیەکی زۆر دراوسێکانی بە رووداوەکەیان زانیوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی تەقەکردندا لە رزگاریی لە سنووری کەلار، دوو کەس بریندار بوون کە یەکێکیان ئەحمەد عەلی ناسراو بە "ئەحمەدی حاجی فاتم"، ئەندامی ژووری بازرگانی سلێمانییە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، نزیکەی ٨٠ بنکەیان بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران ئامادەکردووە، هاوکات هۆشداریشی لە دەستکاریکردنی بەرهەمی گەنمەکە داوە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "ئەگەر لە دانوستانەکان پێشکەوتنی راستەقینە بێتە ئاراوە، ئامادەم بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی ئێران".
لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی راگرتنی ناردنی دۆلار لەلایەن ئەمریکاوە بۆ عێراق، چەند چاوگێکی باڵا لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تییان وت، خەرجکردنی دۆلاری نەوت رانەگیراوە و ئەوەی راگیراوە دۆلاری زیادەی نەوتە و جەختیانکردەوە کە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر مووچە نابێت.
پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بۆ ئەمساڵیش وەزارەتی بازرگانیی عێراق تەنێک گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەربگرێت، سەبارەت بە بەرهەمی گەنمی هەرێمیش، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ وتی، بری وەرگرتنی گەنم زیادکرا بۆ ٤٠٠ هەزار تەن هاوشیوەی ساڵی رابردوو.