لە عێڕاق سبەی کرایە پشوو
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای نێوان کەلار - کفری ماتۆڕسوارێک کەوتەژێر شۆفڵێک، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
قائیمقامیەتی بەغدا رایگەیاند، سبەی یەکشەممە دەوامی فەرمی رادەگیرێت و دەکرێتە پشوو بەهۆی یادی شەهیدبوونی ئیمام جەواد.
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج بەر لە جەژن، چاوگێک لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی وت، دارایی عێراق سەرقاڵی تەمویلی مووچەیە و ئەگەر هەرێم بە زووی داهات و لیستی مووچەی مانگی پێنج رادەست بکات، پێش جەژن مووچەیەکی دیکە دێت.
ئەمڕۆ عەلی زەیدی، لە رێوڕسمێکی تایبەتدا وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق؛ دەستبەکار بوو.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، تاوەباران و هەورە بروسکە ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت بە شێوەی پچڕ پچڕ و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.
شارەزایەکی گەردونناسی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکات و رایگەیاند، بەپێی شیکارە زانستییەکان ٢٧ـی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە.
وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ دەستبەکار بوو، دووپاتیشی کردەوە کە پێشینەی کارەکانی وەزارەت لە قۆناغی داهاتوودا بریتیین لە زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان و کۆتاییهێنان بە پرسی غازی سووتاو. وتیشی، مانگی رابردوو تەنیا ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی گەرووی هورمزەوە هەناردە کراوە.
میدیا جیهانییەکان ئاشکرایان کرد کە حکومەتی عێراق بە مەبەستی پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی گشتی وڵات، دەستی بە گفتوگۆی سەرەتایی کردووە لەگەڵ سندوقی نێودەوڵەتیی دراو و بانکی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی قەرز، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران و داخرانی گەرووی هورمزەوە هەناردەکردنی نەوتی عێراق راگیراوە.
سبەینێ دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت و بەپێی خشتەی مووچە سبەینێ سێیەم رۆژی دابەشکرنی مووچەی مانگی چوارە.
وتەبێژی حەج و عومرە رایگەیاند، تا ئەمڕۆ نزیکەی چوار هەزار حاجی کوردستان گەیشتوونەتە سعودیە و تەندروستی هەموویان باشە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپی دایەوە، لەبارەی بردنی چەک لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە و رایگەیاند، ئێران هیچ بایەخێک بە قسەی بەرپرسانی ئەمریکا نادات و دەبێت ئافەرین بە گەلی کورد بوترێت کە ئەمجارەش پیلانی ئەمریکایان پووچەڵ کردەوە.
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٣ ساڵ بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی تونێلی پێشڕەو رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی کاری چاکسازییەوە، بڕیاریانداوە تونێلەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بە شێوەیەکی کاتی دابخەن و پڕۆسەی داخستنەکە لە شەوی یەکشەممەوە دەستپێدەکات.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە عێراق/ گروپی Ooredoo، هاوبەشییەکی ستراتیژیی چەندین ساڵە لەگەڵ یەکێک لە دێرینترین یانەکانی تۆپی پێی جیهاندا دەکات کە دەستکەوتێكە مژدەی سەردەمێکی نوێی پێیە بۆ بزنسی عێراقی لەسەر شانۆی جیهانی و یەکەمین هاوبەشی لەو جۆرەیە لە مێژووی عێراقدا.
پەیامنێڕی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەگوندی سەرسیان لە ناحیەی بنگرد هەورەبرووسکە لە چوار کەسی داوە کە ئەندامی یەک خێزانن، دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
فراکسیۆنی گرێبەستی نیشتمانی کشانەوەی فەرمی خۆی لە هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان راگەیاند، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە ناویان بردووە بە پێشێلکردنی رێککەوتنە سیاسییەکان و پەراوێزخستنیان لە کۆبوونەوەی رابردووی پەرلەمانی عێراقدا.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە هەوڵی دزینی دوو ئۆتۆمبێلیان دابوو لە گەراجی ماڵێکدا لە گەڕەکی رزگاری.
کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین و تاوەباران لەگەڵ هەورەبرووسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و هاوکات، لە چەند ناوچەیەکیش ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
توێژەرێکی کورد لە بواری کیمیای شیکاریدا، داهێنانێکی نوێی لە بواری پشکنینی ماددە زیانبەخشەکانی ناو قوماش و جلوبەرگدا ئەنجامداوە، کە بڕیارە لە دوو ساڵی داهاتوودا وەک رێگایەکی ستانداردی باوەڕپێکراو لەسەر ئاستی جیهان بڵاوبکرێتەوە و کاری پێبکرێت، کە کاتی کارکردن لەسەر سامپڵەکان و تێچووی پشکنینەکان بە رێژەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر سنووری پارێزگای هەولێر و سەرجەمیان تێکشکێندران، تا ئێستاش زیانەکان بە تەواوی نەزانراون.
پڕۆژەی رووناکی کەمبوونەوەی بڕی کارەبای پێدراوی لە چەند ناوچەیەکی شاری هەولێر راگەیاند، بەهۆی درووستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزەدا.
متمانەبەخشین بە کابینە ناتەواوەکەی عەلی زەیدی لە پەرلەمانی عێراق، دەستپێکی قۆناغێکی نوێ و پڕ لە ئاڵۆزییە لە مێژووی سیاسیی هاوچەرخی عێراقدا و راستەوخۆ خۆی لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدا دەبینێتەوە.
تڕەمپ هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات و داوای رێککەوتن دەکات، لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، کە ئەمریکا لە رێگەی هەڕەشەوە ناگاتە هیچ ئامانجێک.
وهزارهتی ناوخۆ رایگهیاند، رێكارهكانی رێگری و لابردنی زیادهڕۆیی توندتردهكهنهوه و ههركهس و بهرپرسێكیش ئاسانكاری یان چاوپۆشی بكات، بهتوندی رووبهڕووی رێكاری یاسایی دهكرێتهوه.
سەرۆکی یەکێتیی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت، "یەکێتیی بە پەرۆشەوە یارمەتیدەرتان دەبێت لە سەرخستنی پرۆژە نیشتیمانی و خزمەتگوزارییەکانی حکومەتدا".
وەزیری دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەکات و جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان تاران و بەغدا دەکاتەوە.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدیی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک وەزیران و دەڵێت،" ترەمپ ئامادەیە لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق کار بکات ".
سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق کرد بۆ پێدانی متمانە پێی و رایگەیاند، "پاراستنی ژینگە چیتر پرسێکی لاوەکی نییە، بەڵکو پەیوەندییەکی راستەوخۆی بە تەندروستی هاوڵاتیان و داهاتووی نەوەکان هەیە".
وەزیری نوێی دارایی عێراق، دوای متمانە وەرگرتنی لەلایەن پەرلەمانەوە لە یەکەمین پەیامیدا رایگەیاند، کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەری واقیعی دەکەن بۆ قەیرانی دارایی بە بێ دەستبردن بۆ بژێویی هاوڵاتیان.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان و تەواوکردنی کابینە وەزارییەکەی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و رایگەیاند،