ئێن ئاڕ تی ناوەڕۆكی كارنامەی حکومەتی نوێی عێراق ئاشکرا دەکات
ئەمڕۆ عەلی زەیدیی کاندیدی راسپێردراو بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق کارنامەی حکومەتەکەی رادەستی هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و ئێن ئاڕ تی ناوەرۆکی کارنامەکە ئاشکرا دەکات كە گرنگترین خاڵەكانی، بریتییە لە چالاككردنی رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا و هێشتنەویە چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە دووبارە شەپۆلێکی ناسەقامگیریی کەشوهەوا ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
وهزیری دهرهوهی ئێران دەڵێت، هاتووچۆی دهریایی له گهروی هورمز ئاسایی دهبێتهوه، به مهرجێك شهڕ بۆ ههمیشهیی كۆتایی پێبێت و ئهو گهمارۆ و سزایانهشی بهسهر ئێراندا سهپێندراو ههڵبگیرێن.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، دوێنێ یەکێتی و نەوەی نوێ لە بەغدا کۆبوونهوەیان هەبووە و دواتر لایەنەکانی کۆمەڵ، یەکگرتوو و هەڵوێست هاتوون و بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە، دەشڵێت، ئەو سێ لایەنە وەرەقەیەکیان پێبووە کە ١٠ واژۆی پەرلەمانتاری لەسەربووە و داوای وەرگرتنی وەزارەتێکیان کردووە، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی پێیانوتوون وەزارەتتان نادەینێ.
وەزارەتی پەروەردە، بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی بۆ قوتابییانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و ١٢ـی ئامادەیی راگەیاند.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق رایگەیاند، کارنامەی حکومەتی پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا چەند بەرپرس و كۆمپانیای عێراقی بەهۆی بوونی پەیوەندییان بە ئێرانەوە، بەتایبەتی لە كەرتی نەوت، خستە ناو لیستی سزاكانی، ئەوانە بە سوودبینین لە كەرتی نەوتی عێراق بۆ بەرژەوەندیی ئێران و پاڵپشتیكردنی دارایی لە چالاكییەكانی ئێران و میلیشیاكان تۆمەتبار كرد.
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کرد، ئهمریكا و ئێران له گهیشتن به رێككهوتنێكی سنووردار نزیكبوونهتهوه و پلانهكهی نێوانیشیان به سێ قۆناغ جێبهجێدهكرێت.
رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان رایگەیاند، لەبارەی گرنگی کردنەوەی ئۆفیسەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی گفتوگۆیان کرد لەگەڵ بەرپرسی نوسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێم و جەختیان کردەوە لەوەی "بەزووترین کات رۆژنامەنووسەکانیان بەبی هیچ فشارێک دەست بکەنەوە بەکارەکانیان".
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، بەم دواییانە بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێر و نیویدا کردووە لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵا، ئەمەش دوای ئەو لێدوان و دەنگۆیانە دێت کە باس لە تەندروستی رێبەری باڵا و برینداربوونی دەکەن لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سۆران رایگەیاند، لە سنووری چۆمان، لاشەی ورچێک بە کوژراوی دۆزرایەوە کە شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە، چالاکوانانی ژینگەی ناوچەکەش حکومەت بە کەمتەرخەم دەزانن لە پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لە سنووری پارێزگای دهۆک مێردمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ کە پیشەی شوانکار بووە، لە کاتی مەلەکردندا لە ئاوی رووباری نێردۆش خنکا و دوای گەڕانێکی زۆر تەرمەکەی لە لایەن تیمەکانی فریاگوزاری و خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە شاری دهۆک کەمێک لەمەوبەر کرێکارێک لە کاتی کارکردنیدا بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.
گۆران دیبەگەیی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ، لەبارەی دۆخی شێروان شێروانی رایگەیاند، "بێویژدانییەکی گەورەیە مرۆڤێک بەهۆی بیروڕای جیاوازەوە بگەیەندرێتە لێواری مەرگ و کەسیش وەڵامدەر نەبێت".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە چیتر بۆ زانینی سزای سەرپێچی ئۆتۆمبێلەکانیان ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەکارنەهێنن و لە ئێستادا لە رێگەی سیستمی KRDpassـەوە دەتوانن سزای سەرپێچییەکانیان بزانن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، دادگاییکردنی عەجاج بۆ ١٤ـی مانگ دواخرا و ١٤ـی ئەم مانگە دادگا وتە لە عەجاج وەردەگرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ تەندروستی کەرکوک حاڵەتێکی گومانی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکە دەرچوو و ئەرێنی بوو، بەمەش یەکەم حاڵەتی تووشبووون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرۆک وەزیرانی راسپێدراوی عێراق کابینەی حکومەتەکەی بخاتە بەردەم پەرلەمان و بەپێی زانیارییەکانیش، وەزارەتەکان بەسەر پێکهاتەکاندا دابەشکراون و بەپێی رێککەوتنەکان کورد چوار وەزارەتی بەر دەکەوێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی ئاڕاستەی عەلی زەیدی کردووە و رایگەیاند، ئەمریکا بڕوا بە قسە و بەڵێنی سیاسی ناهێنێت و پێوەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی نوێ، تەنها کرداری ململانێیانە بەرامبەر گروپە چەکدارەکان.
ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاند، بەرهەمهێنانی ئۆپێک پڵەس لە مانگی نیساندا بۆ نزمترین ئاستی دابەزیوە لە ماوەی نزیکەی ٣٦ ساڵدا، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاردانەوانەی کە پەیوەستن بە ململانێکانی ئێرانەوە، کە هەناردەکردنی نەوتی لە ناوچەی کەنداو سنووردار کرد.
دواى نزیکەى ساڵێک لە دەستگیرکردنى، جەلادەکەى نوگرەسەلمان بە چاوبەستراوى برایە هۆڵى دادگا و پڕۆسەى دادگاییکردنى لە بەغدا بەردەوامە و کەسوکارى ئەنفالکراوان شایەتى لەدژى دەدەن.
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئێران لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا وەڵامی پێشنیازی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بداتەوە کە ١٤ خاڵ لەخۆدەگرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت و سبەینێ هەینیش، ئاسمان بە هەمان شێوە ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.
ناردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران لەسەر رادەستکردنی داهاتی نانەوتی وەستاوە و چاوگێکیش وتی، لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەغدا کراوە ئاماژە بە رادەستکردنی ٤٨ ملیار دینار کراوە وەک داهاتی نانەوتی بەڵام تەیف سامی رەتیکردووەتەوە.
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ رایگەیاند، ئامادەکاری کراوە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابور لەگەڵ باشتربوونی دۆخی ئەمنی و بازاڕ هەروەها دەستیانکردووە بە هڵکەندنی هەشت بیرە نەوت کە پێشتر راگەیەندرابوو.
یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەڕێکەوت بۆ سعودیە و بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی دیکەی هەرێمەوە بەردەوامییان هەبێت.
چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت، دادگایی کردنی لاهور جەنگی و پۆڵاد جەنگی بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا و وتیشی، هۆکری دواخستنەکەی ئامادەنەبوونی سکاڵاکارانی کەیسەکە بووە.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی سیستەمی هەژماری یەکگرتوودا توانیویانە بڕی زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار بۆ گەنجینەی گشتی بگەڕێننەوە و هەزاران هەژماری بانکیی بێسوودیشیان داخستووە.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەجاج تکریتی، بەڕێوەبەری پێشووی زیندانی نوگرە سەلمان لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە رەسافە بەڕێوەبچێت و ژمارەیەک لە سکاڵاکار و شایەتحاڵانی گەرمیان بۆ ئەو مەبەستە بەشداری دانیشتنەکە دەکەن.
نرخی زێڕ لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووە و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و شەش هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.