ترەمپ بە فەرمی بانگێشتی عەلی زەیدی دەکات بۆ واشنتن
کارەبای راپەڕین رایگەیاند، بەهۆی کارکردن لە وێستگەیەکی کارەبا سبەی هەینی بۆ ماوەی چوار کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی لە دەڤەری راپەڕین دەکوژێتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا، ماوەی مانەوەی ئەو خوێندکارانەی هەرێم کە لە زانکۆکانی ئێران دەخوێنن تاوەکو رۆژی ١٥ـی ئایار درێژکردەوە.
دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی زەیدیی ئەنجامدا و پیرۆزبایی دیاریکردنی کرد وەک کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت، هەروەها بانگهێشتنامەی فەرمی ئاراستەکرد بۆ سەردانیکردنی ئەمریکا.
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی "نەناسراو" لە ئاسمانی بەری رەسافەی بەغدا بخەنە خوارەوە.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێردەی ئەمریکا لە سوریا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتیان کرد.
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان داوا لە کەناڵەکان دەکات کۆنگرەی رۆژنامەنووسی لەبەردەم مزگەوتەکان نەکەن و دەڵێت،" ئەو دیاردەیە زۆر دەگمەنە و لە ھیچ جێگایەکی تری دنیادا نەبووە و نەکراوە ".
شاروانی سلێمانی رایگەیاند، سبەی هەینی لە کاتژمێر هەشتی شەوەوە بەشێكی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە مەودای نێوان گوندی ئەڵمانی بۆ مەکتەب سیاسی لەسەر شەقامی بەربەست دەکرێت.
ئاسایشی ههولێر رایگهیاند، هێزهكانیان تۆمهتبارێكیان بهتۆمهتی كوشتنی براكهی له قوشتهپه دهستگیركرد و لهلێكۆڵینهوهكانیشدا دانی بهوهداناوه كه "بههۆی كێشهی كۆمهڵایهتیهوه براكهی كوشتووه".
ژمارەی قوربانیانی ئەو رووداوە هاتووچۆیەی لە گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکووک روویدا، بەرزبووەوە بۆ حەوت کەس، ئەمەش دوای ئەوەی یەکێکی دیکە لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەوە وجەختیان کردەوە، پێویستە پارێزگاری لە سەقامگیریی ئابووریی وڵات بکرێت و رێکارەکانی بانکی ناوەندیش بۆ گەشەپێدانی بەردەوام بەهێزتر بکرێن.
جوتیار رەسول، ئەو رۆژنامەنوسەی دوو رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکەوە دەستگیرکرا، کەمێک پێش ئێستا بەکەفالەت ئازادکرا.
رێبەری باڵای ئێران لە نوێترین پەیامیدا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، ئەمریکا بە بەرپرسیاری یەکەمی گرژییەکان ناودەبات و رایگەیاند، ئاسایشی گەرووی هورمز بۆ جیهان گرنگە، بەڵام گەلی ئێران بە هیچ شێوەیەک دەستدرێژی بۆ سەر خاکەکەی قبوڵ ناکات.
بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە مانگی نیسانەوە وەرگرتنی پارەی بەشەخۆراکی مانگانە لە هاوڵاتییان تەنها بە شێوازی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەبێت و وەرگرتنی پارەی کاش لەلایەن بریکارەکانەوە قەدەغە دەکرێت، هەروەها ئامانج لەم بڕیارە رێکخستنی سیستەمی دارایی و کەمکردنەوەی مامەڵەی کاشە.
دانیشتووانی دوکان رێگریان لە تیمی پڕۆژەی رووناکیکرد لە کاتی دانانی پڕۆژەکە بۆ شارەکە و دەڵێن، نرخی کارەبا لە پڕۆژەکە زۆر گرانە و بەهەموو شێوەیەک رەتی دەکەنەوە.
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، پێویستە لە هەرێم رێرەوی حکومڕانی راستبکرێتەوە و دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمان لە بەرژەوەندیی خەڵک نییە.
جەبار یاوەر دەڵێت، هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و پێویستە هەرێم و بەغدا رێکبکەون بۆ دابینکردنی چەک و تەقەمەنی.
ئاری هەرسین دەڵێت، "لەئێستادا نێوان ئێمە و یەکێتی بەپێی پێویست باش نییە هۆکارەکەی بەشێکی رەگەکەی مێژوییە و و بەشێکی تریشی ئەو پێشهاتانەن کە لە دوای هەڵبژاردنی عێراقەوە هاتە پێش".
بەرپرسی راگەیاندنی پڕۆسەی حەج رایگەیاند، گەشتی زەمینیی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سعودیە هەڵدەوەشێتەوە.
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رێکارەکانی گێڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە و ناوخۆ کۆتایی هات و یەکشەممە فەرمانی هەرێمییان بۆ دەردەچێت.
رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆی مانگی چوار لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە چارەنووسی مووچەی مانگی چواری بە نادیاری هێشتووەتەوە.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پێشبینی کەمێک تاوەباران دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان، سبەینێش کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و ئاسمان پەڵە هەور دەبێت.
خاوەنى بانکێکى سزادراو لەلایەن ئەمریکاوە چۆن بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەتى عێراق راسپێردرا و چۆن ئەمریکا لەدوایین ساتدا گڵۆپى سەوزى بۆ هەڵکرد، عەلى زەیدی ئەو سەرمایەدارە گەنجەى بەبێ بوونى پێشینەى سیاسی، بازى سەرۆک وەزیرانى عێراق بەسەر شانیەوە نیشتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران رایگەیاند، عەلی زەیدی و تەیف سامی کۆبوونەوە و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێکرد لە نێویاندا پرسی مووچە.
سەرکردەیەکی رەوتی حیکمە دەڵێت، لە کابینەی حکومەتی نوێدا شیعەکان ١٢ وەزارەت و سوننە و کوردیش ١١ وەزارەتیان بەردەکەوێت و حەسەن خەفاجیش دەڵێت، وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێدەچێت بە کورد بدرێتەوە.
نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر رێڕەوە دەریاییەکان مەترسییەکی راستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیرییە ئابوورییەکەی، چونکە وەک رێڕەوی سەرەکی بۆ هەناردەکردنی نەوت و بازرگانی دەرەکی بەکاریان دەهێنێت.
بەهای زێڕ بەرزبووەوە و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٢٥هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ماڵپەڕی ئاکسیۆس رایگەیاند، سێنتکۆم پلانێکی بۆ شەپۆلێکی کورت و بەهێزی هێرشی لە دژی ئێران ئامادە کردووە، کە پێدەچێت ژێرخانیش بكاتە ئامانج، بە هیوای شکاندنی بنبەستی دانوستانەکان.
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بۆ بەرزترین ئاست لەم مانگەدا بەرزبووەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە ١٢٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای ئێران دەڵێت، گەرووی هورمزیان لە لایەنی دەریای عەرەبەوە داخستووە، ترەمپیش دەڵێت، پێویستە ئێران لە سایەی داڕمانی ئابوورییەکەیدا خۆی بەدەستەوە بدات.
شیری بێچەوری یان کەمچەوری باشترین بەرهەمی سپیاتییە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئاستی کۆلیستڕۆڵی خوێنیان دابەزێنن.