سودانی لە وتاری ماڵئاواییدا: عێراقمان لە وەرچەرخانێکی سیاسیی مەترسیدار پاراست
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، "حکومەتەکەمان عێراقی لە وەرچەرخانێکی سیاسیی مەترسیدار و ئاگری ململانێکان پاراست" و وتیشی، رێژەی هەژاریمان لە ٢٥٪ بۆ ١٠٪ کەمکردەوە و قەرزە دەرەکییەکانیشمان کەمبوونەتەوە.
دوای ئەوەی بڕیاردرابوو لە ماوەی ١٠ رۆژدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا بگیرێت، بەهەوڵی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بڕیارەکە گۆڕدرا و لەبری دەستبەسەرداگرتن، کۆدیان بۆ دەکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بریندارێکی دیکەی رووداوى هاتووچۆکەی گەڕەکی دەروازەی کەرکوک گیانی لەدەستدا.
قۆناغی دووەمی پسووڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک دەستی پێ کردووە و لە سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لەمڕۆوە هاوڵاتییان دەتوانن ناوی منداڵەکانیان تۆمار بکەن.
وتهبێژی فهرمی حهج و عومڕه دەڵێت، به پێی ئهو خشتهیەی دانراوه تاوهكو نزیكهی دوو ههزار حاجی كوردستان به سهلامهتی و به بێ كێشه و گرفت گهیشتوونهته شاری مهككهی پیرۆز و دهستیان به ئهركه ئایینهكانیان كردووه.
لێکۆڵەرێک لە پەیمانگای چاتام هاوس وردەکاری گرێبەستێکی گرانبەها لە نێوان مەسرور بارزانی و رۆژنامەنووسێکدا ئاشکرادەکات.
لەگەڵ هەڵمەتی رێگری و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە ناوچە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەواڵیکی نوێ هەیە کە بۆ ماوەیەکی کاتی بڕیار لە چارەنووسی ئەو ئۆتۆمبێلانە بدرێت، بەڵام ئەمە بۆ هەموو ناوچەکان نیە و بەپێی زانیارییەکان پێشنیازێک کراوە لە ئیدارەی راپەڕین ئەو ئۆتۆمبێلانە کۆدبکرێن و جارێ دەستیان بەسەردا نەگیرێت.
لە گوندێکی سنووری ئیدارەی سۆران گورگ پەلاماری دوو هاوسەری ئاژەڵداری داوە و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربوون.
لە شەوی رابردووەوە کارەبای نیشتیمانی لە چۆمان بڕاوە و قائیمقامیەتی چۆمانیش دەڵێت، کوژانەوەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیە و تیمەکان سەرقاڵی چارەسەر کردنین.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە و دەشڵێت، پێم وانییە دوای ١٨ مانگ لە هەڵبژاردن، تازە بتوانرێت پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە و ئەگەری نمەباران و هەورە تریشقە لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان هەیە، دەشڵێت، سبەی ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
هونەرمەندی ناسراوی دەڤەری بادینان، نەسرهت محەمەد حەسەن، بڕینی کارەبای ماڵەکەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆژەی نوێی کارەبا (پڕۆژەی ڕووناکی) ئەوی خستووەتە ناو تاریکییەوە.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان لەعێراق رایگەیاند، بڕی ١٢٥ ملیۆن دیناری وەکو بەخشینی دارایی پێشکەشکرد بەکەرتی تەندروستی و چاودێریی منداڵان، ئەمەش لەچوارچێوەی دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانیەتی لەبواری بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتیدا.
لە بەغدا، دوای ئەوەی کچێکی ١٥ ساڵ رەتیکردەوە هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزایەکی (کوڕە مامێکی) بکات، لە لایەن خێزانەکەییەوە کوژرا. لە دوای کوشتنیشی، عەشیرەتەکەی ئاهەنگی بە کۆمەڵیان گێرا. هاوکات چالاکوانان و رۆژنامەنووسانیش داوای لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ دەکەن.
چاوگێک ئاشکرای کرد، پارتی فەوزی هەریری لە کاندیدی وەزیری دەرەوەی عێراق لابرد و تەنها سیڤی رێبەر ئەحمەدی رادەستى تیمی عەلی زەیدی کرد.
شەوی رابردوو، تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٢ ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەرمەکە بۆنی زۆری هەبووە و ئەگەر هەیە چەند رۆژێک پێشتر گیانی لەدەستدابێت.
پهرلهمانی عێراق وادهی دهنگدان بهكابینهكهی عهلی زهیدی دیاریكردو بڕیاره سبهی پێنجشهممه بۆ ئهو مهبهسته كۆببێتهوهو دهنگ بهسهرۆك وهزیران و وهزیرهكان بدات.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، سبەینێ لە چەند ناوچەیەکی هەرێم ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە و لە هەفتەی داهاتووشەوە پلەکانی گەرما دووبارە روو لە دابەزین دەکەنەوە.
قائیمقامیهتى ههڵهبجه رایگهیاند، سبهینێ چوارشهممه غاز بهسهر ئهو ماڵانه دابهشدهكرێت كه تا ئێستا غازیان وهرنهگرتووه.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی کاری نۆژەنکردنەوە، سبەی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هاتووچۆ لەناو تونێلی دەربەندیخان رادەگیرێت.
ئاژانسی هەواڵی فارس ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا، پێنج مەرجی سەرەکی داناوە و بە بێ جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە ناچێتە دانوستانەوە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە باس لە بوونی بنکە و جووڵەی سەربازیی نەناسراو لە بیابانی نەجەف دەکەن و وەزارەتەکە دڵنیایش دەدات کە ناوچەکە بە تەواوی ئارامە و هیچ جۆرە پێشێلکارییەکی ئەمنی تێدا تۆمار نەکراوە.
سەرۆکی دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی عێراق دەڵێت، لە هەوڵی جددیدان بۆ ئەوەی مووچەی زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان هاوتای بەشەکانی دیکەی عێراق بکرێت.
جووتیارانی کوردی دانیشتوانی چەند گوندێکی سنووری سەرگەڕان، بەهۆی رێگریکردن لە تێپەڕبوونی بەرهەمەکانیان، گردبوونەوە.
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، تێچووی شەڕی وڵاتەکەی دژی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گەیشتووەتە نزیکەی ٢٩ ملیار دۆلار، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ رووبەڕووی لێپرسینەوەیەکی تووندی ناوخۆیی بوونەتەوە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەم ململانێیە لەسەر توانای سەربازیی ئەمریکا.
ئەمڕۆ لە کەرکوک، لە مەراسیمێکدا ئەو بڕە پارەیەی لە کەمپەینێک لە رێگەی خێرخوازانەوە کۆکرابووەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە رووداوەکەی شەقامی دەروازە زیانیان بەرکەوت، سەرجەم خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان قەرەبوو کرانەوە.
وهزارهتی ناوخۆ ژمارهیهك رێكاری نوێی ژینگهپارێزی و بهرهنگاربوونهوهی سهرپێچی و زێدهڕۆیی دهركرد و رایگەیاند كه سزای دارایی سهرپێچی ژینگهیی دهگاته هەشت ملیۆن دینار.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان لە وەزارەتی دارایی، ئاگاداریی سەرجەم خانەنشینان دەکاتەوە و دەڵێت، لەم مانگەوە مووچەکانیان لە بانکی حەمرینەوە دەگوازرێتەوە بۆ سەر بانکی بنەسەڵاوە.
سەرۆکی یەکێتی و سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی دواین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراقیان کرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی.
بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، تەرمی منداڵێكی دیكەی رووداوەكەی گەلی عەلی بەگ لە سنووری خەلیفان دۆزرایەوە، تەرمەكە بە مەبەستی پشكنین رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە.