هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆرسکیل لە ناوچە گەشتیارییەکان قەدەغە کرا
وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا، هەر جۆرە هێرشێکی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیمارات رەتکردەوە و هۆشداریی تووندیش دەداتە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەبارەی تێوەگلانیان لە ململانێکان.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هێزی سەربازی ئێران هیچی نەماوە و تاران پێویستە ئاڵای سپی خۆبەدەستەوەدان هەڵبکات و دەشڵێت، "سەرەڕای لێدوانە توندەکانیان بەڵام بە نهێنی داوای رێککەوتن دەکەن".
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەمەبەستی دروست نەبوونی جەنجاڵی لە ناوچە گەشتیاری و سەیرانگەکان بڕیار درا بە قەدەغە کردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و مۆتۆرسیکل لە و رێگایانەی بە ناوچە گەشتیاریەکاندا تێدەپەڕن.
سیناتۆرێکی دیاری کۆمارییەکان دەڵێت، ئەگەر ئەوە بسەلمێنرێت کورد چەکەکانى ئەمریکای دزیوە پەشیمانی لەدوا دەبێت و باجەکەی دەدەن.
ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی بكوژانی گەنجەكەی گەڕەكی باداوەی شاری هەولێری راگەیاند و وتیشی، لەسەر ئەو رووداوە پێنج كەس دەستگیر كران و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا نەخۆشخانەی شار پێشوازی لە نزیکەی ٣٠ هەزار نەخۆش کردووە، کە زۆرینەیان سەردانی بەشی فریاکەوتن و ئۆپی دی-یان کردووە و زیاتر لە هەزار نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراوە.
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، پێداچوونەوەیان بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێگاکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنیان کرد، هەروەها رێککەوتن لەسەر ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا سەردانی فەرمی بۆ لای یەکتری ئەنجام بدەن.
لە یادی ١٦ ساڵەی رفاندن و تیرۆر کردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، بەشێک لە چالاکوانان و رۆژنامەنووسان لە وڵاتی بەریتانیا گردبوونەوە و وتیان، "دوای ١٦ ساڵ هێشتا ئەم کەیسە بە کراوەیی ماوەتەوە و رۆژ لە دوای رۆژی رەوشی رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربڕین بەرتەسک دەکرێتەوە".
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، پێیان وایە چ لە بەغدا و چ لە هەولێریش هەر لایەنێک بەشداربێت لە حکومەتدا، پێویستە هاوبەشی راستەقینە بێت لە حکومڕانیدا، سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمیش وتی، دەرگای دانووستانمان دانەخستووە بەڵام پێداگرین لەسەر راستکردنەوەی حکومڕانی.
بێستون تاوگۆزی کۆمێنتاری وەرزشی ئێن ئارتی سپۆرت لەلایەن یانەی نەورۆز و یەکێتی تۆپی پێی عێراق و خولی ئەستێرەکانی عێراق خەڵات کرا.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان ژن و پیاوێکیان بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی منداڵەکانیان کە تەمەنیان هەشت ساڵ و چوار ساڵبووە دەستگیر کردووە.
حکومەتی عێراق بڕیاریدا شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردوو و ئێستای جوتیاران بخرێتە ناو پڕۆژەیاسای بودجەی داهاتو و خەرج بکرێن و راشیگەیاند، بۆ ئەمساڵ بۆ هەر تۆنێك گەنم ٥٠٠ بۆ ٧٠٠ هەزار دینار دەدات و ٤٠٠ هەزار تۆنیش لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت.
کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێک بە ناوی لەوەند خورشیدی تەمەن حەوت ساڵ دۆزرایەوە، کە یەکێکبوو لەو سێ کەسەی کە چوار رۆژ پێش ئێستا کەوتنە ناو رووباری گەلی عەلی بەگەوە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات رایگەیاند، سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەیان سەرقاڵی بەرپەرچدانەوەی کۆمەڵێک مووشەک و درۆنن، کە لە ئێرانەوە ئاراستەی وڵاتەکەیان کراون.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، گروپێکی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەستبەسەر ملیۆنێک حەبی کاپتاگۆن و ١٠٠ کیلۆ مادەی هۆشبەر گیرا.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە بە ناوی لەزگەی دژە رۆژەوە لەزگەی جام رەش بەکارنەهێنن و هەرکەسێک بەکاری بهێنێت سزا دەدرێت.
ئاژانسی فارسی ئێرانی رایگەیاند، دوو كهشتی بازرگانی كه ئەمریکا باس لەوە دهكات به گهرووی هورمزدا تێپهڕیون، هێشتا له ناوچه کەناراوەکاندا گیریان خواردوه.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، کە سەرەڕای گەشتە ئاسمانییەکان مەترسیی بەردەوامی مووشەک و درۆنەکان هەیە و گروپە چکدارەکان پلانی هێرشیان هەیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، داواش لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات بە هیچ جۆرێک گەشت بۆ عێراق نەکەن و ئەوانەشی لەوێ نیشتەجێن دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، رەزامەندیی سەرەتایی دراوە بۆ زیادکردنی ئەو بڕە گەنمەی ئەمساڵ، کە بڕیارە حکومەتی عێراق لە جوتیارانی هەرێمی وەربگرێت.
نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێن ئاڕ تی، "وەک سەرۆکی هەرێم زۆرم پێناخۆشە و پێم باش نییە، کە ئۆفیسەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک دابخرێت و من بە باشی نازانم، پێویستە ئاسایش چارەسەری بکات".
ئاژانسی بومێرگ رایگەیاند، بەهۆی دۆخی ناوچەکە و لە پێناو بەردەوامیدان بە هەناردەی نەوت لە باشوورەوە، کۆمپانیای سۆمۆ بڕیاریداوە گەورەترین داشکاندن بۆ نەوتەکەی بکات و داشکاندنەکە ئەو کڕیارانە دەگرێتەوە کە مەترسیی تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز قبوڵ دەکەن، بۆ هە بەرمیلێک نەوتی خاوی بەسڕە ٣٣ دۆلار و ٤٠ سەنت داشکاندن دەکرێت.
لەیەکەم ساڵیادی کۆنگرەی خۆهەڵوەشانەوەیدا ۆەکەکە ناوی خۆی گۆڕی و دەڵێن، هەنگاوی گەورە و کردارییان ناوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی و نۆرەی تورکیایە هەنگاوی یاسایی بنێت.
ئامادەکاریی بۆ رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ لەلایەن هەرێمەوە بۆ بەغدا دەستیپێکردووە و چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ یان هەفتەی داهاتوو زیاتر لە ٥٠ ملیاری داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا دەکرێت.
وهزارهتی بازرگانی عێراق رایگهیاند، له سهرهتای ئهمساڵهوه بهشهخۆراكی زیاتر له ملیۆنێك و ٦٠٠ ههزار فهرمانبهر راگیراوه بههۆی ئهوهی كه مووچهكانیان دهگاته ملیۆنێك و ٥٠٠ ههزار دینار یان زیاتر و ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا تاوتوێی لێخۆشبوونی ئهندامانی هێزه ئهمنییهكان دەکەن له راگرتنی بەشەخۆراک.
کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی هەر کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یەک ئەمپێر ٤٨ دینارە و بۆ پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانیش نرخی کیلۆوات ئاوەرێک ٣٠٥ دینارە.
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوامە لە دابەزین، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، بۆ سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پیشبینی دەکرێت خۆڵبارین تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوامی هەبێت.
هاتووچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی سەرەکی چەمچەماڵ بۆ ناحیەی تەکیە، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
بەهای زێڕ لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووە و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٨٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ ١٦ ساڵ بەسەر رفاندن و تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس و خوێندکاری زانکۆ (سەردەشت عوسمان)دا تێدەپەڕێت. لە ٤ی ئایاری ٢٠١٠دا، سەردەشت لەبەردەم زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر ڕفێنرا و دوای ڕۆژێک تەرمەکەی لە شاری موسڵ دۆزرایەوە، کە تا ئێستاش دۆسیەکەی بە یەکێک لە تاریکترین دۆسیەکانی ئازادیی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان ماوەتەوە.