شەپۆلێکی نوێی باران و تەرزە بەڕێوەیە؛ هۆشداری دەدرێت
شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێكی ناجێگیری كەشوهەوا بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم بەرێوەیە و هاوکات هۆشداریش لە بارینی بارانی بەلێزمە و تەرزە دەدات لەگەڵ بوونی هەورەبروسكە.
لە پای کار و چالاکییەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و گرنگی دان بە کێشەکانی خەڵک، لە میانی رێوڕەسمێکدا دامەزراوەی حەیەدەری، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە کەناڵی ئێن ئاڕ تی.
سەرۆکی پێشووی سوریا، بەشار ئەسەد، بە شێوەی نا ئامادەبوو (غیاب) لەگەڵ ماهر ئەسەدی برای لە یەکەمین دانیشتنی "دادپەروەری راگوزەر" لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دادگایی کران.
بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا گوژمەیەکی نوێی پارەی گەنمی جوتیاران لە بەغداوە بگاتە هەرێم و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن چارەسەری کێشەکان ناکات و دەبێت پارتی بەپێی ئیستحقاقی خۆی حکومەت پێکبهێنێت، دەشڵێت، "رێککەوتن لەگەڵ نەوەی نوێ بۆ خزمەتکردنە نەک موئامەرە".
حکومەتی ماوەبەسەرچوو تائێستا داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا نەکردووە، چاوگێکیش بە ئێن ئار تی وت، هەرێم داوای کردووە بەغدا بەشێوەی مەقاسە موچە بنێرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گۆڕانکاریی لە گەشتی وشکانیی حاجیانی هەرێم کرا، لە عەرعەرەوە بە فڕۆکە دەگوازرێنەوە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران نەگەیشتووەتە رێککەوتن و گەیشتنە بنبەست هاوکات، لە ئێستادا پێشنیاری ئەسعەد عیدانی وەک بژاردەیەکی نوێ کراوە و پێشنیازێکی تر هەیە بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی یەک ساڵ تەمەنی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی درێژبکاتەوە.
سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، سبەینێ لەگەڵ سەندیکای نانەواکانی سلێمانی کۆدەبنەوە بەشە غازیان بۆ زیاد دەکەن بە مەبەستی ئەوەی نانەواخانەکان دەستکاری نرخی نان نەکەن.
دوای ئەوەی گەنجێک لە سنووری شارباژێڕ کەوتە ئاوەوە و خنکا، ماوەی چوار رۆژە لەلایەن خەڵک و تیمی غەواسەوە بەدوایدا دەگەڕێن و کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، تا ئێستا ئامادەنین لەگەڵ یەکێتی و نەوەی نوێ بەیەکەوە دابنیشین بۆ پێکهێنانی حکومەت.
میدیای فەرمی ئێران دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق راگەیاند و دوای وەستانێکی زۆر بەهۆی دۆخی جەنگەوە ئەمڕۆ یەکەم فڕۆکە لە تارانەوە گەیشتە نەجەف.
رێبوار تەها بۆ یەکەمجار سەردانی محەمەد سەمعانی کرد دوای دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری کەرکوک و هەردوولا رێگاکانی بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانیان بۆ خزمەتکردنی پارێزگاکە تاوتوێ کرد.
تەنها چەند کاتژمێرێکی کەم لەبەردەم سەرۆک کۆمار ماوە بۆ راسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران و شارەزایەکی یاسایی ئاشکرای دەکات کە دەستوور لە حاڵەتی تێپەڕبوونی وادە یاساییەکەدا تووشی بنبەست بووە و هیچ چارەسەرێکی روونی بۆ ئەو کێشەیە دانەناوە، بۆیە سەرۆک کۆمار ناچارە بۆ رێگری لە پەککەوتنی پرۆسەکە پەنا بۆ دادگای فیدراڵی ببات.
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات بۆ ئەمڕۆ و سبەی شەپۆلێکی تاوە بارانی بەهاری و هەورەبرووسکە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بگرێتەوە کە لە هەندێک ناوچە بارانی مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرماش روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
یەکەم کاروانی حاجیانی کەرکوک بە رێگەی وشکانی بەرەو سعودیە بە رێکەوتن کە ژمارەیان ١٤٣ کەسە.
لەم هەفتەیەدا و سەرباری داخستنی ئۆفیسەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک، ئیشی لەسەر هەر بابەتێک کردبێت بە خێرایی ئەنجامی هەبووە و گۆڕانکاری دروستکردووە، ئێن ئاڕ تی بەدواداچونی کرد بۆ کێشەی نەبوونی غاز لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی شێخان هەروەها پیسبوونی ژینگەی فێڵاو، دوابەدوای بەدواداچوونەکان لایەنە پەیوەندیدارەکان کێشەکەیان چارەسەر کرد.
شاندێکی پارتی لە کەرکوک سەردانی پارێزگاری نوێی شارەکەیان کرد و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیان لێکرد.
وتەبێژی بەنزینخانەی سلێمانی بە ئێن ئاڕتی وت، نرخی نەوت و غاز و گاز و بەنزین لە سلێمانی دابەزی.
دوای نزیکەی ٥٠ رۆژ لە کۆچی دواییکردنی، نوسەر و شاعیری کورد رەفیق سابیر ئەمڕۆ دەهێنرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە قەڵادزێ لە زێدی خۆی بە خاک دەسپێردرێت.
هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن و سەرۆکی ئێرانیش دەڵێت، گەمارۆکانی ئەمریکا رێگرن لە دروستبوونی متمانە و ئاژانسەکان رایانگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ عێراقچی و شاندی ئێران دەچن بۆ پاکستان و لەوانەیە لە رۆژانی داهاتوودا شاندی ئەمریکا و ئێران کۆببنەوە.
بەهۆی گرانیی نرخی بەنزینەوە لە هەرێم شۆفێرانی سنووری دهۆک چەندین کاتژمێر لە نۆرەی وەرگرتنی بەنزینی ٧٥- دیناریدا دەوەستن.
دووەم برینداری رووداوەکەی سنووری بەردەڕەش بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
چوالە بە یەکێک لە میوە باوەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت، بەتایبەتی لە وەرزی بەهاردا، چەندین سوودی تەندروستی گرنگی هەیە.
نرخی زێڕ لە هەرێم بەرزبووە و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٣٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئێوارە خوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان رێکخستبوو لە هۆڵی هۆتێل هیڵتۆن لە نزیک کۆشکی سپی، تەقەکەرێک بەخێرایی هاتە ژوورەوە و چەند تەقەیەکی کرد.
هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی رانیە، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە چوار ساڵ بوو دوای ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزی بەرەو خوارووی عێراق هەڵاتبوو، بەڵام گەڕانەوەی بۆ رانیە و دزینی “دوو بوتڵە غاز” سەرجەم دۆسیە کۆنەکانی هەڵدایەوە و خستیە زیندانەوە.
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە راگرتنی پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)، ئەوەش بەهۆی ناجێگیریی دۆخی ناوچەکە و دواکەوتنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەک ئاڕاستەی ئەو هاوڵاتییانە دەکات کە فۆرمی کارتی ئەلیکترۆنیی مادەی ١٤٠یان پڕکردووەتەوە و داوایان لێدەکات بەپێی خشتەی راگەیەندراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.