حکومەتی ماوەبەسەرچوو نزیکەی سێ هەفتەیە رادەستکردنی داهاتی نانەوتی دواخستووە
وەزارەتی کارەبای عێراق تەواوبوونی سەرجەم کارە تەکنیکی و ئەندازەییەکانی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای وڵاتەکەی بە تورکیاوە ڕاگەیاند و ئاشکرای دەکات کە بەم نزیکانە پڕۆژەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕی ٦٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی زیاد دەکات
میدیایی ئێن بی سی نیوز رایگەیاند، ئەمریكا دەیەوێت عێراق لە پەیامێكی رووندا بڵێت، گروپە چەکدارەکان بەشێك نین لە دەوڵەتی عێراق.
سایلۆی هەولێر رایگەیاند، بڕیارە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت کە گەنمی ساڵی رابردوویان رادەستی سایلۆکان کردووە ولە هەولێر زیاتر لە ١٢٠ جوتیار چەکی پارەکانیان وەردەگرن.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەردەوامە لە کات کوشتن و نزیکەی سێ هەفتەیە رادەستکردنی داهاتی نانەوتی بە بەغدا دواخستووە، بەوەش چارەنووسی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی بە نادیاری هێشتووەتەوە.
بەرگریی شارستانیی هەولێر، هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان و گەشتیاران کە لەکاتی گەشت و سەیرانەکانیاندا، بە هیچ شێوەیەک لەو شوێنانە مەلە نەکەن کە قەدەغەکراون، بۆ ئەوەی لە رووداوی دڵتەزێن بەدوور بن.
سایلۆی هەولێر جوتيارانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، رۆژی یەکشەممە دابەشکردنی چەکی جووتياران لە هەولێر و کۆیە دەست پێدەکات.
ئەمڕۆ عەلی زەیدیی کاندیدی راسپێردراو بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق کارنامەی حکومەتەکەی رادەستی هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و ئێن ئاڕ تی ناوەرۆکی کارنامەکە ئاشکرا دەکات كە گرنگترین خاڵەكانی، بریتییە لە چالاككردنی رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا و هێشتنەوەی چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە دووبارە شەپۆلێکی ناسەقامگیریی کەشوهەوا ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
وهزیری دهرهوهی ئێران دەڵێت، هاتووچۆی دهریایی له گهروی هورمز ئاسایی دهبێتهوه، به مهرجێك شهڕ بۆ ههمیشهیی كۆتایی پێبێت و ئهو گهمارۆ و سزایانهشی بهسهر ئێراندا سهپێندراو ههڵبگیرێن.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، دوێنێ یەکێتی و نەوەی نوێ لە بەغدا کۆبوونهوەیان هەبووە و دواتر لایەنەکانی کۆمەڵ، یەکگرتوو و هەڵوێست هاتوون و بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە، دەشڵێت، ئەو سێ لایەنە وەرەقەیەکیان پێبووە کە ١٠ واژۆی پەرلەمانتاری لەسەربووە و داوای وەرگرتنی وەزارەتێکیان کردووە، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی پێیانوتوون وەزارەتتان نادەینێ.
وەزارەتی پەروەردە، بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی بۆ قوتابییانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و ١٢ـی ئامادەیی راگەیاند.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق رایگەیاند، کارنامەی حکومەتی پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا چەند بەرپرس و كۆمپانیای عێراقی بەهۆی بوونی پەیوەندییان بە ئێرانەوە، بەتایبەتی لە كەرتی نەوت، خستە ناو لیستی سزاكانی، ئەوانە بە سوودبینین لە كەرتی نەوتی عێراق بۆ بەرژەوەندیی ئێران و پاڵپشتیكردنی دارایی لە چالاكییەكانی ئێران و میلیشیاكان تۆمەتبار كرد.
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کرد، ئهمریكا و ئێران له گهیشتن به رێككهوتنێكی سنووردار نزیكبوونهتهوه و پلانهكهی نێوانیشیان به سێ قۆناغ جێبهجێدهكرێت.
رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان رایگەیاند، لەبارەی گرنگی کردنەوەی ئۆفیسەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی گفتوگۆیان کرد لەگەڵ بەرپرسی نوسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێم و جەختیان کردەوە لەوەی "بەزووترین کات رۆژنامەنووسەکانیان بەبی هیچ فشارێک دەست بکەنەوە بەکارەکانیان".
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، بەم دواییانە بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێر و نیویدا کردووە لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵا، ئەمەش دوای ئەو لێدوان و دەنگۆیانە دێت کە باس لە تەندروستی رێبەری باڵا و برینداربوونی دەکەن لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سۆران رایگەیاند، لە سنووری چۆمان، لاشەی ورچێک بە کوژراوی دۆزرایەوە کە شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە، چالاکوانانی ژینگەی ناوچەکەش حکومەت بە کەمتەرخەم دەزانن لە پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لە سنووری پارێزگای دهۆک مێردمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ کە پیشەی شوانکار بووە، لە کاتی مەلەکردندا لە ئاوی رووباری نێردۆش خنکا و دوای گەڕانێکی زۆر تەرمەکەی لە لایەن تیمەکانی فریاگوزاری و خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە شاری دهۆک کەمێک لەمەوبەر کرێکارێک لە کاتی کارکردنیدا بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.
گۆران دیبەگەیی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ، لەبارەی دۆخی شێروان شێروانی رایگەیاند، "بێویژدانییەکی گەورەیە مرۆڤێک بەهۆی بیروڕای جیاوازەوە بگەیەندرێتە لێواری مەرگ و کەسیش وەڵامدەر نەبێت".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە چیتر بۆ زانینی سزای سەرپێچی ئۆتۆمبێلەکانیان ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەکارنەهێنن و لە ئێستادا لە رێگەی سیستمی KRDpassـەوە دەتوانن سزای سەرپێچییەکانیان بزانن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، دادگاییکردنی عەجاج بۆ ١٤ـی مانگ دواخرا و ١٤ـی ئەم مانگە دادگا وتە لە عەجاج وەردەگرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ تەندروستی کەرکوک حاڵەتێکی گومانی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکە دەرچوو و ئەرێنی بوو، بەمەش یەکەم حاڵەتی تووشبووون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرۆک وەزیرانی راسپێدراوی عێراق کابینەی حکومەتەکەی بخاتە بەردەم پەرلەمان و بەپێی زانیارییەکانیش، وەزارەتەکان بەسەر پێکهاتەکاندا دابەشکراون و بەپێی رێککەوتنەکان کورد چوار وەزارەتی بەر دەکەوێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی ئاڕاستەی عەلی زەیدی کردووە و رایگەیاند، ئەمریکا بڕوا بە قسە و بەڵێنی سیاسی ناهێنێت و پێوەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی نوێ، تەنها کرداری ململانێیانە بەرامبەر گروپە چەکدارەکان.
ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاند، بەرهەمهێنانی ئۆپێک پڵەس لە مانگی نیساندا بۆ نزمترین ئاستی دابەزیوە لە ماوەی نزیکەی ٣٦ ساڵدا، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاردانەوانەی کە پەیوەستن بە ململانێکانی ئێرانەوە، کە هەناردەکردنی نەوتی لە ناوچەی کەنداو سنووردار کرد.
دواى نزیکەى ساڵێک لە دەستگیرکردنى، جەلادەکەى نوگرەسەلمان بە چاوبەستراوى برایە هۆڵى دادگا و پڕۆسەى دادگاییکردنى لە بەغدا بەردەوامە و کەسوکارى ئەنفالکراوان شایەتى لەدژى دەدەن.
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئێران لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا وەڵامی پێشنیازی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بداتەوە کە ١٤ خاڵ لەخۆدەگرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت و سبەینێ هەینیش، ئاسمان بە هەمان شێوە ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.
ناردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران لەسەر رادەستکردنی داهاتی نانەوتی وەستاوە و چاوگێکیش وتی، لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەغدا کراوە ئاماژە بە رادەستکردنی ٤٨ ملیار دینار کراوە وەک داهاتی نانەوتی بەڵام تەیف سامی رەتیکردووەتەوە.