چاوگێك: جارێکی تر دادگاییکردنی لاهور جەنگی دواخرا
مەسرور بارزانی دەڵێت، ئامانجی ئەوان لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی نوێی عێراق، بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و هیوادارن پێکهێنانی حکومەتی عێراق ببێتە دەرفەتێک بۆ کاراکردنەوەی
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، حکومەتی نوێی عێراق دەرفەتی هەیە ئەو هەڵانەراست بکاتەوە کە پێشتر بەرامبەر هەرێمی کوردستان کراون و دەیانەوێت عێراق بەهێز بێت بۆ ئەوەی هەرێمێکی بەهێز هەبێت..
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، دادگاییکردنی لاهور جەنگی جارێکی تر دواخرا.
بڕیارە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کارنامە و کابینە وزارییەکەی عەلی زەیدی کۆببێتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش لە کۆی ٢٣ وەزارەت تەنها دەنگ لەسەر ١٩ وەزارەت دەدرێت و ئەوانی تر بە هەڵپەسێردراوی دەمێننەوە.
چیرۆکی هونەرمەندێکی مەریوانی لە زوریخ؛ گەنجێکی کوردی خەڵکی گوندی (نێ)ی مەریوان، دوای ٢١ ساڵ لە ئاوارەیی و دوورکەوتنەوە لە نیشتمان، ئێستا لە شەقامەکانی شاری زوریخی سویسرا خەریکی نەخشاندنی مێژوو و کولتووری کوردییە لەسەر دار و بەردی ئەو وڵاتە.
نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە مووچەی مامۆستایانی گریبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە دابەش دەکرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چوارچێوەی سەردانە سێ رۆژییەکەیدا بۆ پەکین لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆکی چین کۆبووەوە، ترەمپ هەوڵدەدات چین وەک نێوەندگیرێک بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بەکاربهێنێت لە بەرامبەردا پەکین داوای لادانی سزاکانی سەر تەکنەلۆژیاکەی دەکات و هۆشداری لە دەستوەردان لە پرسی تایوان دەدات.
عەباس عێراقچی دەڵێت، "سوپاكەمان ئامادەیە وەڵامێكی وێرانكەرى دوژمنان بداتەوە و ئێران رادەستی هیچ فشار و هەڕەشەیەک نابێت".
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی لێکەوتە نەرێنییەکانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی ساڵێک بۆ تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلانەی پێشتر هاوردە کراون و بەهۆی بارودۆخی وڵاتەوە نەفرۆشراون، بەبێ ئەوەی هیچ سزایەکی دارایی بیانگرێتەوە.
ئەمڕۆ لە دادگای کەرخی رەسافە لە بەغداد، دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەجاج تکریتی ناسراو بە جەلادەکەی نوگرە سەلمان بەڕێوەدەچێت؛ پارێزەری دۆسیەکەش دەڵێت، بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار دانی بە تاوانەکانیدا ناوە، ئەگەری هەیە هەر ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی بدرێت.
هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک بەهۆی خێرایی زیاد و بێ مۆڵەت بوونی شۆفێرەکەیەوە، چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی تردا و کەسێک بریندار بووە و زیانی ماددیشی گەیەندووە بە شەقامەکە.
بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "eremnews"، خورما بە یەکێک لەو خواردنانە دادەنرێت کە دەتوانێت بەشدار بێت لە جێگیرکردنی ئاستی شەکری خوێن ئەگەر بە هاوسەنگی بخورێت، ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندی بە ریشاڵ و پێکهاتە خۆراکییە بەسوودەکان. هەروەها خورما بەوە جیا دەکرێتەوە کە بە چەندین شێوازی جیاواز دەخورێت.
بڕیارە سبەینێ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی عەلی زەیدی بەڕێوەبچێت، بەپێی زانیارییەکان سروە عەبدولواحید بۆ وەزیری ژینگەی عێراق و خالید شوانی بۆ وەزیری داد کاندیدن، پارتیش فوئاد حسێن و رێباز حەملانی بۆ وەزارەتەکانی دەرەوە و ئاوەدانکردنەوە کاندیدکردووە.
خوێندکارێکی دکتۆرای کورد لە زانکۆی ستۆکهۆڵم، داهێنانێکی نوێ لە بواری کیمیای شیکاریدا رادەگەیەنێت و توێژینەوەکەی لە ناو پەرلەمانی سویددا دەبێتە تەوەری سەرەکی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، خزمەتگوزاری تۆمارکردنی ناوی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ بۆ سەر کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک لە لقەکانی سلێمانی و کەرکوک کارا کرا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، "حکومەتەکەمان عێراقی لە وەرچەرخانێکی سیاسیی مەترسیدار و ئاگری ململانێکان پاراست" و وتیشی، رێژەی هەژاریمان لە ٢٥٪ بۆ ١٠٪ کەمکردەوە و قەرزە دەرەکییەکانیشمان کەمبوونەتەوە.
دوای ئەوەی بڕیاردرابوو لە ماوەی ١٠ رۆژدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا بگیرێت، بەهەوڵی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بڕیارەکە گۆڕدرا و لەبری دەستبەسەرداگرتن، کۆدیان بۆ دەکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بریندارێکی دیکەی رووداوى هاتووچۆکەی گەڕەکی دەروازەی کەرکوک گیانی لەدەستدا.
قۆناغی دووەمی پسووڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک دەستی پێ کردووە و لە سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لەمڕۆوە هاوڵاتییان دەتوانن ناوی منداڵەکانیان تۆمار بکەن.
وتهبێژی فهرمی حهج و عومڕه دەڵێت، به پێی ئهو خشتهیەی دانراوه تاوهكو نزیكهی دوو ههزار حاجی كوردستان به سهلامهتی و به بێ كێشه و گرفت گهیشتوونهته شاری مهككهی پیرۆز و دهستیان به ئهركه ئایینهكانیان كردووه.
لێکۆڵەرێک لە پەیمانگای چاتام هاوس وردەکاری گرێبەستێکی گرانبەها لە نێوان مەسرور بارزانی و رۆژنامەنووسێکدا ئاشکرادەکات.
لەگەڵ هەڵمەتی رێگری و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە ناوچە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەواڵیکی نوێ هەیە کە بۆ ماوەیەکی کاتی بڕیار لە چارەنووسی ئەو ئۆتۆمبێلانە بدرێت، بەڵام ئەمە بۆ هەموو ناوچەکان نیە و بەپێی زانیارییەکان پێشنیازێک کراوە لە ئیدارەی راپەڕین ئەو ئۆتۆمبێلانە کۆدبکرێن و جارێ دەستیان بەسەردا نەگیرێت.
لە گوندێکی سنووری ئیدارەی سۆران گورگ پەلاماری دوو هاوسەری ئاژەڵداری داوە و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربوون.
لە شەوی رابردووەوە کارەبای نیشتیمانی لە چۆمان بڕاوە و قائیمقامیەتی چۆمانیش دەڵێت، کوژانەوەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیە و تیمەکان سەرقاڵی چارەسەر کردنین.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە و دەشڵێت، پێم وانییە دوای ١٨ مانگ لە هەڵبژاردن، تازە بتوانرێت پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە و ئەگەری نمەباران و هەورە تریشقە لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان هەیە، دەشڵێت، سبەی ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
هونەرمەندی ناسراوی دەڤەری بادینان، نەسرهت محەمەد حەسەن، بڕینی کارەبای ماڵەکەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆژەی نوێی کارەبا (پڕۆژەی ڕووناکی) ئەوی خستووەتە ناو تاریکییەوە.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان لەعێراق رایگەیاند، بڕی ١٢٥ ملیۆن دیناری وەکو بەخشینی دارایی پێشکەشکرد بەکەرتی تەندروستی و چاودێریی منداڵان، ئەمەش لەچوارچێوەی دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانیەتی لەبواری بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتیدا.
لە بەغدا، دوای ئەوەی کچێکی ١٥ ساڵ رەتیکردەوە هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزایەکی (کوڕە مامێکی) بکات، لە لایەن خێزانەکەییەوە کوژرا. لە دوای کوشتنیشی، عەشیرەتەکەی ئاهەنگی بە کۆمەڵیان گێرا. هاوکات چالاکوانان و رۆژنامەنووسانیش داوای لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ دەکەن.
چاوگێک ئاشکرای کرد، پارتی فەوزی هەریری لە کاندیدی وەزیری دەرەوەی عێراق لابرد و تەنها سیڤی رێبەر ئەحمەدی رادەستى تیمی عەلی زەیدی کرد.