کۆمەڵ و یەکگرتوو و هەڵوێست لەگەڵ هاوپەیمانیی یەکێتی و نەوەی نوێ لە بەغدا کۆبوونەوە
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و دەشڵێت، بارانبارین کۆتایی نەهاتووە و ناسەقامگیری کەشوهەوا دەست پێدەکاتەوە.
پهرلهمانتارێکی نهوهی نوێ له پهرلهمانی عێراق لهبارهی كۆبوونهوهی ئهمڕۆی وهفدێكی هاوبهشی یهكێتی، نهوهی نوێ، رهوتی ههڵوێست، یهكگرتوو و كۆمهڵ لهگهڵ چوارچێوهی ههماههنگیی شیعهكان دهڵێت، ههر پێنج حزبهكه یهك وهرهقهی هاوبهشمان ههبوو، ئیتر بۆ دوای كۆبوونهوه دێن و روونكردنهوهی ناڕاست دهدهن.
بانکی خوێنی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا، مەرجی نوێ بۆ ئەو کەسانەی خوێن دەبەخشن بڵاوکردەوە و هاوکات ئەو مەترسیانەش رەتدەکاتەوە کە لە ئەنجامی خوێنبەخشینەوە رووبەڕووی کەسی خوێنبەخش دەبنەوە.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارماندا بڕیاریدا بگهڕێینهوه بۆ سهر كار و چالاكییه پهرلهمانییهكانمان له پەرلەمانی عێراق" و دهشڵێت، "ئهم گهڕانهوهیهمان له سۆنگهی بهرپرسیارێتیی یاسایی و نیشتیمانییهوه دێت".
سهرۆكی ئهمریكا لە نوێترین لێدوانیدا گهشبینی خۆی دهردهبڕێت بهرامبهر بهوهی كه ئهگهری ههیه پێش سهردانهكهی بۆ چین له ههفتهی داهاتوودا لهگهڵ ئێران بگهنه رێككهوتن.
کۆمەڵ و یەکگرتوو و هەڵوێست لەگەڵ هاوپەیمانیی یەکێتی و نەوەی نوێ لە بەغدا کۆبوونەوە و وەرەقەیەکی هاوبەشیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق پێشکەشکردووە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەم چەند رۆژەی داهاتوودا بەرنامەی کاری حکومەت لە لایەن سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوەوە دەگاتە دەست پەرلەمانتاران.
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، لە ئێستادا هیچ گفتوگۆیەک بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە ئارادا نییە بەڵام دەرگای گفتوگۆیان دانەخستووە.
سامیه شاكر، یەکەم ژنە شۆفێری شاری هەولێر و هاوكات نووسەر و شاعیری دیاری ئەدەبی كوردی و تێکۆشەر ناسراو بە (سامیە مەشخەڵ) ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی دابەشکردنی پۆستەکانی بەغدا، پارتی بڕیاری گەڕانەوەی بۆ بەغدا دا و لە هەفتەی داهاتووەوە فراکسیۆنەکەیان بەشداریی دانیشتنی پەرلەمان دەکات.
تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو زیاتر لە ١٢ هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید، تایبەت بە منداڵان بیندراون چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو هێرشانەی کراوەتە سەرمان، دەستدرێژییەکی ئاشکرا و پێشێلکارییەکی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکی پێوانەیی تۆمارکرد و لە ماوەی تەنها ٤٨ کاتژمێردا نزیکەی ١٦ دۆلار لە نرخی هەر بەرمیلێک دابەزیوە، شارەزایەکی بواری نەوتیش هۆکارەکانی بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرا دەکات.
لە زاخۆ خاوەن نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو، دەیان ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییانی بردووە و خۆی ونکردووە.
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای ئێران دەڵێت، لەگەڵ کۆتاییهاتنی هەڕەشەی ئەمریکا و جێبەجێکردنی پڕۆتۆکۆڵە نوێیەکان، هاتوچۆیەکی ئارام و سەقامگیر لە ناو گەرووی هورمزدا مسۆگەر دەکرێت.
بڕیارە سبەینێ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەجاج، بەڕێوەبەری پێشووی زیندانی نوگرە سەلمان لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە رەسافە بەڕێوەبچێت و ژمارەیەک لە سکاڵاکار و شایەتحاڵانی گەرمیان بۆ ئەو مەبەستە بەشداری دانیشتنەکە دەکەن.
تەندروستی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حاڵەتێکی گومانی توشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و لە ئێستادا نەخۆشەکە لەژێر چاودێرییەکی وردی پزیشکیدایە و کەرەنتین کراوە تا گەڕانەوەی ئەنجامی کۆتایی پشکنینەکان لە بەغدا.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەگەری واژۆکردنی رێککەوتن لە نێوان ئەمریکا و ئێران، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ نزیکەی ١٠٠ دۆلار دابەزی، ئەمەش لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ بە ١٠٨ دۆلار بوو.
نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیایەکی بەکرێدانی ئۆتۆمبێلدا گرت، کە لەلایەن کەسێکەوە دوای بەکرێگرتنی فرۆشرابوو، ئۆتۆمبێلەکەش گەڕێندرایەوە بۆ بنکەی پۆلیسی بەختیاری.
ماڵپەڕی ئاکسیۆس رایگەیاند، ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم رادەگرێت و ئەمریکا سزاکان لادەبات و پارە بلۆكکراوەكانی ئازاد دەكات.
رادەستکردنی داهاتی نانەوتی گرێکوێرەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانە و بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا ٥٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا نەکردووە.
بەشێک لە کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لە نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک بایکۆتی دەوامیان راگەیاند، ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دانەمەزراندنیان و بوونی ناڕوونی لە پێدانی گرێبەستە نوێیەکان.
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوامە لە دابەزین، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق و وەزیری جەنگی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و نوسینگەی زەیدی رایگەیاند، باسیان لە رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا كردووە.
کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەش ئەگەری خۆڵبارین هەیە، سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
حزبی دیموکرات رایگەیاند، "ئێران لە درێژەی هێرشەکانی بۆ سەر کەمپی بنەماڵە مەدەنییەکانی حزبی دیموکرات جارێکی تر بە درۆن کەمپی گردەچاڵی لە نزیک هەولێر کردە ئامانج".
محەمەد حەلبوسی، لەبارەی دیدارەكەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا دەڵێت، هەماهەنگی پێشوەختە هەبووە بۆ ئەنجامدانی ئەو دیدارە، دەشڵێت، گفتوگۆیان کردوە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندی نێوان حزبەكان.
سەرەڕای ئاگربەست، هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامن، شەوی رابردوو جارێکی تر بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سورداش لە سنوورى دوکان.
بەهای زێڕ لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووە و یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و دوو هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.