هێزی دەریایی سوپای ئێران: تێپەڕبوونی کەشتییەکان بە گەرووی هورمزدا ئاسایی دەبێتەوە
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای ئێران دەڵێت، لەگەڵ کۆتاییهاتنی هەڕەشەی ئەمریکا و جێبەجێکردنی پڕۆتۆکۆڵە نوێیەکان، هاتوچۆیەکی ئارام و سەقامگیر لە ناو گەرووی هورمزدا مسۆگەر دەکرێت.
بڕیارە سبەینێ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەجاج، بەڕێوەبەری پێشووی زیندانی نوگرە سەلمان لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە رەسافە بەڕێوەبچێت و ژمارەیەک لە سکاڵاکار و شایەتحاڵانی گەرمیان بۆ ئەو مەبەستە بەشداری دانیشتنەکە دەکەن.
تەندروستی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حاڵەتێکی گومانی توشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و لە ئێستادا نەخۆشەکە لەژێر چاودێرییەکی وردی پزیشکیدایە و کەرەنتین کراوە تا گەڕانەوەی ئەنجامی کۆتایی پشکنینەکان لە بەغدا.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەگەری واژۆکردنی رێککەوتن لە نێوان ئەمریکا و ئێران، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ نزیکەی ١٠٠ دۆلار دابەزی، ئەمەش لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ بە ١٠٨ دۆلار بوو.
نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیایەکی بەکرێدانی ئۆتۆمبێلدا گرت، کە لەلایەن کەسێکەوە دوای بەکرێگرتنی فرۆشرابوو، ئۆتۆمبێلەکەش گەڕێندرایەوە بۆ بنکەی پۆلیسی بەختیاری.
ماڵپەڕی ئاکسیۆس رایگەیاند، ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم رادەگرێت و ئەمریکا سزاکان لادەبات و پارە بلۆكکراوەكانی ئازاد دەكات.
رادەستکردنی داهاتی نانەوتی گرێکوێرەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانە و بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا ٥٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا نەکردووە.
بەشێک لە کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لە نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک بایکۆتی دەوامیان راگەیاند، ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دانەمەزراندنیان و بوونی ناڕوونی لە پێدانی گرێبەستە نوێیەکان.
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوامە لە دابەزین، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق و وەزیری جەنگی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و نوسینگەی زەیدی رایگەیاند، باسیان لە رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا كردووە.
کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەش ئەگەری خۆڵبارین هەیە، سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
حزبی دیموکرات رایگەیاند، "ئێران لە درێژەی هێرشەکانی بۆ سەر کەمپی بنەماڵە مەدەنییەکانی حزبی دیموکرات جارێکی تر بە درۆن کەمپی گردەچاڵی لە نزیک هەولێر کردە ئامانج".
محەمەد حەلبوسی، لەبارەی دیدارەكەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا دەڵێت، هەماهەنگی پێشوەختە هەبووە بۆ ئەنجامدانی ئەو دیدارە، دەشڵێت، گفتوگۆیان کردوە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندی نێوان حزبەكان.
سەرەڕای ئاگربەست، هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامن، شەوی رابردوو جارێکی تر بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سورداش لە سنوورى دوکان.
بەهای زێڕ لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووە و یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و دوو هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، پڕۆژەی ئازادی جوڵەی کەشتییەکان لە رێگەی گەرووی هورمزەوە بۆ ماوەیەکی کورت رادەگیرێت، بۆ ئەوەی دەرفەت بە دانوستانەکان بدەن و راگرتنەکەش لەسەر داوای پاکستان بووە.
پسپۆڕان هۆشداری دەدەن، خواردنی تەنها یەک ژەم لە رۆژێکدا نەک هەر کێش دانابەزێنێت، بەڵکو زیانی تەندروستی گەورە بە جەستە دەگەیەنێت.
وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا، هەر جۆرە هێرشێکی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیمارات رەتکردەوە و هۆشداریی تووندیش دەداتە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەبارەی تێوەگلانیان لە ململانێکان.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هێزی سەربازی ئێران هیچی نەماوە و تاران پێویستە ئاڵای سپی خۆبەدەستەوەدان هەڵبکات و دەشڵێت، "سەرەڕای لێدوانە توندەکانیان بەڵام بە نهێنی داوای رێککەوتن دەکەن".
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەمەبەستی دروست نەبوونی جەنجاڵی لە ناوچە گەشتیاری و سەیرانگەکان بڕیار درا بە قەدەغە کردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و مۆتۆرسیکل لە و رێگایانەی بە ناوچە گەشتیاریەکاندا تێدەپەڕن.
سیناتۆرێکی دیاری کۆمارییەکان دەڵێت، ئەگەر ئەوە بسەلمێنرێت کورد چەکەکانى ئەمریکای دزیوە پەشیمانی لەدوا دەبێت و باجەکەی دەدەن.
ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی بكوژانی گەنجەكەی گەڕەكی باداوەی شاری هەولێری راگەیاند و وتیشی، لەسەر ئەو رووداوە پێنج كەس دەستگیر كران و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا نەخۆشخانەی شار پێشوازی لە نزیکەی ٣٠ هەزار نەخۆش کردووە، کە زۆرینەیان سەردانی بەشی فریاکەوتن و ئۆپی دی-یان کردووە و زیاتر لە هەزار نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراوە.
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، پێداچوونەوەیان بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێگاکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنیان کرد، هەروەها رێککەوتن لەسەر ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا سەردانی فەرمی بۆ لای یەکتری ئەنجام بدەن.
لە یادی ١٦ ساڵەی رفاندن و تیرۆر کردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، بەشێک لە چالاکوانان و رۆژنامەنووسان لە وڵاتی بەریتانیا گردبوونەوە و وتیان، "دوای ١٦ ساڵ هێشتا ئەم کەیسە بە کراوەیی ماوەتەوە و رۆژ لە دوای رۆژی رەوشی رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربڕین بەرتەسک دەکرێتەوە".
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، پێیان وایە چ لە بەغدا و چ لە هەولێریش هەر لایەنێک بەشداربێت لە حکومەتدا، پێویستە هاوبەشی راستەقینە بێت لە حکومڕانیدا، سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمیش وتی، دەرگای دانووستانمان دانەخستووە بەڵام پێداگرین لەسەر راستکردنەوەی حکومڕانی.
بێستون تاوگۆزی کۆمێنتاری وەرزشی ئێن ئارتی سپۆرت لەلایەن یانەی نەورۆز و یەکێتی تۆپی پێی عێراق و خولی ئەستێرەکانی عێراق خەڵات کرا.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان ژن و پیاوێکیان بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی منداڵەکانیان کە تەمەنیان هەشت ساڵ و چوار ساڵبووە دەستگیر کردووە.
حکومەتی عێراق بڕیاریدا شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردوو و ئێستای جوتیاران بخرێتە ناو پڕۆژەیاسای بودجەی داهاتو و خەرج بکرێن و راشیگەیاند، بۆ ئەمساڵ بۆ هەر تۆنێك گەنم ٥٠٠ بۆ ٧٠٠ هەزار دینار دەدات و ٤٠٠ هەزار تۆنیش لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت.
کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێک بە ناوی لەوەند خورشیدی تەمەن حەوت ساڵ دۆزرایەوە، کە یەکێکبوو لەو سێ کەسەی کە چوار رۆژ پێش ئێستا کەوتنە ناو رووباری گەلی عەلی بەگەوە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.