بەهۆی دۆخی ناوچەکە؛ پەروەردە بڕیارێکی بۆ مامۆستایان دەرکرد
هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی رانیە، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە چوار ساڵ بوو دوای ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزی بەرەو خوارووی عێراق هەڵاتبوو، بەڵام گەڕانەوەی بۆ رانیە و دزینی “دوو بوتڵە غاز” سەرجەم دۆسیە کۆنەکانی هەڵدایەوە و خستیە زیندانەوە.
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە راگرتنی پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)، ئەوەش بەهۆی ناجێگیریی دۆخی ناوچەکە و دواکەوتنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەک ئاڕاستەی ئەو هاوڵاتییانە دەکات کە فۆرمی کارتی ئەلیکترۆنیی مادەی ١٤٠یان پڕکردووەتەوە و داوایان لێدەکات بەپێی خشتەی راگەیەندراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، کۆدەنگییەکی باش هەیە بۆ ئەوەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا راستەوخۆ لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە خەرج بکرێت و لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ـدا دابمەزرێن.
وەزیری دەرەوەی ئێران دوا سەردانەکەی بۆ پاکستان رایگەیاند، هێشتا روون نییە واشنتن بەڕاستی جدییە سەبارەت بە هەوڵە دیبلۆماسییەکان یا نا. دەشڵێت، تاران چوارچێوەیەکی کرداریی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی بە یەکجاری کۆتایی بە جەنگی سەر وڵاتەکەی بهێنێت.
ئەمڕۆ وڵاتی مالی رووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی چەکداری بووەوە کە پایتەخت و چەند شارێکی گەورەی کردە ئامانج و ئەمەش وەک یەکێک لە قەیرانە ئەمنییە هەرە جیددییەکانی ساڵانی رابردووی ئەو وڵاتە هەژمار دەکرێت.
دوای ئەوەی گەنجێک لە شاخەسووری شارباژێڕ کەوتە ئاوەوە و خنکا، دوو رۆژە لەلایەن خەڵک و تیمی غەواسەوە بەدوایدا دەگەڕێن و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا گەشتی شاندی وڵاتەکەی بۆ پاکستان هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، پێویست ناکات تیمەکەم ١٨ کاتژمێر گەشت بکەن بۆ قسەی بێسوود لەگەڵ ئێران. دەشڵێت، ئێرانییەکان دەتوانن هەر کاتێک بییانەوێت پەیوەندیمان پێوە بکەن.
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، "جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی و خزمەتگوزار دەکەینەوە کە وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانی هاوڵاتییان بێت".
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا لایەنە شیعییەکان لەسەر میکانیزمێک بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، ئەگەر هەیە کۆبوونەوەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سبەی دوابخرێت.
سەرەڕای چاوەڕوانییەکان بۆ دەستپێکردنی گەڕی دووەمی دانوستانەکان، وەزیری دەرەوەی ئێران، پاکستانی جێهێشت و بەرەو وڵاتانی عومان و رووسیا بەڕێکەوت، هاوکات تاوەکو ئێستا شاندی ئەمریکاش بۆ ئیسلامئاباد بەرێ نەکەوتوون.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێنمایی نوێی تایبەت بە مۆڵەتی بەخێوکەری منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەتی دەرکرد و بەپێی رێنماییەکان دایك و باوكەكە پێكەوە دەتوانن مۆڵەت وەربگرن بۆ بەخێوكردنی منداڵەكانیان ئەگەر دوو منداڵ بن.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، کۆمەڵێک رێکاری پێشوەختەیان گرتووەتەبەر بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتییان لە رێگەی خەزێنەی زیادەوە.
قائیمقامیەتی هەڵەبجە (لیژنەی سووتەمەنی)، ئاگادارییەکی گرنگ ئاراستەی هاووڵاتیانی پارێزگاکە دەکات سەبارەت بە دابەشکردنی غازی ماڵان.
یەکەم کاروانی حاجیانی ئەمساڵی عێراق بە رێگەی وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن و لە سەرەتای مانگی داهاتووش حاجیانی هەرێم بەڕێدەکەون.
ماوەی سێ رۆژە گەنجێکی تەمەن٢٥ساڵە لە شارباژێر و بە دیاریکراوی لە چەمی شاخەسور خنکاوە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
چاوگێک دەڵێت، حکومەتی عێراق و هەرێم تا ئێستا لەسەر بڕی داهاتی نانەوتی نەگەیشتوونەتە رێکککەوتن و دەشڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادەیی دەربڕیوە ٨٠ ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی رادەستبکات و تا ئێستاش حکومەتی عێراق وەڵامی نەداوەتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئاماری هێرشەکانی بۆ سەر هەرێم بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە٢٨ـی شوباتەوە تا ٢٠ـی ئەم مانگە، ٨٠٩ هێرشكراوەتە سەر هەرێم و زیاتر لە ١٤٠ کەسیش شەهید و برینداربوون.
کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و سبەینێش، شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە.
کۆبوونەوە بێ ئەنجامەکانی چوارچیوەی هەماهەنگی بەردەوامن و بەپێی کۆتا زانیارییەکان لە ناو چوارچێوەکەدا دوو بەرە دروستبوون، بەرەیەکیان پشتگیریی سودانی دەکەن بۆ بوونەوە بە سەرۆک وەزیران و بەرەیەکی دیکەش پشتگیریی مالیکی دەکەن.
لە سنووری بەردەڕەش دەستڕێژی گولـلە لە ماڵێک کرا و دوو کەس برینداربوون و چاوگێکش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، بە مەبەستی بێبەشنەبوونیان لە وەرگرتنی سووتەمەنی کارتی سووتەمەنی بۆ ئەو کەسانە دروستدەکرێت کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە.
نرخی زێڕ لە هەرێم بەرزبووە و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٣٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتوونەتە شاری ئیسلام ئابادی پاکستان، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستان کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمشەو جارێکیتر چوارچیوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران، سەرکردەیەکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانیش دەڵێت، سودانی و مالیکی چوارچێوەی هەماهەنگیان سەرپشککردووە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران.
وەزارەتی دادی ئەمریکا هەوڵى دەستبەسەرداگرتنى کۆشكێکی مەنسور بارزانی کوڕی سەرۆکی پارتی دەدات لە ئەمریکا کە نرخەکەی دەگاتە ٣٠ ملیۆن دۆلار، ئەوەش بە تۆمەتی بەرتیل و پارە سپیکردنەوە.
میدیاکانی ئەمریکا بە پشتبەستن بە لێپرسراوانی ئیدارەی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ بەنیازە ویتکۆف و کوشنەر بنێرێتە پاکستان تا بەشداری دانوستان لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بکەن.
وەزیری جەنگی ئەمریکا، ئامادەییی سوپای ئەمریکای راگەیاند و وتی، کات لە بەرژەوەندیی ئێراندا نییە و دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەمدایە بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی باش و ژیرانە.
سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون بە دەستوور بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان، ئەمەش بە پابەندبوونێکی دەستووری دەزانین کە ناتوانرێت دوابخرێت.