چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارێکی نوێی لەبارەی تەواوکردنی کابینەی حکومەت دەرکرد
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگ و بەپەلەی بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و رایگەیاند، بڕیاردراوە دوای پشووی جەژن، پرۆسەی تەواوکردنی کابینەی وزاری بەپێی رێکارە دەستوورییەکان و لێکتێگەیشتنی نیشت مانی دەستپێبکاتەوە.
وتهبێژی حكومهتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، "وهڵامی مهتهڵی ناردنی چهك بۆ كورد تهنیا لای حكومهتی ئهمریكایه" و دەشڵێت، "ئێمه وهكو حكومهت هیچ رۆڵێكمان لهو پرسهدا نهبووه و بهتهواوهتی ناردنی چهك بۆ ههرێم رهتدهكهینهوه".
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، هێزەکانی نەهێشتنی تاوان لە رانیە، گەنجێکیان دەستگیرکردووە کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ هەژمارێکی ساختەی بە ناوی کەسێکی دیکەوە بەکارهێناوە بۆ بێزارکردنی ئافرەتان.
بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە هەولێر ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم کرێکارانی خانەنشینکراوی ناوخۆی هەرێم کرد و رایگەیاند، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمشەو بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر زڕگوێز و بەپێی زانیارییەکانیش هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی چواری لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی رەوانەی بەغدا دەکرێت و سبەی پێنج شەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق ئاشکرای کرد، داوای لە وەزیری دارایی عێراق کردووە پێش جەژن مووچەی هەرێم بنێردرێت و ناوبراو بڕیاریدا پێش جەژن مووچە بنێرێت.
لە بەردەڕەش، تیمەکانی تەندروستی دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە بۆ لەناوبردنی مێش و مەگەز کە ساڵانە بڵاودەبێتەوە و بووەتە هۆی هەراسانکردنی هاوڵاتیان هەڵمەتەکەش ماوە ٢٥ رۆژ دەخایەنێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەت بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە هیچ کەس و گروپێک ناکات کە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە بدەن، جەختیش دەکاتەوە کە بەتوندی رێگری دەکەن لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە.
وەزارەتی ناوخۆی رایگەیاند، ئەوانەی هەڵگری مۆڵەتی نوێی شۆفێری هەرێمی کوردستانن دەتوانن لە وڵاتانی دەرەوەی هەرێمیش شۆفێری پێ بکەن.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پێویستە پارتی و یەکێتی بیر لە بەرژەوەندی میللەت بکەنەوە و پەرلەمان کارا بکەنەوە. دەشڵێت، "باسکردنی دووئیدارەیی تەنیا بۆ هەڕەشەکردن و ترساندنی یەکترە."
شاندێکی كۆمهڵی دادگهری سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتییان کرد و دوای کۆبوونەوەکە، فازڵ میرانی رایگهیاند، كۆبوونهوهكه لهسهر داوای كۆمهڵ بووه و باسی پێداویستی دۆخی ئێستا كراوه، هاوكات عهبدولستار مهجید رایگهیاند، دهیانهوێت پهیوهندییهكان باش بكهنهوه.
دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق (سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ رەسافە)، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تاوانبار (عەجاج ئەحمەد حەردان زەعیتەر عوبەیدی) دەرکرد، بەهۆی تێوەگلانی لە تاوانەکانی جینۆساید و تاوان دژی مرۆڤایەتی بەرامبەر بە گەلی کورد.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رەنگە وڵاتەکەی ناچار بێت لێدانێکی توندتر و گەورەتر لە ئێران بووەشێنێت و وتیشی، واشنتن بە کردەیی کۆنترۆڵی دۆخی ئێران و ڤەنزوێلای کردووە و لەم دوو شەڕەشدا تەنیا ١٣ سەربازیان لەدەستداوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئەمریکا هێشتا هیوای بە خۆبەدەستەوەدانی گەلی ئێرانە، هەوڵی هەڵگیرساندنی شەڕێکی نوێ دەدات و دەستی لە هێرشەکان هەڵنەگرتووە.
وەزیری دارایی عێراق بڕیارێکی نوێی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دەرکرد و فەرمانی بە فەرمانگەی ژمێریاری کردووە لە رۆژانی پشووشدا دەوام بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر رایگەیاند، هیچ هاوڵاتیەک ناچار نییە هیچ بڕە پارەیەک بەناوی جەژنانە یان بە هەر ناوێکی تر بدات بە ژینگەپارێزان و ئەو بابەتە ئارەزومەندانەیە.
بهڕێوهبهرى پێشووى بهنداوهكانى ههرێم رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەنداوی دوکان رۆژانە بڕێکی زۆر ئاوی تێدەچێت، ئەوە دەبێتە هۆکار کە لە چەند رۆژی داهاتوو بەنداوەکە سەرڕێژ ببێت.
کەمپینی "ئازادی بۆ شێروان شێروانی" لە وڵاتی کەنەدا زنجیرەیەک چالاکیی مەدەنی و دیپلۆماسی بۆ فشارخستنە سەر حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە مەبەستی ئازادکردنی ئەو رۆژنامەنووسە دەستپێکرد، و نامەیەکی فەرمیشیان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی کەنەدا کرد.
پڕۆسەی گفتوگۆکانی ئاشتی لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و لایەنی کوردی تووشی چەقبەستوویی بووە و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پڕۆسەکە بە بڕیاری عەبدوڵا ئۆجەلان وەستێندراوە.
وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، یەکێتی هاوبەشێکی کارایە لە داڕشتنی سیاسەتى وڵات و کاروانی سیاسی بە بێ یەکێتی ناچێتە پێشەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە دهۆک لە کاتی کار کردن پێنج کرێکار دەکەونە خوارەوە و چواریان گیان لەدەستدەدەن، کەسێکیش بریندارە.
کەشناسی ئاماری کۆتایی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بڵاوکردەوە، کە تێیدا لەسەر ئاستی گشتی بەرزترین رێژە لە بەرزنجە و پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
دادگای عێراق بڕیارێکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی سەبارەت بە سەپاندنی باج بە رێژەی ٢٠٪ بەسەر کۆمپانیاکانی پەیوەندی و کارتی شەحنکردنەوەدا هەڵوەشاندەوە و بڕیارەکەی بە نادەستووری لەقەڵەمدا.
رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی ئاشکرای کرد، سەرمایەی کۆمپانیای وەبەرهێنانی کوڕەکەی دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی تەنها یەک ساڵدا ١٧ هێندە زیادیکردووە و لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلارەوە گەیشتووەتە ٣.٥ ملیار دۆلار.
سەرەڕای بەردەوامیی قەیرانی کورتھێنانی غاز لە سنووری پارێزگای دهۆک، نرخی یەک لیتر غازی شل بە بڕی ٥٠ دینار بەرزبووەوە و ئەمەش بارگرانیی زیاتری بۆ هاوڵاتییان دروست کردووە.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت سبەینێش، لە چەند ناوچەیەک گەواڵەباران دەبارێت و هەورەبرووسکەشی لەگەڵ دەبێت.
چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تیمێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بە مەبەستی رادەستکردنی لیستی مووچە و میزان مراجەعە سەردانی بەغداد دەکات.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی دژ بە "کەشتیگەلی نهێنی" سەر بە ئێران، ئەمریکا لە زەریای هیندی دەستیبەسەر کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی "سکای وەیڤ"ـدا گرتووە.
نرخی زێڕ لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ بە نزیکەی ١٣ هەزار دابەزی و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٦٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، شارەزایانیش دەڵێن، یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ ئەوەیە گرژییە نێودەوڵەتییەکان و جەنگ کەمبووەتەوە.