بەهۆی لەحیمکردنەوە تەنکەرێک لە سەیدسادق تەقییەوە و برینداری لێکەوتەوە
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت، لە پلانیاندایە ٤٠ بەنداوی نوێ لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات درووستبکەن.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران سەبارەت بە بەردەوامی پێدانی مووچەکانیان، دەشڵێت هیچ قەیرانێکی دارایی نییە کە لە ماوەی داهاتوودا هەڕەشە لە ئاسایشی دارایی بکات.
ئەندامێکی تیمی پارێزەرانی لاهور جەنگی بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیارە رۆژی حەوتی ئەم مانگە یەکەم دانیشتنی دادگایی لاهور جەنگی بەڕێوەبچێت.
بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای سەیدسادق، بەهۆی کارکردن و لەحیمکردنەوە تەنکەرێک تەقییەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سێ کەس لە رووداوەکەدا برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ وتی، ئەو کەشتییانەی لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە رزگاردەکەن، سێنتکۆم رایگەیاند-، بەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنەکەیان دەستپێکردووە، سوپای پاسدارانیش بڵاویکردەوە، نابێت کەشتیەکان بەبێ هەماهەنگی ئەوان بە گەروەکەدا تێپەڕن.
بەهای زێڕ لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ دابەزی و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١، ٩٨٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەردەوام بێت.
دەستپێکردنی رۆژ بە خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی شلەتێن و لیمۆ، یەکێکە لە سادەترین و کاریگەرترین نەریتە تەندروستییەکان بۆ چالاککردنی جەستە.
تەنیا لە یەک رۆژدا ١٤ حاڵەتی پێوەدان و گەستن لە نەخۆشخانەیەکی کۆیە تۆمارکراوە و تەندروستی کۆیەش دەڵێت، سەرجەمیان چارەسەریان بۆ کراوە.
هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق خێراتر بوون و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە سوننەکان سەبارەت بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد.
کەشناسیی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ناوچەکانی رۆژئاوای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوەو کاریگەرییەکەی تا سبەی دووشەممە بەردەوام دەبێت.
وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران دەڵێت، ئهمریكا وهڵامی پێشنیاره ١٤ خاڵییهكهی ئێرانی بۆ كۆتاییهێنان به جهنگ داوهتهوهو له ئێستا سهرقاڵی تاوتوێكردنی وهڵامهكهی ئهمریكان و پاشان وهڵامی دهدهنهوه.
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی وتی، یەکەم گەشتی حاجیانی سلێمانی لە 11ی مانگ ئەنجامدەرێت و وتیشی گەشتەکان لە رێگەی فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانییەوە دەبێت.
شارەزایەکی بواری فەلەکناسی، پێشبینییەکانی بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان و رۆژی عەرەفە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان رۆژی ٢٦ـی ئەم مانگە رۆژی عەرەفەیەوە و رۆژی ٢٧ـی مانگیش یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا جارێكی دیكە جەختی كردەوە کە وڵاتەکەی دوایین پێشنیاری ئێرانی بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕ خوێندووەتەوەو رایگەیاند، پێشنیازەكان بۆ ئەمریکا باش نییە، ئەوەشی ئاشكراكرد کە "گفتوگۆكان لەگەڵ تاران لەئێستادا وەستاون".
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، جیاکاری لە نێوان گەنجان بۆ پرسی دامەزراندن قبوڵنەکراوە و هەموو توانایەکیان دەخەنە گەڕ بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە تا مافی سەرجەم هاوڵاتییان لە زاخۆوە تا کفری وەک یەک پارێزراو بێت.
لەرۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەریدا، بەرپرسی نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و کونسوڵی هۆڵەندا پرسی داخستنی ئۆفیسەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک و ڕێگری لە کارەکانی رۆژنامەنووسانیان لە هەرێم تاوتوێ کرد و کونسوڵی هۆڵەنداش پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئازادی رادەربڕین و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئازاد بۆ میدیاکاران و دەزگاکانی راگەیاندن دووپات کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی سەر بە وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، هەڵەبجەی شەهید پێشەنگ و یەکەم قۆناغ و زۆرترین رێژە و ژمارەی دامەزراندنی هەبووە و بەردەوامیش دەبێت.
بەشی چاودێری بوومەلەرزەزانی کەشناسی عێراق راپۆرتی مانگانەی خۆی لەبارەی رووداوی بومەلەرزە لە عێراق و ناوچەکانی دەوروبەری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مانگی رابردوو ٣٦ بوومەلەرزە لە عێراق روویداوە.
لە دهۆک بەهۆی هێرشی سەگی بێلانەوە دوو منداڵ بوونە قوربانی، کە هەردووکیان منداڵی یەک خێزانن و بران، بەهۆی سەختی برینی یەکێکیانەوە کە تەمەنی پێنج ساڵە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا و مندالەکەی دیکەش لەژێر چاودێری پزیشکدایە.
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە پێدانی پێنج نمرە بۆ سەرجەم خوێندکارانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی (ئاسایی و دەرەکی) بە هەموو بەشەکانییەوە، بۆ ئەوەی مافی بەشداربوونیان لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا هەبێت.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، پلانی گواستنەوەی حاجیانی بۆ ئەمساڵ بە ١٠٠ گەشتی ئاسمانی دەستپێدەکات، بڕیاردراوە سەرجەم حاجییان بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە رێگەی فڕۆکەخانەکانەوە بەرەو وڵاتی سعودیە رەوانەبکرێن.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دەنگۆی راگیرانی هاوکاری هاوپەیمانان دوورە لە راستییەوە و وەزارەت جەخت دەکاتەوە کە پرۆسەی پاڵپشتییە دارایی و لۆجیستییەکان بەردەوامە و تەنیا هاوکارییەکانی تایبەت بە شەڕی داعش وەستاون.
رووداوێکی دڵتەزێن لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ شوان لە کاتی کارکردنیاندا کەوتنە ناو حەوزێکی ئاو و هەر سێکیان پێکەوە خنکان.
چاوگێک رایگەیاند، "کۆمەڵ و یەکگرتوو و هەڵوێست بە ١ کورسی پەرلەمانی عێراقەوە داوای وەزارەتێک لە حکومەتی داهاتووی عێراق دەکەن".
کاتژمێر شەش و خولەکی بەیانی دەگاتە ئۆفیسەکەی، بەزۆری جل و بەرگی رەشی لەبەردایە و و هەر بەو زوویە کۆمەڵێک کاغەز واژۆ دەکات، وەڵامی نامە کورتەکان دەداتەوە کە پەیوەندییان بە پرۆتۆکۆڵەکانی بودجەوە هەیە، و داواکارییەکانی خەرجکردن ڕەتدەکاتەوە کە بە گوماناوی دەزانێت.
بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاتووچۆی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتییان دەتوانن لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان مۆڵەتی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی یەک بۆ سێ ساڵ بەدەستبهێنن و تێچووەکەشی لە ٦٠ هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و بە ماوەی نیو کاتژمێر مامەڵەکان تەواو دەکرێن و مۆڵەتەکە وەردەگیرێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڕیاری قەدەغەکردنی هەموو جۆرە مامەڵەیەکی بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان و بازرگانی فۆڕێکس دەرکرد و رایگەیاند، هەر کەس و گروپێک لەژێر ناوی کۆمپانیادا لەم بوارانەدا کار بکات شوێنەکەی دادەخرێت و رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەبێتەوە.
رۆژنامەیەکی تورکی دەڵێت، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی توركیا، داوایەکی پێشکەشی ئاکپارتی کردووە سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئەو گەریلایانەی پەکەکە کەچەک دادەنێن، ئاکپارتیش رایگەیاند، پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە قۆناغ بە قۆناغ و بەپێی پلان بەردەوامە و پڕۆسەی ئاشتی بەبێ کێشە بەرەوپێشەوە دەڕوات.