هێرشکرایە سەر سنووری هەولێر
مەسرور بارزانی بەبۆنەی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی لە بڵاوکراویەکەدا دەڵێت، "حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، پابەندە بە داکۆکیکردن لە ئازادی کاری راگەیاندن و رۆژنامەوانیی و پێشکەشکردنی کارئاسانی پێویست بۆ راگەیاندنکاران".
پێش کۆتایی هاتنی وادەی ئاگربەستی دوو هەفتەی ترەمپ وتی، لەسەر داوای پاکستان ئاگربەستیان درێژکردووەتەوە و سەرۆک وەزیرانی پاکستانیش دەڵێت، درێژکردنەوەی ئاگربەست دەرفەت بە هەوڵە دیبلۆماسییەکان دەدات، میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، ئێران بڕیاری داوە بەشداری لە دانوستانەکان نەکات.
٢٢ـی نیسانی هەموو ساڵێک، ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردییە و ١٢٨ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت و پێشێلکارییەکان دژ بە ئازادی میدیا بەردەوامە لە هەرێم نزیکەی سێ مانگە پارتی بە بێ پاساو نوسینگەکانی هەولێر ودهۆکی کەناڵی ئێن ئارتی بە نایاسایی داخستووە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاند، واشتنۆن رێگری لە گەیشتنی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار كردووە بە عێراق و هاوكارییە ئەمنیەكانیشی راگرت و شكستهێنان لە رێگریكردن لە هێرشی گروپە چەکدارەکان كاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا دەبێت.
شەوی رابردوو هێرشی درۆنی کرایەسەر بارەگایەکی پارتی ئازادی کوردستان لە سنووری هەولێر و حزبەکەش رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە سێ ئەندامیان برینداربووە.
بەهای زێڕ لە هەرێم بەرزبووەوە و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٢٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
وتەبێژی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ئاشکرایکرد، دوو میکانیزمی تایبەت پێشنیارکراون بۆ چارەسەرکردنی پرسی دیاریکردنی کاندیدی گەورەترین فراکسیۆن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەسەر پێشنیازی بەرپرسانی باڵای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران رادەگرێت، تا ئەوکاتەی سەرکردەکانی ئێران پێشنیازی نوێ پێشکەش دەکەن و دەشڵێت، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بەردەوام دەبێت.
کاتی کۆتاییهاتنی ئاگربەست نزیک دەبێتەوە، تاران هۆشداری توند دەداتە واشنتن سەبارەت بە هەر جۆرە گەمارۆیەکی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران.
کەمێک پێش ئێستا هاوڵاتییەکی دانیشتووی سۆران بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستدا و چاوگێک لە نەخۆشخانەی ئاشتیش رایگەیاند، "دوای ئەوەی کارەبا گرتوویەتی لە شوێنێکی بەرز کەوتووەتە خوارەوە و زەبری قورس بەر سەری کەوتووە".
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بڕیاری کۆتاییان بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی پاکستان لەگەڵ ئەمریکا نەداوە، پاکستانیش جەخت لەوە دەکاتەوە، چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی ئێران دەکەن بۆ ناردنی شاندی دانوستانکاریان.
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە غاز لە رێگای بریکارەکانی خۆراکەوە دابەش دەکرێت و دەشڵێت، "هیچ کەسێک سەردانی کارگەکانی غاز نەکات، چونکە غاز بە فۆڕمی خۆراک دابەشدەکرێت".
قسە و لێدوانەکانى دۆناڵد ترەمپ تەنها کاریگەرى لەسەر دۆخى سیاسی ناوچەکە و جیهان دروستناکات، بەڵکو بازرگانان و وەبەرهێنەران گرەوى لەسەر دەکەن بۆ قازانج کردن.
وەزیری راگەیاندنی پاکستان رایگەیاند، هێشتا چاوەڕوانی وەڵامی فەرمی ئێرانن سەبارەت بە پشتڕاستکردنەوەی بەشداریی شاندەکەی لە خولی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا لەئیسلامئاباد.
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا کرا و سبەی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ لە کەرکوک، لەکاتی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری خانوویەک داڕما و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا و منداڵێکیش برینداربوو.
لەدوای رووداوی هێرشكردنە سەر مزگەوتێك لەهەولێر، ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبار بووە بەشێواندن و هێرشکردنە سەر چەند مزگەوت و تەکیەیەک.
دانیشتوانی گوندێکی سنووری شێخان دژی بڕیاری چۆڵکردنی گوندەکەیان گردبوونەوە و لە سنووری ئاکرێش دانیشتوانی گوندێک گردبوونەوە و دەڵێن، شارەوانی ئاکرێ رێگەیان نادات لەسەر زەوییەکانیان خانوو دروستبکەن.
لەرێگەی چەندین بانك و كۆمپانیاوە بانكی ناوەندیی عێراق بە نرخی فەرمی دۆلار بە حاجییان و گەشتیاران دەدات و بانکەکە جەختیش دەکاتەوە، سەرجەم داواکارییەکانی بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن بە دۆلاری ئەمریکی تەرخانکراو بۆ حاجیان و گەشتیاران جێبەجێ کراوە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئەگەری رێکنەکەوتنیان لەگەڵ ئێران، سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، هاوکات پێشبینی دەکات تاران ناچار بێت شاندێک بۆ دانوستان رەوانە بکات و لە کۆتاییدا بگەنە رێککەوتنێکی مەزن.
وەزارەتی دارایی عێراق لە روونکردنەوەیەکی فەرمیدا، سەرجەم ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانی بودجەی سێ ساڵە دەکەن، کە ژمارەیان ١٥٠ هەزار پلەی وەزیفییە. وەزارەت جەخت دەکاتەوە کە ئەم دەنگۆیانە بێبنەمان و دوورن لە راستییەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەکانی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلەکانی بارانبارینەوە زۆرینەی بەنداوەکان پڕبوون و هەرێمی کوردستان لە قۆناغی ئاسایشی ئاودایە، ئاماژە بەوەش دەکات کە بەنداوی دوکان تەنها پێنج مەتری ماوە بۆ سەرڕێژکردن.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی دووەمی ئەمساڵ و ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئێستادا پڕۆسەی جیاکردنەوەی ناوی ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە وەستاوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شەڕە تەقە لە نێوان پێنج کەسدا لەبەردەم دادگای هەولێر روویداوە و کەسێکیان دەستگیرکراوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مانگرتنی لاهور جەنگی لە خواردن، محەمەدی حاجی مەحمود، داوا لە داوا بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی دەکات کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێنن و رێگەچارەیەکی گونجاو بدۆزنەوە و جەخت لە پاراستنی مێژووی ئازادیی رادەربڕین لە ناو یەکێتیدا دەکاتەوە.
وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، هیچ گرفتێک لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نەماوە و لیستی مووچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەکرێت و دوای دابەشکردنی مووچەی عێراق، بەغدا مووچەی هەرێمیش دەنێردرێت.
کەسایەتییەکی نزیک لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تاوەکو ئەم ساتە بڕیاری پێشوو بۆ راسپاردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ کاندیدێکی نوێ بە فەرمی رانەگەیەندراوە.
بەرپرسی نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیكی رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەردانی نوری مالیکی کردووە و باسیان لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی کرد.
بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە گەشتی ئەمساڵی حاجیانی هەرێم لە رێگەی وشکانییەوە دەبێت و حکومەتیش بڕیاریداوە بۆ هەر حاجییەک بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی دابین بکات کە ١٣٢ هەزارە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.
رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە چۆمان بەرزترین رێژە لە چۆمان کە ٥٧ ملمە و سۆران بە ٥٤.٢ ملم بەرزترین رێژەی دابارینیان تیادا تۆمارکراوە.