شاسوار عەبدولواحید: هیوادارم حکومەتی نوێ سەرکەوتوو بێت لە بەدیهێنانی خواستی هاوڵاتییان
وهزارهتی ناوخۆ رایگهیاند، رێكارهكانی رێگری و لابردنی زیادهڕۆیی توندتردهكهنهوه و ههركهس و بهرپرسێكیش ئاسانكاری یان چاوپۆشی بكات، بهتوندی رووبهڕووی رێكاری یاسایی دهكرێتهوه.
سەرۆکی یەکێتیی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت، "یەکێتیی بە پەرۆشەوە یارمەتیدەرتان دەبێت لە سەرخستنی پرۆژە نیشتیمانی و خزمەتگوزارییەکانی حکومەتدا".
وەزیری دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەکات و جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان تاران و بەغدا دەکاتەوە.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدیی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک وەزیران و دەڵێت،" ترەمپ ئامادەیە لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق کار بکات ".
سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق کرد بۆ پێدانی متمانە پێی و رایگەیاند، "پاراستنی ژینگە چیتر پرسێکی لاوەکی نییە، بەڵکو پەیوەندییەکی راستەوخۆی بە تەندروستی هاوڵاتیان و داهاتووی نەوەکان هەیە".
وەزیری نوێی دارایی عێراق، دوای متمانە وەرگرتنی لەلایەن پەرلەمانەوە لە یەکەمین پەیامیدا رایگەیاند، کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەری واقیعی دەکەن بۆ قەیرانی دارایی بە بێ دەستبردن بۆ بژێویی هاوڵاتیان.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان و تەواوکردنی کابینە وەزارییەکەی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و رایگەیاند،
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو پیرۆزبایی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە عەلی زەیدی دەکات و هیواخوازە قۆناغی داهاتوو دەستپێکێکی نوێ بێت لە سەقامگیریی و ئاشتی لە عێراق و چارەسەربوونی گشت کێشەکانی عێراق و جێبەجێکردنی دەستوور.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی پرۆسەی کۆدکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەستیپێکردەوە و چاوگێکیش بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرا کرد، کە پرۆسەکە تەنها چینێکی دیاریکراو دەگرێتەوە.
بەنداوی دوکان نزیکە لە پڕبوونی تەواوەتی و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕینیش هاوڵاتییانی ناوچەکە ئاگادار دەکاتەوە کە پێش ئەوەی ئاو بچێتە ناو باخەکانیان، کارەباکەی ببڕن.
سروە عەبدولواحید لە نەوەی نوێ و تاکە وەزیری ژنی کابینەی حکومەتی نوێی عێراق، بە کۆی دەنگ وەک وەزیری ژینگە متمانەی پێدرا. هاوکات دوای هەڵبژاردنی وەزیری ژینگەی نوێی عێراق رایگەیاند، "دڵنیایی بە هاوڵاتییانی هەرێم دەدەم لەناو ئەنجومەنی وەزیران زیاتر ئیش دەکەم ولەخزمەتی خەڵکدا دەبم".
سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، لە یەکەمین پەیامیدا دوای وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان، رایگەیاند، "سوپاسی پەرلەمان و هێزە سیاسییەکان دەکەم بۆ بەخشینی متمانە بە حکومەتەکەمان" و جەختی کردەوە، "ئەم متمانەیە ئەمانەتێکی گەورەیە و بەرەو چەسپاندنی سەقامگیری هەنگاو دەنێین".
پەرلەمانی عێراق رەتیکردەوە متمانە بدات بە رێباز حەملان تا لەسەر پشکی پارتی ببێتە وەزیری ئاوەدانکردنەوە، بەپێی زانیارییەکان جگە لە پەرلەمانتارانی پارتی پەرلەمانتاری هیچ لایەک ئامادەنەبووە دەنگ بەو کاندیدەی پارتی بدات.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، شتێك نەماوە بەناوی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و دەشڵێت، سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بێلایەنی خۆی لەدەستداوە.
پەرلەمانتارانی یەکگرتوو، کۆمەڵ و هەڵوێست چوونەتە لای دەستەی سەرۆکایەتی و داوایان کردووە دەنگدان بە سروە عەبدولواحید دوابخرێت و دەنگی پێ نەدرێت، بەڵام داواکەیان رەتکراوەتەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ١٤ پۆستی وەزاری دا و دەنگدان لەسەر نۆ پۆستی دیکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی عەلی زەیدی دەستیپێکرد و تا ئێستا ١٤ وەزیر متمانەیان پێدراوە و دەشڵێت، سروە عەبدولواحید، بە وەزیری ژینگە هەڵبژێردرا.
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئێوارەی ئەمڕۆدا متمانەی بە کارنامە و زۆرینەی وەزیرەکانی کابینەی عەلی زەیدی بەخشی و بەمەش عەلی زەیدی بە فەرمی بووە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق.
کەمێک پێش ئێستا تەرمی سێیەم منداڵ لە ئاوی گەلی عەلی بەگ دۆزرایەوە، کە پێشتر تەرمی دوو منداڵ دۆزرابوونەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا زەنگی چوونەژوورەوەی پەرلەمانتاران لێدرا و کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەکەی عەلی زەیدی دەستیپێکرد.
بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، کەمێکی دیکە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینەکەی عەلی زەیدی دەستپێدەکات، بەپێی زانیارییەکان لە دانیشتنەکەدا پەرلەمان دەنگ بە ١٩ وەزیری حکومەتی داهاتووی عێراق دەدات.
مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی کەسێکیان دەستگیرکرد کە سێ دەفتەری هاوڵاتییەکی دزیبوو، لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەست بەسەر زۆربەی پارە دزراوەکەدا گیرا.
پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە بە زیادکردنی پێنج نمرەی نوێ بۆ نمرەکانی پێشووی بڕیار کە پێشتر پێنج نمرە بووە.
کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا قازانجەکانیان بۆ ٧٤ ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم گەیشتووەتە ٧٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کە ئەمە بەرزترین ئاستە لە دوای ساڵی ٢٠١٨ـەوە.
ئیدارەی گەرمیان خۆشحاڵی خۆی بۆ دەرچوونی سزای لەسێدارەدان بەسەر "عەجاج تکریتی" جەلادی نوگرە سەلمان دەربڕی و داوا دەکات بە زووترین کات بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردە دەبێت و سبەینێ هەینی هۆشداری دەدرێت لە بارینی تاوەباران، هەورەبرووسکە و خۆڵبارینیشی لەگەڵ دەبێت.
هۆشیار زێباری داوا دەکات کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە خێرایی پێکبهێنرێت و هۆشداریش دەدات لەوەی ئەگەر پەرلەمانتاران بۆ فەریزەی حەج بچنە دەرەوەی وڵات، پرۆسەی متمانەدان بە حکومەت زیاتر دوا دەکەوێت، وتیشی، پێویستە بە زووترین کات کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت.
مونا قەهوەچی دەڵێت، کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و خێراکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و پێویستە لایەنەکان لەسەر بنەمای هاوبەشی رێکبکەون.
لە دووەم دانیشتنی دادگاییکردنیدا لە بەغداد، دادگای رەسافە سزای لە سێدارەدانی بۆ "عەجاج" جەلادەکەی زیندانی نوگرە سەلمان دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن دەیان شایەتحاڵ و قوربانیی ئەنفالەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرابوو.
مەزڵوم عەبدی دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی سوریا گەیشتوونەتە رێککەوتنی یەکگرتنەوە و هێزەکانیان تێکەڵی سوپای سوریا دەکرێن، ئاماژەی بەوەش کرد کە پلانێک هەیە بۆ سەردانیکردنی تورکیا و ئەگەری بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان هەیە.