نرخی نەوت جێگیرە؟
لەسەر شەڕەكەی دوێنێی سنووری خەبات، ئاسایشی هەولێر دەڵێت، ئەو شەڕە لەسەر زەویوزار بووە و چەند کەسێکیش کە بەشداربوون لە شەڕەکەدا و چەکیان بەکارهێناوە، دەستگیركران.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٤٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی دوێنێ ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، دووبارە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
بازرگانی عێراق دەڵێت، ١ی ئاب دوا وادەی پڕکردنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراکی هاوڵاتییانە و پێویستە بە زووترین کات داتاکانیان نوێ بکەنەوە، بە پێچەوانەوە بەشەخۆراكەكەیان دەبڕدرێت.
رێکخراوی کەشناسی جیهانی دەڵێت، تا ئێستا بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە لە ئەوروپا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠٠ کەسیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، درۆنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتەخوارەوە و درۆنێکی تریش لە ئاسمانی ناوچەی سێبیران و گوندی گەزنە تەقێندرایەوە، هاوکات، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا.
کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت، بڕیارە دووشەممەی داهاتوو، لە سایلۆی هەولێر گەنمی جوتیارانی ناحیەی گوێر و دیبەگە لە سنووری مەخمور وەربگیرێت.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، درۆنێك لە پشت فڕۆکەخانەی کەرکوک، لە نێوان گەڕەکی بەدر و حەمزەلی کەوتەخوارەوە و دیار نییە لە کوێوە بۆ کوێ ئاڕاستەکراوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەم رووداوە کاریگەری لەسەر گەشتەکانیان نابێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق دەڵێت، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر کە ٦٢ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە، لە هەرێم دەستگیرکران.
بهڕێوهبهرایهتی بهرگری شارستانی كۆیه دەڵێت، دوای ١٢ رۆژ تهرمی منداڵێك دۆزرایهوه كه پێشتر لهگهڵ باوكی و براکەی كهوتنه ناو زێی بچوكەوە و خنكان.
شارەوانی سلێمانی دەڵێت، لە رۆژی شەممە، شەقامی سەرەکی سلێمانی-عەربەت بەهۆی قیرتاوکردنەوە دادەخرێت و داوا لە شۆفێران دەکات، لە رێگای شەقامی جێگرەوەوە تێپەڕن.
بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا کارتێکی بانکی ئەلیکترۆنی نوێ بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان دابینبکات و دەڵێت، لە ساڵی ئایندەوە سەرجەم کارتە ئەلکترۆنییەکانی تری عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەشی رۆژئاوای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماری سەردانیکردنی چارەخوازانی بۆ ناو نەخۆشخانەکە، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا بڵاوکردەوە و دەڵێت، نزیکەی ٢٠ هەزار کەس دەگرێتەوە.
پەروەردەی هەرێم دەڵێت، قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە ئێستاوە دەتوانن لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن خۆیان تۆمار بکەن، دەشڵێت، لە رێی لینکێکی تایبەتەوە، سەرجەم قوتابیان دەتوانن پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی وەربگرنەوە.
چاوگێک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، زیندانییهكى بەتەمەن بههۆى جەڵتەی دڵهوه گیانیلەدەستدا.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی دەنگۆی دەستپێکردنەوەی دامەزراندن لە فەرمانگە حكومییەكان دەڵێت، بەپێی بوودجەی سێ ساڵە، هەموو جۆرە دامەزراندن و گرێبەستێك راگیراوە.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، بڕیارە ئەمساڵ سێ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نوێ لە وڵاتەکەدا بکرێنەوە، وتیشی، لە رێی ٢٦ پڕۆژەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا فراواندەکرێت.
قائیمقامییەتی سلێمانی دەڵێت، لە مانگی شەشی ئەمساڵدا بە بڕی ٦١ ملیۆن دینار سزای پێبژاردنی ئەو شوێنانە دراوە كە سەرپێچی رێنماییەكانیان كردووە و ٢١ شوێنی كاریش داخراون.
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ سەرۆکی پارتیدا کۆبووەوە، بە گوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکی پارتیش، باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کردووە.
لیژنەی ئەمنی هەڵەبجە مۆڵەتی هەفتەیەک دەداتە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بۆ ناساندنی ئۆتۆمبێلەکانیان و بڕیاریشدرا چوونیان بۆ ناو سەنتەری شار و شوێنە گشتییەکان و ناوچە گەشتیارییەکان قەدەغە بکرێت.
کاردانەوەکانی رفاندن و ئەشکەنجەدانی سیپان ئامێدی لەلایەن هێزێکی پارتییەوە بەردەوامە و پارێزەرێکی راوێژکاریش لە ناڤینی ئێن ئاڕتیدا وتی، ئەو کارەی بەرامبەر سیپان ئامێدی کراوە بۆ ئەرشکردنی پەرلەمان و کەمکردنەوەی شکۆیەتی، وتیشی، پارێزبەندی لە هەرێمی کوردستان تەنها بۆ پەرلەمانتارانی دەسەڵاتە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنێكی بۆمبڕێژکراو لە سنووری گەرمیان كەوتە خوارەوە، بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.
مونزیر ئیبراهیم لە بەردەم سەرۆک کۆماری عێراق سوێندی یاسایی خوارد و وەک سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی دەستبەکاربوو.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، لە سبەینێوە کاری قیرتاوکردنی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود تەواودەکرێت و بەوهۆیەوە بەشێکی شەقامەکە بەربەست دەکرێت.
فەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کەرکوک دەڵێت، لەمانگی حوزەیرانی رابردوودا ٩٦ پڕۆژەی کاری نوێ لەدەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون و کرێکارانی ئەو پرۆژانە دەتەوانن سوود لە مافی خانەنشینی ئارەزوومەندانە ببینن.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم وتی، هەرێم پابەندە بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بەڵام بەغدا بەردەوام کێشە بۆ هەرێم دروستدەکات. وتیشی، ئۆپۆزسیۆن رۆڵی خراپە و هەوڵی لەناوبردنی قەوارەی هەرێم دەدات.
وەزارەتی پێشمەرگەی دەڵێت، رۆژی یەکشەممە ٦ـی تەمموز هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، تەواوی فراکسیۆنەکە لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە. وتیشی، ئەوەی ئەم جووت حزبە بەرامبەر خەڵکی دەیکەن ئەوپەڕی بێویژدانی و بێڕەوشتییە. پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێش دەڵێت، ئەم دەسەڵاتە لەسەر حسابی گیرفانی خەڵک بوون بە ملیاردێر و مووچە دابەش ناکەن.
دهستهی خانەنشینی عێراق خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەتی بۆ ئەو فەرمانبەرانە راگەیاند، کە له مانگی تەمموزی ئهمساڵەوە خانهنشینكراون.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە. کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەری هەندێک نمە باران لە هەرێمی کوردستان هەیە.