بڕیارێکی نوێ لە دارایی عێراقەوە لەبارەی مووچە
وەزیری دارایی عێراق بڕیارێکی نوێی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دەرکرد و فەرمانی بە فەرمانگەی ژمێریاری کردووە لە رۆژانی پشووشدا دەوام بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر رایگەیاند، هیچ هاوڵاتیەک ناچار نییە هیچ بڕە پارەیەک بەناوی جەژنانە یان بە هەر ناوێکی تر بدات بە ژینگەپارێزان و ئەو بابەتە ئارەزومەندانەیە.
بهڕێوهبهرى پێشووى بهنداوهكانى ههرێم رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەنداوی دوکان رۆژانە بڕێکی زۆر ئاوی تێدەچێت، ئەوە دەبێتە هۆکار کە لە چەند رۆژی داهاتوو بەنداوەکە سەرڕێژ ببێت.
کەمپینی "ئازادی بۆ شێروان شێروانی" لە وڵاتی کەنەدا زنجیرەیەک چالاکیی مەدەنی و دیپلۆماسی بۆ فشارخستنە سەر حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە مەبەستی ئازادکردنی ئەو رۆژنامەنووسە دەستپێکرد، و نامەیەکی فەرمیشیان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی کەنەدا کرد.
پڕۆسەی گفتوگۆکانی ئاشتی لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و لایەنی کوردی تووشی چەقبەستوویی بووە و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پڕۆسەکە بە بڕیاری عەبدوڵا ئۆجەلان وەستێندراوە.
وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، یەکێتی هاوبەشێکی کارایە لە داڕشتنی سیاسەتى وڵات و کاروانی سیاسی بە بێ یەکێتی ناچێتە پێشەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە دهۆک لە کاتی کار کردن پێنج کرێکار دەکەونە خوارەوە و چواریان گیان لەدەستدەدەن، کەسێکیش بریندارە.
کەشناسی ئاماری کۆتایی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بڵاوکردەوە، کە تێیدا لەسەر ئاستی گشتی بەرزترین رێژە لە بەرزنجە و پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
دادگای عێراق بڕیارێکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی سەبارەت بە سەپاندنی باج بە رێژەی ٢٠٪ بەسەر کۆمپانیاکانی پەیوەندی و کارتی شەحنکردنەوەدا هەڵوەشاندەوە و بڕیارەکەی بە نادەستووری لەقەڵەمدا.
رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی ئاشکرای کرد، سەرمایەی کۆمپانیای وەبەرهێنانی کوڕەکەی دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی تەنها یەک ساڵدا ١٧ هێندە زیادیکردووە و لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلارەوە گەیشتووەتە ٣.٥ ملیار دۆلار.
سەرەڕای بەردەوامیی قەیرانی کورتھێنانی غاز لە سنووری پارێزگای دهۆک، نرخی یەک لیتر غازی شل بە بڕی ٥٠ دینار بەرزبووەوە و ئەمەش بارگرانیی زیاتری بۆ هاوڵاتییان دروست کردووە.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت سبەینێش، لە چەند ناوچەیەک گەواڵەباران دەبارێت و هەورەبرووسکەشی لەگەڵ دەبێت.
چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تیمێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بە مەبەستی رادەستکردنی لیستی مووچە و میزان مراجەعە سەردانی بەغداد دەکات.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی دژ بە "کەشتیگەلی نهێنی" سەر بە ئێران، ئەمریکا لە زەریای هیندی دەستیبەسەر کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی "سکای وەیڤ"ـدا گرتووە.
نرخی زێڕ لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ بە نزیکەی ١٣ هەزار دابەزی و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٦٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، شارەزایانیش دەڵێن، یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ ئەوەیە گرژییە نێودەوڵەتییەکان و جەنگ کەمبووەتەوە.
پزیشکێکی پسپۆڕی شێرپەنجە لیستی ئەو خۆراکە باوانە بڵاودەکاتەوە کە وەک "قەڵغانێکی سروشتی" کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری و کەمکردنەوەی مەترسیی گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، بوونی هەر جۆرە بەربەست یان سزایەکی ئەمریکی لەسەر پارەکانی عێراق رەتکردەوە و رایگەیاند، یەدەگی نەختینەی عێراق لە ئێستادا لە چەندین وڵاتدا وەبەرهێنانی پێدەکرێت و هیچ سزایەک لەسەر پارەکانی عێراق نییە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرەشتی دووەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و تیایدا کۆمەڵێک بڕیاری دەکرد و بڕیاریشدا لە رۆژی سێشەممەوە پشووی جەژنی قوربان دەستپێبکات، چەند بڕیارێکیشی لە بوارەکانی کارەبا و ژینگە و پەروەردە، گەڕانەوەی پارەی دەوڵەت دا.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێم رایگەیاند، "خەڵکی کوردستانمان خۆشدەوێت و حەزناکەین هێرشیان بکرێتە سەر". دەشڵێت، وڵاتەکەی و ئێران لە دانوستانەکانیاندا "پێشکەوتنی زۆریان" بەدەستهێناوە و نایانەوێت هێرشە سەربازییەکان دەستپێبکەنەوە.
زیاتر لە چەند کاتژمێرێکە کارەبای پڕۆژەی رووناکی لە سۆران بڕاوە و مۆلیدە ئەهلییەکان دووبارە کەوتوونەتەوە کار و لە جیاتی حکومەتی ماوەبەسەرچوو کارەبا بە هاوڵاتیان دەدات.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "سێ رۆژ مۆڵەت دەدەمە ئێران بۆ رێککەوتن، چونکە ناتوانم رێگەیان پێبدەم ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی" و وتیشی، زۆر بە زوویی پێشکەوتنێک روودەدات، چی لە رێگەی سەربازییەوە بێت یان لە ڕێگەی رێککەوتن لەگەڵ ئێران، بەڵام پێدەچێت زۆر بە زوویی رێککەوتنێک بکرێت.
کەناڵی بی بی سی ئاشكرای کرد،ئاسایشی هەرێمی کوردستان قاچاخچیەکی کوردیان بە ناوی کاردۆ جاف دەستگیر کردوە،کە پێشتر لە رێگەی لێکۆڵینەوەیەکی وردەوە ناسنامەکەی ئاشکرا کرابوو.
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دایە مووچەخۆران و رایگەیاند، دابینکردنی مووچە بە تەواوی مسۆگەر کراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.
وەزارەتی ناوخۆ بە فەرمی کاراکردنی مۆڵەتی شۆفێری دیجیتاڵی راگەیاند و جەختی کردەوە کە ئەم مۆڵەتە نوێیە خاوەنی هەمان هێزی یاسایی مۆڵەتە چاپکراوەکەیە.
سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتدا، تا مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بە تەواوی کۆتایی دێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، شەوی رابردوو بە دوو مووشەک و سێ درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سوورداش و زیانی گیانی نەبووە.
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە بەبۆنەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ناوەندی، لە کاتژمێری شەشی بەیانیی تا کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی بەیانی ئینتەرنێت دەبڕێت.
رێبەری باڵای ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی گەیشتووەتە ئاستی هێزێکی گەورە و کاریگەری نێودەوڵەتی، هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە زیادکردنی رێژەی دانیشتووان بنەمایەکی سەرەکییە بۆ پاراستنی ئەم پێگەیە و بنیادنانی شارستانییەتی نوێ.
دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی فازڵ میرانی رایگەیاند، ئەگەر ئیرادە هەبێت دەتوانرێت ئەم دۆخە چەقبەستووە تێپەڕێندرێت.
بەیانی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە شاری کەرکوک دۆزرایەوە و بەپێی زانیارییەکانی پزیشکی دادیش، منداڵەکە دوای لەدایکبوونی خنکێندراوە.